پێشنیوەرۆی ئەمڕۆ ٨/١٢/٢٠١٩ منی نبی قهوەچی سکرتێری پەرلەمانی بە ئامادەبوونی پەرلەمانتار ڕۆمیۆ هەکاری سەرۆکی فراکسیۆنی کلدان سریان ئاشوری پێشوازی لە لیۆن فیڵ بەرێوەبەری گشتی رێکخراوی لایۆن و شاندێکی یاوەری کرد.
لیژنه‌ی ڕۆشنبیری و سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسان چه‌ند پرسێك تاووتوێ ده‌كه‌ن
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه 2019/12/8، لیژنه‌ی ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و وه‌رزش و لاوان له په‌رله‌مانى كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتتیی سه‌لمه فاتح سه‌رۆكی لیژنه‌و ئامه‌ده‌بوونی بڕیارده‌رو ئه‌ندامانی لیژنه‌كه پێشوازیى كرد له ئازاد حه‌مه‌ده‌مین نه‌قیبی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانى كوردستان و ستافی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسان.
هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمان پێشوازیی لە شاندێکی کڵیساکانی بەریتانیاو ئەمریکا کرد
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ٨/١٢/٢٠١٩، هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بەئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی لیژنەی ئەوقاف و کاروباری ئاینی له په‌رله‌مانى كوردستان پێشوازیی لە شاندێکی کڵێساکانی بەریتانیاو وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەسەرۆکایەتیی مارکا سیارێلی کرد.
به‌سه‌رپه‌رشتیی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌ش بۆ ئاماده‌كردنی راپۆرت له‌سه‌ر پێشنیازه‌یاسای رێكلامی بازرگانی ئه‌نجامدرا
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه 8/12/2019، به‌سه‌رپه‌رشتیی هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌رسێ لیژنه‌ی كاروبارى یاسایی و لیژنه‌ی رۆشنبیری و لیژنه‌ی شاره‌وانی و گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی له په‌رله‌مانى كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی...
به‌رنامه‌ى كاری دانیشتنی ژماره (9)ی ئاساییی رۆژی سێشه‌مه 2019/12/10
به‌پێی حوكمی ماده‌ى (5) و بڕگه‌ی (یه‌كه‌م و دووه‌م) له ماده‌ى (16) و برگه‌ی (سێیه‌م) له ماده‌ی (18) و برگه‌كانى (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له ماده‌ی (20)و ماده‌كانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان ـ عێراق، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (9)ى ئاسایی ساڵی یه‌كه‌م له خولــی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له كات (11)ى پێشنیوه‌رۆی رۆژی سێشه‌مه رێكه‌وتی 2019/12/10 به‌مشێوه‌یه بێت:
بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون له‌دانیشتنی ژماره (9)ی ئاسایی، ساڵی یه‌كه‌م له خولى هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌مى په‌رله‌مان، له‌كاتژمێر 11ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژى سێشه‌مه رێكه‌وتی 2019/12/10، ئه‌مه‌ش ده‌قی بانگهێشته‌كه‌یه:
هێمن هه‌ورامی پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ى شه‌هیدانی گه‌رمیان ده‌كات
هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان له پرسه‌نامه‌یه‌كدا سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی هه‌رسێ پێشمه‌رگه‌ى شه‌هید (لوقمان نه‌جم، زیاد خه‌لیفه، مه‌عروف محه‌مه‌د) ده‌كات كه شه‌وی رابردوو له گوندی ده‌ككه-ى نێوان شارى خانه‌قین و كوله‌جۆ له‌ئه‌نجامى په‌لامارى تیرۆریستانی داعش بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان شه‌هیدبوون، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌یه:
پێداچوونه‌وه‌ى چه‌ند ماده‌و بڕگه‌یه‌كى یاسای به‌خاوه‌نكردنی زه‌وییه زێده‌ڕۆكان په‌سندكرا
سه‌عات 11ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه 2019/12/04، به‌سه‌رۆكایه‌تیی د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و ئاماده‌بوونی هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان و منى نبى قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره (8)ی ئاساییی خولی پایزه له ساڵی یه‌كه‌می خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌چوو.
هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پێشوازی لە نووسینگەی ڕزگارکراوانی دەستی داعش کرد
پاشنیوەرۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ٤/١١/٢٠١٩ هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بە ئامادەبوونی جوان یونس ڕۆژبەیانی سەرۆکی لێژنەی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێم و ژمارەیەک لە ئەندامان و راوێژکاری لێژنەکە پێشوازییان لە حوسێن قائیدی بەرپرسی نووسینگەی ڕزگارکراوانی دەستی داعش کرد.
خه‌ڵاتى رێزلێنان ده‌به‌خشرێته نوسینگه‌ى رزگاركراوانى ده‌ستى داعش
بۆ رێزگرتن له هه‌وڵ و ماندبوون و پاراستنى به‌ها مرۆییه‌كان، پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 4/12/2019 به‌سه‌رپه‌رشتى جوان رۆژبه‌یانى سه‌رۆكى لیژنه‌ى ناوچه كوردستانیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم خه‌ڵاتى رێزلێنان به‌خشرایه نوسینگه‌ى رزگاركراوانى ده‌ستى داعش