Skip to the content
Menu

سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان به‌شدارى له‌ رێوڕه‌سمى راسپاردنى سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران لەلایه‌ن سەرۆکی هەرێمی کوردستانه‌وه‌ ده‌كات

ئەمڕۆ چوارشه‌مه‌ 12/6/2019 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، به‌ئاماده‌بوونی د.ڤالا فه‌رید ئیبراهیم، سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان و...

شاندێكی لیژنه‌ی ده‌سپاكی سه‌ردانی دادگای لێکوڵینەوەی ھەولێر ده‌كات

به‌مه‌به‌ستی له‌ نزیكه‌وه‌ ئاشنابوون لە ئیشوکار و کێشە و گرفتەکانی دادگای لێکوڵینەوەی ھەولێر، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌ 2019/6/12، شاندێكی لیژنەی دەسپاکیی پەرلەمانی کوردستان، به‌ سه‌رۆكایه‌تیی شیرین ئه‌مین، سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌، سەردانی...

روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی راگه‌یاندنی په‌رله‌مانه‌وه‌

سه‌باره‌ت به‌ په‌خشنه‌كردنی سروودى نیشتیمانیى عێراق و مارشى نه‌ته‌وه‌یى (ئه‌ى ره‌قیب)، له‌ دانیشتنی ژماره‌ (7)ى ئاسایی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ رۆژی سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، كه‌ له‌ رێكه‌وتی 2019/6/10 له‌ هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵا له‌ شارى هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو...

لیژنەی تەندروستی و ژینگە و مافی بەکاربەر کۆمەڵێک پرسی تاووتوێ کرد

سه‌عات 11ى پێشنیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢/٦/٢٠١٩، لیژنەی كاروبارى تەندروستی و ژینگە و مافی بەکاربەر له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، بەسەرپه‌رشتیی د.سه‌باح مه‌حمود، سه‌رۆكی لیژنه‌ و ئامادەبوونی و بڕیادەرو ئەندامان و راوێژكارانی لیژنه‌كه‌، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.

لیژنەی ڕۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی لەگەڵ فیدراسیۆنی ڕێکخراوەکان کۆبووه‌وه‌

سه‌عات 10ى بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢/٦/٢٠١٩، لیژنەی ڕۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی و وەرزش و لاوان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، بەسەرپەرشتیی لوقمان حه‌مه‌د حاجى مسته‌فا، سەرۆکی لیژنە و ئامادەبوونی ژمارەیەک لەئەندامانی لیژنەكه‌ پێشوازییان کرد لە سەرۆک و ئەندامانی فیدراسیۆنی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی.

بڕیارى ژماره‌ (6)ى په‌رله‌مان سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێمى كوردستان

سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، په‌رله‌مانی كوردستان بڕیارى ژماره‌ (6)ى ده‌ركرد كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

له‌ كۆى 97 ئه‌ندامی ئاماده‌بوو
مه‌سرور مه‌سعود بارزانی به‌ 87 ده‌نگ بۆ سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستنیشان كرا

سه‌عات 11ى پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 2019/6/11، به‌سه‌رۆكایه‌تیی د.ڤالا فه‌رید ئیبراهیم، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و هێمن هه‌ورامی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان و منى نبى قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره‌ (8)ى ئاسایی خولی به‌هاره‌ له‌ ساڵی یه‌كه‌می خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌چوو.

دوای هه‌ڵبژاردنی له‌ په‌رله‌مانى كوردستان
نێچیرڤان بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سوێندی یاسایی خوارد

دوابه‌دوای بڕیاری ژماره‌ (6)ى په‌رله‌مانی كوردستان له‌ 28/5/2019، به‌ هه‌ڵبژاردنی نێچیرڤان ئیدریس مسته‌فا بارزانی، به‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ 10/6/2019، له‌ دانیشتنی ژماره‌ 7ى ئاسایی په‌رله‌مانی كوردستاندا له‌مه‌ڕاسێمێكدا كه‌ له‌هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵا له‌ شارى هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، نێچیرڤان ئیدریس مسته‌فا بارزانی، سوێندی یاسایی خوارد.

به‌رنامه‌ى كاری دانیشتنی ژماره‌ (8)ی ئاساییی رۆژی سێشه‌مه‌ 2019/6/11

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (8)ی ئاساییی رۆژی سێشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2019/6/11ی راگه‌یاند، كه‌ به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه‌:

نێچیرڤان بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سوێندی یاسایی خوارد

دوابه‌دوای بڕیاری ژماره‌ (6)ى په‌رله‌مانی كوردستان له‌ 28/5/2019، به‌ هه‌ڵبژاردنی نێچیرڤان ئیدریس مسته‌فا بارزانی به‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ 10/6/2019، له‌ دانیشتنی ژماره‌ 7ى ئاسایی په‌رله‌مانی كوردستان خولی به‌هاره‌ له‌ ساڵی یه‌كه‌می خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ مه‌ڕاسێمێكدا كه‌ له‌ هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵا، له‌ شارى هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، نێچیرڤان ئیدریس مسته‌فا بارزانی، سوێندی یاسایی خوارد.