Skip to the content
Menu

جێگری سەرۆکی پەرلەمان

پەرلەمانی کوردستان تاجەگوڵی لەسەر گڵکۆی شەهیدانی یەکی شوبات دانا

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ۱ی شوباتی ۲۰۲۰ لە ساڵیادی کارەساتی یەکی شوبات، هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و منی نبی قهوەچی سکرتێری پەرلەمان و سەرۆک و ئەندامانی لێژنەی شەهیدان بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی یادی کارەساتی یەکی شوبات کرد.

جێگری سەرۆکی پەرلەمان پەیامێکی ماتەمینی ئاراستەی بنەماڵەی شەهیدانی یەکی شوبات کرد

هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بۆ یادی کارەساتی یەکی شوبات پەیامێک ئاراستەی بنەماڵەی شەهیدان و هاووڵاتیانی کوردستان دەکات

هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ کۆنسوڵی گشتی فەرەنسا باسیان لە گرنگی پرۆسەی چاکسازی لە هەرێمی کوردستان کرد

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ٣٠/١/٢٠٢٠ هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پێشوازی لە ئۆلیڤیێ دیکۆتینی کۆنسوڵی گشتی فەڕەنسا لە هەرێمی کوردستان کرد.

ئەنجوومەنی دەرچووانی دانەمەزراوی کورد لە کەرکوک سه‌ردانی په‌رله‌مانی كوردستانی كرد

ئەمڕۆ چوارشەمە 2020/1/29، هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان له‌ نوسینگه‌ى تایبه‌تیی خۆی له‌ته‌لارى په‌رله‌مان به‌ئاماده‌بوونی جوان یونس رۆژبه‌یانی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ی هه‌رێم و سیروان بابان ئه‌ندامی لیژنه‌ى ناوبراو، پێشوازیى له‌ ئەنجوومەنی دەرچووانی دانەمەزراوی کورد لە کەرکوک کرد.

جێگرێكی نوێ بۆ سه‌رۆكی لیژنه‌ى داكۆكیكردن له‌مافى ئافره‌ت هه‌ڵبژێردرا

به‌مه‌به‌ستى په‌سه‌ندكردنى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ی داكۆكیكردن له‌ مافى ئافره‌ت له‌پۆسته‌كه‌ى و پڕكردنه‌وه‌ى شوێنه‌كه‌ی، ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ 2020/1/27، به‌سه‌رپه‌رشتیى هێمن هه‌ورامى جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان و ئاماده‌بوونی منى نبى قه‌هوه‌چى سكرتێرى په‌رله‌مان لیژنه‌ى...

جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازیی له‌ كونسوڵی گشتیی روسیای فیدڕال له‌هه‌ولێر كرد

له‌دیدارى نێوان جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان و كونسوڵی گشتیی روسیای فیدڕاڵ له‌هه‌ولێر باس له‌گرنگیی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و روسیاو بارودۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌و ڕۆڵی روسیاو هه‌رێمی كوردستان له‌هاوكێشه‌كاندا كرا.

جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازیی له‌ به‌رپرسی نوسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له‌ هه‌ولێر كرد

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه‌ 2020/1/26، هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان له‌ نوسینگه‌ی خۆی له‌ ته‌لارى په‌رله‌مان پێشوازیی كرد له‌ ڤینسۆ-گییۆم پۆپۆ به‌رپرسی نوسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له‌ هه‌ولێر.

به‌سه‌رپه‌رشتیى هێمن هەورامی كۆبوونه‌وه‌ى فراوانی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كان به‌ڕێوه‌چوو

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆچوارشەممە ٢٢/١/٢٠٢٠ هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بە ئامادەبوونی منی نبی قه‌هوه‌جی سكرتێری په‌رله‌مان سه‌رپه‌رشتیی كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی  هەر نۆزدە لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستانیان كرد..

په‌رله‌مانی كوردستان یاسای چاكسازیی ره‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم كرد

له‌چوارچێوه‌ی حوكمه‌كانی په‌یڕه‌وی ناوخۆو یاسابه‌ركاره‌كان، د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆکی په‌رله‌مانی كوردستان یاسای چاكسازی له‌خانه‌نشینی و مووچه‌و ده‌رماڵه‌و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی تر-ى ره‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم كرد.

راپۆرتى هاوبه‌ش و كۆتایى لیژنه‌ تایبه‌تمه‌نده‌كان سه‌باره‌ت به‌پڕۆژه‌یاسای چاكسازى ئاماده‌كرا

به‌مه‌به‌ستی داڕشتنه‌وه‌و ئاماده‌كردنی راپۆرتی هاوبه‌ش و كۆتایى لیژنه‌ تایبه‌تمه‌نده‌كان سه‌باره‌ت به‌ پڕۆژه‌یاسای چاكسازى، دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌ 2020/1/15، هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان سه‌رپه‌رشتیی كۆبوونه‌وه‌ى هاوبه‌شی لیژنه‌كانى...