Skip to the content
Menu

لیژنه‌ى ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رى ئۆفیسی ماده‌ى 140ى خانه‌قین كۆبۆوه‌

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌ 2019/4/24، لیژنەی ناوچە كوردستانییه‌كانی دەرەوەی ئیداره‌ى ھەرێم له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتیی جوان یونس رۆژبه‌یانی، سه‌رۆكی لیژنه‌ و ئاماده‌بوونی(زیاتر بخوێنەوە...)

په‌یامی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانى كوردستان له‌ ساڵیادی بۆردوومانكردن و راپه‌ڕینی شارى قه‌ڵادزێ

له‌ساڵیادی بۆردوومانكردن و راپه‌ڕینی شارى قه‌ڵادزێ، سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانى كوردستان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

هێمن هه‌ورامی چه‌پكه‌ گوڵی په‌رله‌مان پێشکەش به‌ ۱۱ کەسایەتیی ڕۆژنامەوانی پێش راپەڕین ده‌كات

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ 2019/4/23، له‌میانى به‌شداریكردنی له‌ شه‌شه‌مین فێستیڤاڵی زیوینى زه‌نگ كه‌ دامه‌زراوه‌ى زه‌نگ به‌بۆنه‌ی ساڵیادى رۆژنامه‌گه‌ریى كوردى و رۆژی جیهانیى ئازادیی رۆژنامه‌گه‌رى(زیاتربخوینەوە)

سەرۆكی پەرلەمان پێشوازیی لە سەرۆكی كۆمەڵەی جڤاكی كوردی لە ئەلمانیا دەكات

ئەمڕۆ دووشەممە 22ی نیسانی 2019 د.ڤاڵا فەرید ئیبراهیم سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان و بە ئامادەبوونی منی نەبی قەهوەچی سكرتێری پەرەلەمان پێشوازیی لە علی تۆپراك سەرۆكی كۆمەلەی جڤاكی كوردی لە ئەلمانیا و شاندی یاوەری كرد.

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پێشوازی له‌ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌كات

پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 22ی نیسانی 2019، د.ڤالا فه‌رید ئیبراهیم، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌یاوه‌ریى د.به‌شیر خه‌لیل حه‌داد، جێگرى دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و ئاماده‌بوونی نه‌وزاد هادى، پارێزگارى هه‌ولێر، له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نیوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر، پێشوازییان كرد له‌ محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ فراكسیۆنه‌ جیاوازه‌كان .

له‌ ساڵیادی 121 ساڵه‌ى رۆژنامه‌گه‌ریى كوردی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان رێز له‌ راگه‌یاندنكاران و رۆژنامه‌نووسانی په‌رله‌مان ده‌نێت

بەبۆنەی یادی 121 ساڵه‌ی ڕۆژنامەگەریی کوردی، سەعات ۱ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ۲۲/٤/۲۰۱۹، هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، بەئامادەبوونی  مونا نه‌بی قه‌هوەچی، سکرتێری پەرلەمان و هیوا نەسرەدین، بەڕێوەبەری گشتیی دیوان، له‌گه‌ڵ ستافى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی كوردستان و به‌شی سایتی په‌رله‌مانی كوردستان كۆبۆوه‌ و  له‌ مه‌ڕاسیمێكدا دیاریی ڕێزلێنان بەسه‌ر ڕۆژنامەنووسان و ڕاگەیاندنکارانی پەرلەمانی کوردستاندا دابه‌شكرا.

لیژنه‌ی دارایی راپۆرتی ساڵانه‌ی ده‌سته‌ی ده‌سپاكیی هه‌رێم تاووتوێ ده‌كات

به‌مه‌به‌ستی خوێندنه‌وه‌و شیكردنه‌وه‌ و تاووتوێكردنی راپۆرتی ساڵانه‌ی ده‌سته‌ی ده‌سپاكیی هه‌رێم. سه‌عات 11ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 2019/4/22، لیژنه‌ی دارایی و كاروبارى ئابووریی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتیى د.رێواز فایه‌ق، سه‌رۆكی لیژنه‌و هێڤیدار ئه‌حمه‌د، جێگری سه‌رۆكی لیژنه و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامانى لیژنه‌كه‌‌ كۆبۆوه‌.

جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازیی له‌ شاندێكی كاكه‌ییه‌كان ده‌كات

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 2019/4/21، هێمن هه‌ورامی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ئاماده‌بوونی لیزا فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ ته‌لاری په‌رله‌مان پێشوازیی كرد له‌ شاندێكی كاكه‌ییه‌كان به‌ سه‌رۆكایه‌تیی ئیبراهیم مسته‌فا و  یاوه‌ریى نوێنه‌رانی كاكه‌ییه‌كانی سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق.

سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان جه‌ژنى قیامه‌ له‌ كریستیانه‌كان پیرۆز ده‌كات

به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنی قیامه‌ى حه‌زره‌تی مه‌سیح، سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ په‌یامێكدا پیرۆزبایی له‌ كریستیانه‌كانی كوردستان و عێراق و جیهان ده‌كات، كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی: (زیاتر بخوێنه‌وه‌)

شاندێكی حزبى ته‌قه‌دومی ئیشتراكیی مه‌غریبی سه‌ردانی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 21ی نیسانی 2019، د.ڤالا فه‌رید ئیبراهیم، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ئاماده‌بوونی هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان، پێشوازیی كرد له‌ شاندێكی حزبی ته‌قه‌دومى ئیشتراكیى مه‌غریبی كه‌ حزبێكی چه‌پن و له‌ په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌دا به‌شدارن، به‌سه‌رۆكایه‌تیی... (زیاتر بخوێنه‌وه‌)