Skip to the content
Menu

لیژنەی كۆمەڵایەتی ره‌وشی گرتووخانەكان تاووتوێ ده‌كات

بۆ ئاگاداربوون لە رەوشی گرتووخانەكان و چاودێریكردنی جێبەجێكردنی یاساكان، سەعات 10ی بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 29/4/2019، لیژنه‌ی كاورباری كۆمه‌ڵایه‌تی و داكۆكیكردن له‌ مافی ئافره‌ت و له‌ مافی مرۆڤ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، بەسەرپه‌رشتیی رۆمیۆ هەكاری، سەرۆكی لیژنە و ئاماده‌بوونی جێگرو بڕیارده‌ر و ئه‌ندامانى لیژنه‌كه‌ كۆبۆوه‌. (زیاتر بخوێنه‌وه‌)

له‌دیدارێكدا جه‌خت له‌سه‌ر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان په‌رله‌مانی كوردستان و په‌رله‌مانى توركیا كرایه‌وه‌

له‌ دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ بورهان كایه‌، ئه‌ندامى په‌رله‌مانی توركیا، هێمن هه‌ورامی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان جه‌خت له‌سه‌ر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان په‌رله‌مانی  كوردستان و په‌رله‌مانى توركیا ده‌كاته‌وه‌.

شاندێكى حزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانى توركمان سه‌ردانی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ن

ئه‌مڕۆ دووشەممە ٢٠١٩/٤/٢٩، هێمن هه‌ورامی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان، له‌ نوسینگه‌ی تایبه‌تیی خۆی له‌ ته‌لارى په‌رله‌مان، پێشوازیی له‌مامۆستا سلێمان، سەرۆکی یەکێتیی زانایانی تورکمان و ژمارەیەک لە سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی حزب و لایەنە سیاسییە تورکمانەکانی ھەرێمی کوردستان كرد

به‌ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان یاریی کۆتایی خولی برایەتی بۆ تیپه‌كانى كه‌مپه‌كانی سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یه‌كشه‌مه‌ ۲٨ی نیسانی ۲۰۱۹، هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، لەسەر بانگهێشتی کونسوڵخانەی فه‌رەنسا له‌ هه‌ولێرو دەزگای خێرخوازیی بارزانی، له‌كۆلێجی په‌روه‌رده‌ى وه‌رزشی، ئاماده‌ی یاریی کۆتایی خولی برایەتی(زیاتر بخوێنەوە)

لیژنەی ئەوقاف و کاروباری ئاینی یەکەم کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا

بەمەبەستی دانانی پلان و به‌رنامه‌ی کاری لیژنەکەیان، سه‌عات ۱۰ی بەیانیی ئەمڕۆ یه‌كشه‌مه‌ ۲۸/٤/۲۰۱۹، لیژنەی ئەوقاف و کاروباری ئاینی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتیی د.هەورامان گەچێنەیی، سەرۆکی لیژنە و ئاماده‌بوونى(زیاتر بخوێنەوە...)

كۆنفڕانسێك سه‌باره‌ت به‌مه‌ترسییه‌كانی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان و رێگاكانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى به‌ڕێوه‌چوو

سه‌عات9:30ى سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه‌ 28/4/2019، شاندێكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ نوێنه‌رایه‌تیی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، كه‌ پێكهاتبوو له‌ عه‌بدوڵا حاجى مه‌حمود، سه‌رۆكى لیژنه‌ى پێشمه‌رگه‌و ناوخۆو ئاسایش و ئه‌نجوومه‌نه‌ خۆجێییه‌كان له‌ په‌رله‌مانى كوردستان و(زیاتربخوێنەوە....)

جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازی له‌ شاندێكی رێكخراوی خێرخوازیی مه‌سیحیی ئه‌مریكی ده‌كات

پاشنێوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنچشه‌ممه‌ 25ی نیسانی 2019، هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ نوسینگه‌ی تایبه‌تیی خۆی پێشوازیی كرد له‌ شاندێكی رێكخراوی خێرخوازیی مه‌سیحیی ئه‌مریكی (S.R.I)، به‌سه‌رۆكایه‌تیی مایكل پۆپ ستار، سه‌رۆكی رێكخراوه‌كه‌وشاندی یاوه‌ری. 

جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازی له‌ مامۆستایان و قوتابییانی به‌شی سیاسیه‌تی گشتیی زانكۆى دهۆك ده‌كات

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 25ی نیسانی 2019، هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، له‌ هۆلی په‌ناگیری له‌ ته‌لارى په‌رله‌مان، پێشوازیی له‌ ژماره‌یه‌ك له‌ مامۆستایان و قوتابییانی به‌شی سیاسه‌تی گشتيی زانكۆی دهۆك كرد.

به‌ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تیی بوارى راگه‌یاندن به‌بۆنه‌ی یادی 121 ساڵه‌ی رۆژنامه‌گه‌ریى كوردى خه‌ڵاتكران

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه‌ 2019/4/25، هێمن هه‌ورامی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان، به‌شداریى له‌رێوڕه‌سمی دابه‌شكردنی خه‌ڵاتی رێزلێنان به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تیی بوارى راگه‌یاندن كرد، كه‌زانكۆى پۆلیته‌كنیكیی هه‌ولێر به‌بۆنه‌ی یادی 121 ساڵه‌ی رۆژنامه‌گه‌ریى كوردى رێكیخستبوو. 

هێمن هه‌ورامی جه‌خت له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ كوه‌یت ده‌كاته‌وه‌

له‌ دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ كونسوڵی گشتیی وڵاتی كوه‌یت له‌ هه‌رێمی كوردستان، هێمن هه‌ورامی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان جه‌خت له‌سه‌ر پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی كوه‌یت ده‌كاته‌وه‌.