Skip to the content
Menu

جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازی له‌ كونسوڵی گشتیی ئه‌مریكا له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 20ی ئایاری 2019، هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له‌ ستیڤ ڤاگن، كونسوڵی گشتیی ئه‌مریكا له‌ هه‌رێمی كوردستان و سلیڤا ئێیریس، به‌رپرسی كاروباری سیاسی و ئابووریی كونسوڵخانه‌كه‌ كرد.

جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازی له‌ كونسوڵی گشتیى كۆمارى روسیا ده‌كات

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 20ی ئایاری 2019، هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له‌ ئۆلیك لێڤین، كونسوڵی گشتیی كۆماری روسیا كرد.

لە وەرزێکی نوێیدا سەنتەری توێژینەوەی پەرلەمان سێ توێژینەوەی بڵاوکردەوە

سەعات 10ی بەیانیی رۆژی دووشەممە 20/5/2019، بەچاودێریی سەرۆکایەتیی پەرلەمانى كوردستان، له‌ هۆڵی په‌ناگیرى له‌ ته‌لارى په‌رله‌مان، لە مەڕاسێمێکدا سەنتەری توێژینەوەی پەرلەمان سێ توێژینەوەی تایبەت بەکاری پەرلەمانیی خستە بەردەستی پەرلەمانتاران.

جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازی له‌ شاندێكی ده‌زگای گشتیی كاروبارى مین ده‌كات

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 19ی ئایاری 2019، هێمن هه‌ورامی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ نوسینگه‌ی تایبه‌تیى خۆی له‌ ته‌لارى په‌رله‌مان، له‌گه‌ڵ سیراج بارزانی، سه‌رۆكی ده‌زگای گشتیی كاروباری مین و شاندی یاوه‌ری كۆبووه‌وه‌.

سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ شاندێكی ده‌زگای گشتیی كاروبارى مین كۆبووه‌وه‌

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 19ی ئایاری 2019، د.ڤالا فه‌رید ئیبراهیم، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ نوسینگه‌ی تایبه‌تیى خۆی له‌ ته‌لارى په‌رله‌مان، له‌گه‌ڵ سیراج بارزانی، سه‌رۆكی ده‌زگای گشتیی كاروباری مین و شاندی یاوه‌ری كۆبووه‌وه‌.

سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازى له‌ به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم ده‌كات

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 19ی ئایاری 2019، د.ڤالا فه‌رید ئیبراهیم، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ئاماده‌بوونی منى نبی قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مان، پێشوازیی له‌ فه‌لاح مسته‌فا، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری كرد.

جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم كۆبووه‌وه‌

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 19ی ئایاری 2019، هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ نووسینگه‌ی تایبه‌تی خۆی پێشوازیی له‌ فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری كرد.

لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوه‌ندی کوردستانی له‌گه‌ل به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم كۆبووه‌وه‌

به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و وڵاتانى ده‌ره‌وه‌، پێشنیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ یەکشەمه‌ 2019/5/19، لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوه‌ندی کوردستانی له‌ په‌رله‌مانى كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتیى د.رێبوار بابكه‌یى، سه‌رۆكی لیژنه‌ و ئاماده‌بوونی...

پەرلەمان ناوی پاڵێوراوانی بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان راگەیاند

سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ به‌یانێكدا ناوى ئه‌و پاڵێوراوانه‌ى راگه‌یاند كه‌ خۆیان بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پاڵاوتبوو، ئه‌مه‌ش ده‌قی به‌یانه‌كه‌یه‌:

سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مانى كوردستان ساڵیادى یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردن له‌گه‌لى كوردستان پیرۆز ده‌كات

به‌بۆنه‌ى ساڵیادی یه‌كه‌مین خولى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان له‌ 19ى ئایارى 1992، سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مانى كوردستان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تى:
(زیاتر بخوێنه‌وه‌)