Skip to the content
Menu

لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکان یەکەم کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا

بەمەبەستی چاودێریکردنی گرێبەستە نەوتییەکان و دروستکردنی هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان، رۆژی چوارشه‌مه‌ 2019/4/10، لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکان و پیشەسازی و بازرگانی له‌ په‌رله‌مانى كوردستان، بەسەرپه‌رشتیی بەڵێن ئیسماعیل حاجى، سەرۆکی لیژنەو ئاماده‌بوونی جێگرو بڕیارده‌ر و ئه‌ندامان و راوێژكارانی لیژنه‌كه‌ کۆبۆوە.

جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازیی له‌ ژماره‌یه‌ك له‌ مامۆستایان و قوتابیانی به‌شی په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی زانكۆی سلێمانی كرد

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 14/4/2019، هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ته‌لارى په‌رله‌مان، پێشوازیی له‌ ژماره‌یه‌ك له‌ مامۆستایان و قوتابیانی به‌شی په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی زانكۆی سلێمانی كرد

سەرۆكی پەرلەمان پێشوازی له‌ بەرپرسی نوسینگەی كەنەدا لەهەرێمی كوردستان دەكات

ئەمڕۆ یەكشەممە 14ی نیسانی 2019، د.ڤالا فەرید ئیبراهیم، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، لەنوسینگەی تایبەتیی خۆی لە تەلاری پەرلەمان، پێشوازیی لە نانسی بیرگیرون، بەرپرسی نوسینگەی كەنه‌دا لە هەرێمی كوردستان كرد

په‌رله‌مانتاران ڕاده‌هێنرێن له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی كارا به‌ هاوڵاتیانه‌وه‌

سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی په‌رله‌مان به‌ هه‌ماهه‌نگی ( پەیمانگای دیموکراسی نیشتمانی NDI ) وۆرکشۆپێكی دوو ڕۆژه‌ی بۆ ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان كرده‌وه‌.
له‌ماوه‌ی دوو ڕۆژی خوله‌كه‌ 19_20/ 2/ 2019 به‌شداربوان ڕاده‌هێنرێن له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ چۆن بتوانن په‌یوه‌ندیه‌كی به‌هێزیان هه‌بێت له‌گه‌ڵ هاوڵاتیان و بتوانن ئه‌و پڕۆژه‌ یاسانه‌ په‌سه‌ند بكه‌ن كه‌ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی هه‌بێت به‌ ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵكه‌وه‌ ,

جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازيی له‌ شاندێكی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌هه‌ولێر كرد

دكتۆر جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و راوێژكارانی په‌رله‌مان، پێشوازیی له‌شاندێكی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كرد، كه‌پێكهاتبوو له‌ روه‌یده‌ الحاج به‌ڕێوه‌به‌ری مافی مرۆڤ له‌ رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و شاندی یاوه‌ری له‌ ئۆفیسی سه‌ره‌كیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ شاری هه‌ولێر.