به‌بۆنه‌ی یادى 73 ساڵه‌ى دامه‌زراندنییه‌وه، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان كرد كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به به‌شداریى جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان پاڵه‌وانییه‌تیی شه‌تره‌نج كرایه‌وه
ئەمڕۆ پێنجشەمە 15ی ئابی ۲۰۱۹، هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان له‌یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد له‌شارى هه‌ولێر بەشداریی لە رێوڕه‌سمی کردنەوەی پاڵەوانیه‌تیی شەترەنج کرد کە بۆ كچان و كوڕانی ته‌مه‌ن خوار ۱۸ ساڵ لەسەر ئاستی هه‌رێمی کورستان و عێراق رێكخرابوو و تیایدا چەندین یاریزان لەسەر ئاستی هه‌رێمی کوردستان و عێراق کێبەرکێ دەکەن.
سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان جه‌ژنی قوربان له موسڵمانان پیرۆز ده‌كات
به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربانی پیرۆزه‌وه، سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزباییی ئاراسته‌ی موسڵمانان كرد كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
سەرۆکایەتیی پەرلەمان و سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران کۆبوونەوە
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا هەردوو سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان و ئەنجوومەنی وەزیرانى هه‌رێمی كوردستان جه‌ختیان له‌سه‌ر خزمەتکردنی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان و هەماهەنگی و هاوکاری لە نێوان هەردوولا كرده‌وه.
سکرتێری پەرلەمانی کوردستان پێشوازیی لە کۆنسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر کرد
بەمەبه‌ستی پیرۆزبایی و پەرەدان بەپەیوەندییەکانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆمارى ئیسلامیى ئێران، نیوەڕۆی ئەمڕۆ٧/٨/٢٠١٩ منی نبی قه‌هوەچی سکرتێری پەرلەمانی کوردستان پێشوازیی کرد لە نصرالله زار‌ع رەشنودی کۆنسوڵی نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر و شاندی یاوەری.
سەرۆکی پەرلەمان پێشوازیی لە کۆنسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر کرد
كونسوڵی نوێی كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌هه‌ولێر سه‌ردانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانی كرد‌و له‌بانگهێشتنامه‌یه‌كی فه‌رمیدا سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتارانی بانگهێشتنی وڵاته‌كه‌ی كرد.
جێگری سەرۆکی پەرلەمان پێشوازی لە کۆنسوڵی نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر ده‌كات
بەمەبەستی پیرۆزبایی و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان، سه‌عات 12:30ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ ۷ی ئابی ۲۰۱۹، هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پێشوازیی كرد لە نصرالله زار‌ع رەشنودی کۆنسوڵی نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر و شاندی یاوەری.
لیژنەی کاروباری تەندروستی تاووتوێى چەند پرسێک دەکات
نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ٧/٨/٢٠١٩، لیژنەی کاروباری تەندروستی و ژینگەو مافی بەکاربەر له په‌رله‌مانی كوردستان بەسەرپەرشتیی د.شایان کاکە صالح جێگری سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامداو چەند پرسێکی تاووتوێ کرد.
بڕیارى ژماره (11)ى په‌رله‌مان سه‌باره‌ت به دیاریكردنی رۆژی 2014/8/3 وه‌ك رۆژی كۆمه‌ڵكوژیى ئێزدییه‌كان
سه‌باره‌ت به دیاریكردنی رۆژی 2014/8/3 وه‌ك رۆژی كۆمه‌ڵكوژیى (جینۆساید) ئێزدییه‌كان، په‌رله‌مانی كوردستان بڕیارى ژماره (11)ى ده‌ركرد كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
لیژنەی یاسایی تاووتوێی ئەو پڕۆژەیاسایانە ده‌كات کە ئاراستەیان کرابوو
بەمەبەستی تاووتوێکردنی ئەو پرۆژەیاسایانەی ئاراستەی لیژنەکەیان کرابوو، سه‌عات ١٢ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ ٤/٨/٢٠١٩، ليژنەی كاروبارى یاسایی له پەرلەمانی کوردستان بەسەرپەرشتیی بژار کۆچەر سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆکى لیژنه و بڕیاردەر و ئەندامانی لیژنەکە کۆبووەوە.