Skip to the content
Menu

جێگری سەرۆکی پەرلەمان

ڕاگەیاندراوێک لەسەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان

هیچ پرسێک بەشەڕ و رووبەرووبوونەوەی سەربازی چارەسەر ناکرێت و بەردەوامی خوێن رشتن لە هەر لایەکەوە بێت، ئاشتی زیاتر دوور دەخاتەوەو کۆسپی زیاتر بۆ دیموکراسیەت و چارەسەری پرسی کورد لە تورکیا دروست دەکات..

‌هێمن هەورامی پرسەنامەیەکی ئاراستەی خوشک و برایانی ئێزیدی کرد

هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بۆ کۆچی دوایی میر کامیران خەیری سەعید بەگ پرسەنامەیەکی ئاراستەی خوشک و برایانی ئێزیدی کرد..

هێمن هه‌ورامی: "بەرپرسیارێتیی پاراستنی سەروماڵی هاووڵاتییانی ناوچە كوردستانییه‌كان دەخەینە ئەستۆی هێزە عێراقییەکان"

سەبارەت بەو هێرشەی چەکدارانی تیرۆریستی داعش بۆ سەر گوندەکانی (دارا)و (مێخاس)ى سەر بەقەزای خانەقین، هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پەیامێکی بڵاو کردەوە، كه‌ ئەمەی خوارەوە دەقه‌کەیەتى:

هێمن هەورامی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی پارتی گەشەپیدانی تورکمان کرد

پێویستە هەمووان بە هەستکردن بە بەرپرسیارییەتی و گیانی پێکەوەییەوە هەنگاو بۆ تێپەڕاندنی دۆخە ناجێگیرەکان بهاوێژین و بەرەو ئایندەیەکی گەشتر هەنگاو بنێین..

هێمن هەورامی پێشوازی لە کۆنسوڵی گشتی یۆنان لە هەرێمی کوردستان کرد

وەکو هەرێمی کوردستان پاڵپشتی لە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق دەکەین و دەخوازین سەرجەم کێشەکان بە ڕێگەی دیالۆگ و لە چوارچێوەی دەستووردا چارەسەربکرێن..

هێمن هەورامی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان دەکات

‎به‌بۆنه‌ی یادی 45 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان، هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی تەواوی ھەڤاڵانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان كرد كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

پەیامی پیرۆزبایی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بەبۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز

هەرێمی کوردستان پێشتریش بەسەر زۆر قەیراندا زاڵ بووە و بەهۆی دڵسۆزی و لە خۆبردوویی هاووڵاتیان دۆخی لەمە سەختتری بڕیوە، کە ئەمە وامان لێدەکات بە باوەڕێکی زۆرەوە بڵێین دواڕۆژێکی گەش و ئایندەیەکی ڕووناک چاوەڕێمان دەکات..

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بەشداریی لەپانێلێکی ئۆنڵاینی تایبەت بەکێشەو چارەسەرەکانی نێوان هەرێم و بەغدا کرد

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشه‌مه‌ 2020/5/21، هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بەشداریی لەپانێڵێکی تایبەت بە (قەیرانی بودجەی هەولێر-بەغداو دەلالەتە ئابووری و سیاسییەکان) کرد.

هێمن هه‌ورامی ساڵیادى یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردن له‌گه‌لى كوردستان پیرۆز ده‌كات

لەساڵیادی یەکەمین هەڵبژاردنى په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه‌، وێڕای سەختی و ئاستەنگەکان ئێستا خولی پێنجەمی پەرلەمانەو لە رووی نوینەرایەتی و بەشداریی سیاسی فراوانترین رووبەری پێکهاتەی کوردستان دەگرێتەوەو جەخت دەکه‌ینه‌وه‌ کە هەمیشە پەرلەمان بەشێک بێت لە چارەسەر بۆ سەرجەم لایەنەکان و چەتری کۆکەرەوەى گشت لایه‌نه‌كان و قووڵترکردنەوەی گیانی کاری پێکەوەیی و قووڵترکردنی کولتووری دیموکراسی و دیالۆگ و بەرز ڕاگرتنی بەرژەوه‌ندیی گەل و نیشتیمان لەسەروو هەموو بەرژەوەندییەکانی دیکەوە بێت، پێویستە پەرلەمان جێگەی هەموو پێکهاتە ئاینیی ونەتەوەییەکان بێت..

هێمن هه‌ورامی پێشوازیى له‌ كونسوڵی گشتیی ئه‌ڵمانیا له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ 2020/5/18، هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ نوسینگه‌ی تایبه‌تیی خۆی له‌ ته‌لاری په‌رله‌مان پێشوازیی له‌ باربارا وۆلف كونسوڵی گشتیی ئه‌ڵمانیا له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد.