Skip to the content
Menu

سه‌رۆككۆمارى عێراق سه‌ردانی په‌رله‌مانی كوردستانی كرد

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 18/9/2019، فه‌خامه‌تی د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆككۆماری عێراق سه‌ردانی په‌رله‌مانی كوردستانی كردو له‌لایه‌ن د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پێشوازیی لێكرا.

لیژنه‌ی ته‌ندروستی له‌گه‌ڵ ستافی سه‌نته‌رى هێلیناو نوێنه‌رانی په‌یمانگه‌ی پزیشكی دادوه‌رى كۆبووه‌وه‌

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 18/9/2019، لیژنه‌ی كاروباری ته‌ندروستی و ژینگه‌و مافی به‌كاربه‌ر له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیی د.سه‌باح مه‌حمود سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بونی ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌كه‌ به‌جیا پێشوازیى له‌ ستافی سه‌نته‌ری هێلینا و نوێنه‌رانی په‌یمانگه‌ی پزیشكى دادوه‌ری كرد.

پوخته‌یه‌ك له‌ ڕاپۆرتی شاندی باڵای پەرلەمان بۆ به‌غداو بڕیارە هاوبەشەکانی نێوان پەرلەمانی کوردستان و فراکسیۆنە کوردستانییەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق

لە یه‌كه‌م دانیشتنی خولی پایزەی پەرلەمانی کوردستان كه‌ سه‌عات ۱۱ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ۱۷ی ئەیلولی ۲۰۱۹ بەڕێوەچوو، هێمن هەورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی کوردستان ڕاپۆرتێکى سەبارەت بە دەرئەنجامەکانی سەردانی شاندی باڵاى پەرلەمانی کوردستان بۆ به‌غدا به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌ كۆنگره‌ى په‌رله‌مانه‌كانی وڵاتانى ئاسیاو دیدارو كۆبوونه‌وه‌كانى شانده‌كه‌ له‌ په‌راوێزى ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌و بڕیارە هاوبەشەکانی نێوان...

له‌دانیشتنی یه‌كه‌می خولی پایزه‌
ئه‌نجامی سه‌ردانی شاندی په‌رله‌مان بۆ به‌غداو بیرۆكه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌ژماره‌ى دانیشتوانی هه‌رێم خرایه‌ڕوو

سه‌عات 11ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 17/9/2019، به‌سه‌رۆكایه‌تیی د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و منى نبى قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره‌ (1)ی ئاساییی خولی پایزه‌ له ‌ساڵی یه‌كه‌می‌ خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌چوو.

لیژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی پارێزگای دهۆک بەسەر دەکاتەوە

سەعات ١٠ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ١٦/٩/٢٠١٩  لیژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی و داکۆکی کردن لە مافی ئافرەت و داکۆکی کردن لە مافی مرۆڤ بەسەرپەرشتی رۆمیۆ هەکاری سەرۆکی لیژنەکەو بەئامادەبوونی جێگرو بڕیاردەر و ئەندامان و راوێژکارانی لیژنەکە کۆبوونەوە، لەم کۆبوونەوەیە تاوتوێی سەرەنج و تێبینییەکانی لیژنەکە کرا..

لیژنه‌ی ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی وه‌رزش و لاوان له‌گه‌ل ژماره‌یه‌ك ڕۆشنبیر و هونه‌رمه‌ند كۆده‌بێته‌وه‌

سه‌ره‌له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ ١٦/٩/٢٠١٩ لیژنه‌ی ڕۆشنبیری به‌سه‌رپه‌رشتی لوقمان وه‌ردی سه‌رۆكی لیژنه‌ و ئاماده‌بونی ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی لیژنه‌ پێشوازیان كرد له‌ ژماره‌یه‌ك ڕۆشنبیر و هونه‌رمه‌ندی شاری هه‌ولێر

دەستەی سەرۆکایەتيی پەرلەمان لەگەڵ چوار پارتی تورکمان کۆبووەوە

پاشنیوەرۆی ئەمرۆ ١٦/٩/٢٠١٩ د. رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و منی نبی قهوەچی سکرتێری پەرلەمان سەردانی چوار پارتی سیاسی پێکهاتەی تورکمانیان لە شاری هەولێر کرد و لەلایەن کەنعان شاکر سەرۆکی بێلایەنی تورکمان و دڵشاد چاوشلی سەرۆکی دیموکراتی تورکمانی کوردستان و عیرفان کەرکوکی سەرۆکی پارتی گەلی تورکمان و کاوە محمد ئیبراهیم جیگری سەرۆکی پارتی گەشەپێدانی تورکمان و  بە ئامادەبوونی سارا دڵشاد ئەندامی پەرلەمانی کوردستان  و ژمارەیەک لە سەرکرایەتی پارتەکان پێشوازییان لێکرا و لەبارەگای پارتی گەشەپێدانی تورکمان کۆبوونەوە.

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پێشوازی لە کۆنسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەولێر دەکات

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 16/9/2019 د. رێواز فایه‌ق  سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پێشوازی كرد له‌ ستیڤن  فیگن  كونسڵی گشتی ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر، له‌ دیدارێكدا دوای به‌خێرهێنانیان له‌ لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه‌، به‌ڕێزیان سوپاسگوزاری وخۆشحاڵی خۆیان  ده‌ربڕی بۆ ئه‌م پێشوازییه‌ گه‌رمه‌، دواتر سه‌رۆكی په‌رله‌مان  به‌ وردی تیشكی خسته‌ سه‌ر ئه‌و پێشهات ورووداوانه‌ى، كه‌ له‌ كوردستان وعیراقدا ڕووده‌ده‌ن، و ڕوونیكرده‌وه‌، كه‌ سه‌ردانه‌كانیان بۆ لای هێزو لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان بۆ دروستكردنی كۆده‌نگی نیشتمانیه‌، له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور، بۆ هه‌رێمی كوردستان...

دەستەی سەرۆکایەتيی پەرلەمان لەگەڵ بەرەی تورکمانی کۆبووەوە

نیوەرۆی ئەمرۆ ١٦/٩/٢٠١٩ د. رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و منی نبی قهوەچی سکرتێری پەرلەمان سەردانی بەرەی تورکمانی-یان لە شاری هەولێر کرد و لەلایەن ئایدن مەعروف لێپرسراوی بارەگای سەرەکی بەرەی تورکمانی لە هەرێمی کوردستان وهیمداد صباح سەرۆکی فراکسیۆنی بەرەی تورکمانی لە پەرلەمانی کوردستان و بەشێک لە سەرکردایەتی پارتەکە پێشوازییان لێکرا.

لیژنه‌ی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم چه‌ند پرسێكی گرنگى تاووتوێ كرد

به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی چه‌ند پرسێكی گرنگی په‌یوه‌ست به‌كارى لیژنه‌كه‌، سه‌عات ١ی پاشنیوەڕۆى ئه‌مڕۆ دووشەمە ١٦/٩/٢٠١٩، لیژنەی ناوچە كوردستانییه‌کانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم بەسەرپه‌رشتیی جوان یونس ڕۆژبەیانی سه‌رۆكی لیژنه‌و ئامادەبوونی جێگرى سه‌رۆكی ليژنه‌و بڕیاردەرو ئەندامان و راوێژکارانی لیژنەكه‌ کۆبوونەوەی ئاسایی خوی ئەنجامدا.