Skip to the content
Menu

بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون له‌دانیشتنی (كردنه‌وه‌ی خولی پایزه‌)ى ئاسایی ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولى هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌مى په‌رله‌مان، له‌كاتژمێر 11ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی یه‌كشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2019/9/1، ئه‌مه‌ش ده‌قی بانگهێشته‌كه‌یه‌:

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پێشوازی لە شاندی یۆنامی دەکات

بەمەبەستی تاوتوێکردنی بارودۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان  و هەماهەنگیەکانی نێوان پەرلەمان وحکومەتی هەرێمی کوردستان، پاش نیوەرۆی ئەمڕۆ ٢٨/٨/٢٠١٩ هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پێشوازی لە مانووج ماثیۆ بەرێوەبەری نووسینگەی کاروباری سیاسی و فرانسیس ریڤاڵدۆ لاناو راوێژکاری سیاسی لە یۆنامی کرد..

سکرتێری پەرلەمانی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی یۆنامی دەکات

بە مەبەستی پتەوکردنی هەماهەنگیەکانیان و ئاگادار بوون بە رەوشی سیاسی و دۆخی پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان دوای نیوەرۆی ئەمرۆ ٢٩/٨/٢٠١٩ منی نبی قەهوەچی سکرتێری پەرلەمانی کوردستان پێشوازی لە مانووج ماثیۆ بەرێوەبەری نووسینگەی کاروباری سیاسی و فرانسیس ریڤاڵدۆ لاناو راوێژکاری سیاسی لە یۆنامی کرد...

لیژنه‌ لاوه‌كییه‌كانى سه‌ر به‌لیژنه‌ى وزه‌ و سامانە سروشتییه‌كانی پارێزگاكان ده‌ستبه‌كارده‌بن

به‌مه‌به‌ستى چالاككردنى لیژنه‌ كاتی و لاوه‌كییه‌كانی سه‌ر به‌ لیژنه‌ى وزه‌و سامانە سروشتییه‌كان و پیشه‌سازى و بازرگانى له‌ پارێزگاكان و دروستكردنى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان، سه‌عات 11ى پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ (28/8/2019) لیژنه‌ى وزه‌و سامانه‌ سروشتیه‌كان و پیشه‌سازى و بازرگانى له‌ په‌رله‌مانى كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیى...

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی کوردستان سه‌ردانی رێزدار جەنابی کاک مسعود بارزانی كرد

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ٢٨ی ئابی ٢٠١٩ د. رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بەیاوەری هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمان و منی نبی قهوەچی سکرتێری پەرلەمان ، سه‌ردانی رێزدارجەنابی کاک (مسعود بارزانی) یان كرد

بەشێک لە زیندانیانی سیاسی یاداشتێکیان پێشکەش بە پەرلەمانی کوردستان کرد

بەمەبەستی گوێگرتن لە داواکارییەکانیان دوای نیوەرۆی ئەمرۆ ٢٨/٨/٢٠١٩  لێژنەی کاروباری شەهیدان و قوربانیانی جینۆساید و زیندانیانی سیاسی بە سەرپەرشتی سوسن محمد میرخان سەرۆکی لێژنە و جێگری سەرۆکی لێژنە و بریاردەر و ئەندامانی لێژنەکە پێشوازییان لە نوێنەرانی بەشێک لە زیندانیانی سیاسی کرد کە بە مەبەستی گەیاندنی داواکارییەکانیان گردبوونەوەیەکیان لەبەردەمی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدابوو...

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان سەردانی مەکتەبی سیاسی (پ.د.ک) دەکات

بەمەبەستی هەماهەنگی وبەهێزکردنی پەیوەندییەکان نێوان پەرلەمانی کوردستان و هێزە سیاسییەکانی کوردستان پێشنیوەرۆی ئەمرۆ ٢٨/٨/٢٠١٩ د.رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بە یاوەری هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و منی نەبی قەهوەچی سکرتێری پەرلەمان ، سەردانی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کردو...

لێژنەی کاروباری شەهیدان چەند پرسێکی تایبەت بە کەس و کاری شەهیدان تاوتوێ دەکات

بەمەبەستی تاوتوێکردنی چەند تەوەرێکی تایبەت بە کەس و کاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی پێشنیوەرۆی ئەمرۆ ٢٧/٨/٢٠١٩ لێژنەی کاروباری شەهیدان و قوربانیانی جینۆساید و زیندانیانی سیاسی بەسەرپەرشتی سوسن محد میرخان سەرۆکی لێژنە و بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆک و بریاردەر و ئەندامان و راوێژکارانی لێژنەکە کۆبوونەوە.

لیژنه‌ى كشتوكاڵ داواى قه‌ده‌غه‌كردنى هاورده‌ی هه‌نگوین ده‌كات

به‌مه‌به‌ستى گفتوگۆكردن له‌سه‌ر كێشه‌ى كشتوكاڵیه‌كانى شارۆچكه‌ى وارماوه‌و گرنگیدان به‌به‌رهه‌مى ناوه‌خۆیی و شایسته‌ داراییه‌كانى جوتیاران، سه‌عات (11)ى پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ 27/8/2019 لیژنه‌ى كشتوكاڵ و ئاودێرى له‌په‌رله‌مانى كوردستان به‌سەرپەرشتی شوان کەریم زراری  جێگری سه‌رۆكى لیژنه‌و به‌ئاماده‌بوونى  بڕیارده‌ر و ئه‌ندامان و راوێژكارانى لیژنه‌كه‌ كۆبوونه‌وه.

لیژنەی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ھەرێم سەردانی کەمپی ئاوارەکانی شەنگال لە دھۆک دەکات

بەمەبەستی ئاگادار بوون لە ڕەوشی کەمپەکانی ئاوارەکانی شەنگال  ، رۆژی دووشەممە ٢٦/٨/٢٠١٩شاندێکی لیژنەی ناوچەی کوردستانیەکان بەسەرۆکایەتی جوان یونس ڕۆژبەیانی سەرۆکی لیژنەو ژمارەیەک پەرلەمانتار سەردانی پارێزگای دھۆک و چەند کەمپێکی سنورەکەیان کرد.