سه‌عات 11ى پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌مه 2019/8/3، به‌سه‌رۆكایه‌تیی د.رێواز فایق حسێن سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان و منى نبى قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مان و ئاماده‌بوونی عه‌بدوڵا حاجى مه‌حمود وه‌زیرى كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و د.ڤالا فه‌رید ئیبراهیم وه‌زیرى هه‌رێم بۆ كاروبارى په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره (3)ى نائاسایی له ساڵی یه‌كه‌می خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌چوو.
به‌رنامه‌ى كاری دانیشتنی ژماره (3)ی نائاساییی رۆژی شه‌مه 2019/8/3
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (3)ی نائاساییی رۆژی شه‌مه رێكه‌وتی 2019/8/3ی راگه‌یاند، كه به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه:
ڕاپۆرتی کۆتایی لەسەر پێشنیازی بڕیاری دیاریکردنی ڕۆژی ۳‌ی ئاب وەکو ساڵیادی جینۆسایدی ئێزدییەکان ئامادەکرا
بە مەبەستی ئامادەکردنی ڕاپۆرتی کۆتایی لەسەر پێشنیازی بڕیاری دیاریکردنی ڕۆژی ۳‌ی ئابی هەموو ساڵێک وەکو ساڵیادی جینۆسایدی ئێزیدییەکان کاتژمێر ۳‌ی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ۱‌ی ئابی ۲۰۱۹ هەردوو لێژنەی یاسایی بەسەرۆکایەتی بژار کۆچەر و لێژنەی کاروباری شەهیدان و قوربانیانی جینۆساید و زیندانیانی سیاسی بە سەرۆکایەتی سوسن محمد میرخان، جێگر و بڕیاردەر و ژمارەیەک لە ئەندامانی هەردوو لێژنەکە بە هاوبەشی کۆبوونەوە
پەرلەمان لەھەوڵی دەستەبەرکردنی ماف و ئیمتیازاتی قوتابیان دایە
لیژنەی پەروەردە لەپەرلەمانی کوردستان چەند لیژنەیەکی لاوەکی پێک دەھێنێت، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە ١/٨/٢٠١٩ لە ھۆلی لیژنەو بەسەرپەرشتی (عبدالسلام دۆڵەمەڕی) سەرۆکی لیژنە و ئامادەبونی جێگر و بڕیاردەر و ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنە کۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و چەند لیژنەیەکی لاوەکی دروست کران
خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازی بڕیاری دیاریكردنی ڕۆژی 3/8/2014 وه‌ك ڕۆژی كۆمه‌ڵكوژی ئێزدییه‌كان كرا
كاتژمێر 11ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 1/8/2019 به‌سه‌رۆكایه‌تی د.ڕێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مان و هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و منی نبی قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مان و بە ئامادەبوونی دكتۆره ڤاڵا فه‌رید وه‌زیرێ هه‌رێم بۆ كاروباری په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره (2)ی نائاسایی ساڵی یه‌كه‌م له خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌چوو.
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بەشداریی له رێوڕه‌سمی ۳٦ ه‌مین ساڵەی جینۆسایدکردنی ئه‌نفالی بارزانییەکان کرد
ئەمڕۆ چوارشه‌مه ۳۱‌ی تەمووزی ۲۰۱۹، د۰رێوازفائق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بەیاوەریی منی نبی قەهوەچی سکرتێری پەرلەمان و ژمارەیەک لەفراکسیۆنەکانی پەرلەمان له گۆڕستانی جینۆسایدكراوانی بارزانییه‌كان له بارزان بەشدارییان له رێوڕه‌سمی ۳٦ ه‌مین ساڵەی جینۆسایدکردنی ئه‌نفالی بارزانییەکان کرد‌و
سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازی له شاندێكی كۆمارى پۆلۆنیا ده‌كات
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 31ی ته‌مووزی 2019 د.رێواز فائق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ئاماده‌بوونی منی نبی قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مان و ژماره‌یه‌ك له‌نوێنه‌رانی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان، پێشوازیی له ماچێی لانگ جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری پۆلۆنیا بۆ ئاسایش و كاروبارى سیاسیی رۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا و ئه‌مریكا و...
پەرلەمانی کوردستان تاووتوێی کێشەکانی دەرمان دەکات
بەمەبەستی تاووتوێکردنی کێشەو گرفتەکانی دەرمان لەهەرێمی کوردستان و نووسینەوەی پڕۆژەیاسایەک بۆ هەموارکردنی یاسای ژمارە ٤٠ی ساڵی ١٩٧٠، سەعات ١١ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ٣١/٧/٢٠١٩، لیژنەی لاوەکیی دەرمان کە سەر بە لیژنەی تەندروستیی پەرلەمانی کوردستانە بەسەرۆكایه‌تیی...
سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازی له جێگرى دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌كات
له‌دیدارێكى نێوان سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و جێگرى دووه‌مى سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق جه‌خت له‌پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرایه‌وه‌و دواین پێشهات و گۆڕانكارییه‌كانی گۆڕه‌پانی سیاسیی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان و عێراق گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا.
لیژنه‌ی رۆشنبیرى پڕۆژه‌یاسای رێكلام تاووتوێ ده‌كات
به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی پڕۆژه‌یاسای رێكلام، ئه‌مڕۆ سێشه‌مه 2019/7/30، لیژنه‌ى ڕۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی و وه‌رزش و لاوان له په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیى لقمان وه‌ردى سه‌رۆكی لیژنه و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامان و راوێژكارانی لیژنه‌كه كۆبووه‌وه.