Skip to the content
Menu

په‌رله‌مانی كوردستان متمانه‌ى به‌كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تى هه‌رێم به‌خشى

سه‌عات 11ى پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 10/7/2019، به‌سه‌رۆكایه‌تیی د.ڤالا فه‌رید ئیبراهیم سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان و منى نبى قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره‌ (13)ى ئاسایی خولی به‌هاره‌ له‌ ساڵی یه‌كه‌می خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌چوو.

پڕۆژە بڕیارێکی تایبەت بۆ رۆژی کۆمەڵکوژيی ئێزدییەکان ده‌رده‌كرێت

بەمەبەستی تاووتوێکردنی پێشنیازی بڕیاری دیاریکردنی ڕۆژی ۳/۸/۲۰۱٤ وەکو ڕۆژی کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکان کە لەلایەن ژمارەی یاسایی ئه‌ندامانی پەرلەمانی کوردستانه‌وه‌ پێشکەشکراوە، سه‌عات ۱ی پاشنیوەڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌مه‌ ۹/۷/۲۰۱۹، لیژنەی كاروبارى یاساییی پەرلەمانی کوردستان بەسەرپەرشتیی...

سەرۆکی پەرلەمان پێشوازی لە قوتابی مەنسوور قادر یەکەم له‌سەر ئاستی هەرێم کرد

ئه‌مڕۆ سێشه‌مه‌ 9/7/2019 د.ڤالا فەرید ئیبراهیم سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بەئامادەبوونی منی نبی قه‌هوەجی سکرتێری پەرلەمان له‌ نوسینگه‌ى خۆی له‌ ته‌لارى په‌رله‌مان پێشوازیی كرد لە قوتابی مەنسوور قادر یەکەمی سەرئاستی هەرێمی کوردستان لەپۆلی ١٢ی زانستی و ژمارەیەک لە کەسە نزیکەکانى.

لیژنه‌ى كشتوكاڵ داواكاریى جووتیارانى داره‌شه‌كران ئاراسته‌ى حكومه‌ت ده‌كات

دواى ئه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر به‌نوسراوى فه‌رمى داواكارى و كێشه‌و گرفته‌كانى جووتیارانى داره‌شه‌كران-ن ئاڕسته‌ى لیژنه‌ى كشتوكاڵ و ئاودێریی په‌رله‌مانى كوردستان كرد، سه‌عات (10)ى به‌یانیى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 9/7/2019، لیژنه‌ى كشتوكاڵ و ئاودێریى له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیى...

داواى یاسایی به‌رامبه‌ر به‌ یاسای كارگێڕیى دارایی عێراقى ده‌جووڵێندرێت

به‌مه‌به‌ستى دروستكردنى تیمێكى پارێزه‌ران و خۆئاماده‌كردنى بۆ هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێم و سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانی نوێى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، سه‌عات 10ى به‌یانیى ئه‌مڕۆ سێشه‌مه‌ 9/7/2019، لیژنه‌ى دارایی و كاروبارى ئابوورى له‌ په‌رله‌مانى كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیى...

لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی چه‌ند پرسێك تاووتوێ ده‌كات

سه‌رله‌به‌یانیی ئەمڕۆ سێشه‌مه‌ 2019/7/9، لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوه‌ندی کوردستانی لە په‌رله‌مانى كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتیى د.رێبوار بابكه‌یى، سه‌رۆكی لیژنه‌ و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیارده‌رو ئه‌ندامان و راوێژكارانی لیژنه‌كه‌، لەھولی لیژنە له‌ تەلاری پەرلەمان، کوبوونەوەی ئاسایی خۆیی ئەنجامدا.

مەسرور بارزانی لیستی پێکهاتەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانى ئاراسته‌ی په‌رله‌مان كرد

نوسینگه‌ى مەسرور بارزانی، راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لیستی پێکهاتەی کابینە پێشنیازکراوەکەی رەوانەی پەرلەمانی کوردستان کرد ئه‌مه‌ى خوراه‌وه‌ پێکهاتەی کابینەی پێشنیاز کراوە:

لیژنەی شارەوانی پێشنیازی یاسای بەخاوەنکردنی ئەو زەوییانەی زێدەڕۆییان لەسەر کراوە لە سنووری شارەوانییەکان تاووتوێ ده‌كات

سه‌عات ١٢ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشه‌مه‌ ٨/٧/٢٠١٩، لیژنەی شارەوانی و گۆاستنەوەو گەیاندن و گەشتوگۆزارو ئاوەدانکردنەوەو وه‌بەرھێنان له‌ په‌رله‌مانى كوردستان بەسەرپه‌رشتیی ھاوڕێ مەلا ستار سه‌رۆكی لیژنه‌ و ئامادەبوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیاردەرو ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەکە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.

لیژنەی کاروباری تەندروستی و ژینگە و مافی بەکاربەر چەند پرسێک تاووتوێ دەکات

نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 8/7/2019، لیژنەی کاروباری تەندروستی و ژینگەو مافی بەکاربەر له‌ په‌رله‌مانى كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتیی د.صباح محمود زێباری سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگرو بڕیاردەرو ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه‌ کۆبوونەوه‌ی ئاسایی خۆی ئەنجامدا...

یاسای پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان هه‌موار كرایه‌وه‌

سه‌عات 11ى پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 2019/7/8، به‌سه‌رۆكایه‌تیی د.ڤالا فه‌رید ئیبراهیم سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان و منى نبى قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره‌ (12)ى ئاسایی خولی به‌هاره‌ له‌ ساڵی یه‌كه‌می خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌چوو.