پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 14/4/2019، هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ته‌لارى په‌رله‌مان، پێشوازیی له ژماره‌یه‌ك له مامۆستایان و قوتابیانی به‌شی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی زانكۆی سلێمانی كرد
سەرۆكی پەرلەمان پێشوازی له بەرپرسی نوسینگەی كەنەدا لەهەرێمی كوردستان دەكات
ئەمڕۆ یەكشەممە 14ی نیسانی 2019، د.ڤالا فەرید ئیبراهیم، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، لەنوسینگەی تایبەتیی خۆی لە تەلاری پەرلەمان، پێشوازیی لە نانسی بیرگیرون، بەرپرسی نوسینگەی كەنه‌دا لە هەرێمی كوردستان كرد
په‌رله‌مانتاران ڕاده‌هێنرێن له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی كارا به هاوڵاتیانه‌وه
سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی په‌رله‌مان به هه‌ماهه‌نگی ( پەیمانگای دیموکراسی نیشتمانی NDI ) وۆرکشۆپێكی دوو ڕۆژه‌ی بۆ ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان كرده‌وه.
له‌ماوه‌ی دوو ڕۆژی خوله‌كه 19_20/ 2/ 2019 به‌شداربوان ڕاده‌هێنرێن له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه چۆن بتوانن په‌یوه‌ندیه‌كی به‌هێزیان هه‌بێت له‌گه‌ڵ هاوڵاتیان و بتوانن ئه‌و پڕۆژه یاسانه په‌سه‌ند بكه‌ن كه په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی هه‌بێت به ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵكه‌وه ,
جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازيی له شاندێكی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌هه‌ولێر كرد
دكتۆر جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و راوێژكارانی په‌رله‌مان، پێشوازیی له‌شاندێكی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كرد، كه‌پێكهاتبوو له روه‌یده الحاج به‌ڕێوه‌به‌ری مافی مرۆڤ له رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و شاندی یاوه‌ری له ئۆفیسی سه‌ره‌كیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له شاری هه‌ولێر.
ئەنجومەنی وەزیران رۆژی ئاڵای بەرز ڕاگرت
لەم ڕێوڕەسمەدا كە ژمارەیەك لە وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان وكارمەند وفەرمانبەرانی دام ودەزگاكانی حكومەت ئامادەی بوون، دوای پێشكەشكردنی سروودی ئەی ڕەقیب، ئاڵای كوردستان لەلایەن پێشمەرگە رێناس فەرزندە نەزەت، كە لە شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش بریندار ببوو، بەیاوەری بەڕێز كەریم سنجاری وەزیری ناوخۆ و وەزیری پێشمەرگە بە وەكالەت بەرزكرایەوە .
پەیامی پیرۆزبایی سەرۆكایه‌تیی پەرلەمان بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربان
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی خەڵكی كوردستان بەگشتی و خانەوادەى سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان به‌تایبه‌تی دەكەین.
وۆركشۆپ سه‌باره‌ت به رێساكانى سه‌ركه‌وتن له ژیانی پیشه‌ییدا به‌ڕێوه‌چوو
سەنتەری تۆێژینەوەی پەرلەمانی کوردستان، به‌هاوكاریى سەنتەری تۆێژینەوەی زانکۆی نۆلج، ڕۆژانی دووشەممە ١٣/٨/٢٠١٨ و سێشەممە ١٤/٨/٢٠١٨، له هۆڵی په‌ناگیری له ته‌لاری په‌رله‌مان، وۆركشۆپێكی دووڕۆژەی له‌ژێر ناوونیشانی "ڕێساکانی سەرکەوتن لە ژیانی پیشەیی"، بەوانەبێژیی مامۆستا خالق عه‌بدوڵا، پسپۆڕ له بوارى كۆمه‌ڵناسی، بۆ کارمەندانی دیوانی پەرلەمان رێكخست.
سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی په‌رله‌مان و ئینیستیتیوتی مێری كۆنفرانسێكی تایبه‌ت به‌ده‌سه‌لاتی یاسادانان و دادوه‌ری به‌رێوه‌ده‌به‌ن
سه‌عات 9:30 سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ به‌ئاماده‌بوونی د. جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئیمنكی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و بێگه‌رد تاله‌بانی سكرتێری په‌رله‌مان، كۆنفرانسی هاوبه‌شی سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان و ئینیستیتیوتی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست (مێری) له‌ژێرناونیشانی (ده‌وڵه‌تسازی- سه‌روه‌ركردنی یاسا‌و به‌دامه‌زراوه‌ییكردن له‌هه‌رێمی كوردستان) له ئوتێل رۆتانا له‌شاری هه‌ولێر به‌رێوه‌چوو.