له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ جێگری كونسوڵی ئەڵمانیا، لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و ره‌وه‌ندى كوردستانى نیگه‌رانیی په‌رله‌مان سه‌باره‌ت به‌لێداوانێكی راوێژكارى ئه‌ڵمانیا له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی كوردی ده‌خاته‌ڕوو...
لیژنه‌ی ده‌ستپاكی و كاروباری په‌رله‌مان و سكاڵا كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2/7/2019، لیژنه‌ی ده‌ستپاكی و كاروباری په‌رله‌مان و سكاڵا له په‌رله‌مانى كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتیی شیرین ئه‌مین، سه‌رۆكى لیژنه‌و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه و ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌كه كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا.
په‌رله‌مان به‌دواداچوون بۆ شێوازی ھێنانی دەرمان و چۆنیه‌تیی کۆگاکردن و نرخی ده‌كات
ئەمڕۆ سێشەممە 2/7/2019، لیژنەی دەرمان کە لیژنەیەکی لاوەکیی پێكهاتووى لیژنەی تەندروستییە له په‌رله‌مانى كوردستان، بەسەرپه‌رشتیی زانا مەلا خالید، سه‌رۆكی لیژنه و ئامادەبوونی ئەندامان و ڕاوێژکاری لیژنەكه لەگەڵ نوێنەری بەشێک لە کۆمپانیاکانی دەرمان و کەلوپەلی دەرمان لەھەولێر کۆبووه‌وه.
جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازیی له شاندێكی بزاڤی دیموكراتیی ئاشوور كرد
ئه‌مڕۆ سیشەممە 2019/7/2، هێمن هه‌ورامی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان، به ئاماده‌بوونی فرید یعقوب ئیلیا، ئه‌ندامى په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر لیستی رافیده‌ین ، له نوسینگه‌ی تایبه‌تیی خۆی له ته‌لارى په‌رله‌مان، پێشوازیی له شاندێكی...
سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازی له شاندێكی بزاڤى دیموكراتیی ئاشوور ده‌كات
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2ی ته‌مووزی 2019، د.ڤالا فه‌رید ئیبراهیم، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پێشوازیی كرد له شاندێكی بزاڤی دیموكراتیی ئاشوور به‌سه‌رۆكایه‌تیی یعقوب گۆرگیس، جێگری سكرتێری بزاڤه‌كه و یاوه‌ریى به‌رپرسانی ئۆرگانه جیاوازه‌كانى بزاڤه‌كه.
ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێم داوایه‌ك پێشكه‌شی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ن
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2ی ته‌مووزی 2019، د.ڤالا فه‌رید ئیبراهیم، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ئاماده‌بوونی هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و منی نبی قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مان، سه‌رپه‌رشتیی كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی لیژنه‌ی كاروبارى یاسایی و لیژنه‌ی ناوخۆ و ئاسایش و ئه‌نجوومه‌نه خۆجێییه‌كانى په‌رله‌مانی كوردستانى له‌گه‌ڵ...
پەرلەمان بەدواداچوون بۆ کێشەی دەرمان دەکات
ئەمڕۆ دووشەممە ١/٧/٢٠١٩، لیژنەی دەرمان کە لیژنەیەکی پێكهاتووى لاوەکیی لیژنەی کاروباری تەندروستی و ژینگەو مافی بەکاربەره له په‌رله‌مانى كوردستان، یەکەم کۆبوونەوەی خۆی ئه‌نجامدا.
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازی له كونسوڵی گشتیی ئه‌مریكا له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
له‌دیدارێكی نێوان جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و كونسوڵی گشتیی ئه‌مریكا له هه‌رێمی كوردستان، دواین پێشهات و گۆڕانكارییه‌كانی گۆڕه‌پانی سیاسیی كوردستان و عێراق گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا...
لیژنەی یاسایی تاووتوێی کار‌و چالاکییەکانی ده‌كات
بەمەبەستی تاووتوێکردنی کار‌و چالاکییەکانی لیژنه‌كه‌یان لەماوەی ڕابردوودا، لیژنەی كاروبارى یاسایی‌ی پەرلەمانی کوردستان، سەعات ۱۲‌ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ ۳۰‌ی حوزەیرانی ۲۰۱۹، لیژنه‌ی كاروبارى یاسایی له په‌رله‌مانی كوردستان بەسەرپەرشتیی...
لیژنەی پەروەردە بەدواداچوون بۆ سکاڵای قوتابییانی پۆلى ١٢ی ئامادەیی دەکات
ئەمڕۆ یەکشەمە ٣٠/٦/٢٠١٩، لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی له په‌رله‌مانى كوردستان، بەسەرپه‌رشتیی عه‌بدولسه‌لام دۆڵەمەڕی، سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیاردەرو ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه کۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامداو چه‌ند پرسێکی تاووتوێ کرد...