Skip to the content
Menu

سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازی له‌ باڵیۆزی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له‌ عێراق ده‌كات

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 28ی ئایاری 2019، د.ڤالا فه‌رید ئیبراهیم، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پێشوازیی له‌ رامۆن بلیكوا، باڵیۆزی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له‌ عێراق كرد.

لیژنەی پێشمەرگە و ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێییەکان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا

بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر ئەو داواکاری و نوسراوانەی کە ئاراستەی لیژنە کرابوون، ئەمڕۆ سێشەممە ۲٨/٥/۲۰۱۹، لیژنەی پێشمەرگە و ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێییەکان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، بە سەرپەرشتیی...

له‌ كۆى 81 ئه‌ندامی ئاماده‌بوو نێچیرڤان بارزانی به‌ 68 ده‌نگ به‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبژێردرا

سه‌عات 11ى پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 2019/5/28، به‌سه‌رۆكایه‌تیی د.ڤالا فه‌رید ئیبراهیم، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و هێمن هه‌ورامی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان و منى نبى قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره‌ (6)ى ئاسایی خولی به‌هاره‌ له‌ ساڵی یه‌كه‌می خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌چوو.

یاسای تیرۆر تاووتوێ کرا

پاشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێشه‌مه‌ 28ى ئایارى 2019، لیژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی و داكۆكیكردن لە مافی ئافرەت و مافی مرۆڤ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتیى گوڵستان سه‌عید، جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌ و ئاماده‌بوونی بڕیاردەرو ئەندامان و راوێژكارانی لیژنەكه‌، پێشوازییان له‌شاندێكی یۆنامی كرد.

ئەنجوومەنی باڵاى خانمان داوای یاسایەكی تایبەت لە پەرلەمان دەكات

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 27ى ئایارى 2019، لیژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی و داكۆكیكردن لە مافی ئافرەت و مافی مرۆڤ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتیى گوڵستان سه‌عید، جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌ و ئاماده‌بوونی بڕیاردەر و ئەندامان و راوێژكارانی لیژنەكه‌، پێشوازییان له‌...

سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازیى له‌ شاندێكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای خانمان كرد

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 27ی ئایاری 2019، د.ڤالا فه‌رید ئیبراهیم، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ نوسینگه‌ى خۆى له‌ ته‌لارى په‌رله‌مان، پێشوازیی كرد له‌ په‌خشان زه‌نگه‌نه‌، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای خانمان له‌ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و شاندی یاوه‌ری.

به‌رنامه‌ى كاری دانیشتنی ژماره‌ (6)ی ئاساییی رۆژی سێشه‌مه‌ 2019/5/28

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (6)ی ئاساییی رۆژی سێشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2019/5/28ی راگه‌یاند، كه‌ به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه‌:

بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون له‌ دانیشتنی ژماره‌ (6)ی ئاسایی، ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولى هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌مى په‌رله‌مان، له‌كاتژمێر 11ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی سێشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2019/5/28، ئه‌مه‌ش ده‌قی بانگهێشته‌كه‌یه‌:

جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازیی لە شاندێكى كه‌سوكارى ونبووه‌كانى كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌و كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه‌ كرد

لە رۆژی جیهانیی منداڵانى ونبوودا، ئه‌مڕۆ شه‌مه‌ 25ى ئایارى 2019، هێمن هه‌ورامی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیى له‌ شاندێكى كه‌سوكارى ونبووه‌كانى كیمیابارنی هه‌ڵه‌بجه‌و كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ كرد.

روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه‌

په‌رله‌مانی كوردستان، روونكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به‌ هه‌واڵێكى سایتی (PUKMEDIA) بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ له‌ رۆژى 2019/5/22، له‌ژێر ناوونیشانى (سه‌ردانی توركیا له‌ منى قه‌هوه‌چی قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت)، بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ى خواره‌وه‌ ده‌قى روونكردنه‌وه‌كه‌یه‌: