Skip to the content
Menu

جێگری سەرۆکی پەرلەمان

له‌ رێوڕه‌سمێكى شایسته‌دا رۆژى ئاڵاى كوردستان و رۆژی دایك به‌رز ڕاگیرا

سه‌عات 10:30ى پێش نیوه‌رۆى ئه‌مڕۆ 2019/12/17، به‌ئاماده‌بوونى د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان و هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان و منى نبى قه‌هوه‌چى سكرتێرى په‌رله‌مان و سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان و...

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و بەرپرسی کاروباری سیاسی و ئابووری لە کۆنسوڵخانەی گشتی ئەمریکا پڕۆژەیاسای چاکسازییان تاوتوێکرد

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ١٢/١٢/٢٠١٩ هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پێشوازی لە ئەندرۆ لانتس بەرپرسی کاروباری سیاسی و ئابووری لە کۆنسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری کرد.

هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ شاندی راوێژکارانی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش کۆبووەوە

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ١١/١٢/٢٠١٩ هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پێشوازی لە شاندی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش کرد.

پرسه‌نامه‌ی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ كۆچی دوایی مامۆستا مه‌لا سدیق عەبدولعەزیز

هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ كۆچی دوایی مامۆستا مه‌لا سدیق عەبدولعەزیز ڕابەری پێشووتری بزوتنەوەی ئیسلامی، پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی رابه‌رى گشتیی بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامیی كوردستان و ئه‌ندامانى مه‌كته‌بی سیاسی و خانه‌واده‌و كه‌سوكارى خوالێخۆشبوو كرد كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی کۆماری چیک لە عێراق کرد

 سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ۱۰/۱۲/۲۰۱۹ هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پێشوازی لە ماڕتن ڤیتێک باڵیۆزی چیک لە عێراق و میکال سڤۆبۆدا کۆنسوڵی چیک لە هەرێمی کوردستان کرد.

جێگری سەرۆکی پەرلەمان لەگەڵ دەستەی سەرۆکایەتیی لیژنەکان کۆبووەوە

ئەمڕۆ دووشه‌مه‌ 2019/12/9، هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بەئامادەبوونی منی نبی قەهوەچی سکرتێری پەرلەمان لەگەڵ دەستەی سەرۆکایەتیی سەرجەم لیژنەکانی پەرلەمانی کوردستان کۆبووەوە.

هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمان پێشوازیی لە شاندێکی کڵیساکانی بەریتانیاو ئەمریکا کرد

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ٨/١٢/٢٠١٩، هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بەئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی لیژنەی ئەوقاف و کاروباری ئاینی له‌ په‌رله‌مانى كوردستان پێشوازیی لە شاندێکی کڵێساکانی بەریتانیاو وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەسەرۆکایەتیی مارکا سیارێلی کرد.

به‌سه‌رپه‌رشتیی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌ش بۆ ئاماده‌كردنی راپۆرت له‌سه‌ر پێشنیازه‌یاسای رێكلامی بازرگانی ئه‌نجامدرا

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه‌ 8/12/2019، به‌سه‌رپه‌رشتیی هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌رسێ لیژنه‌ی كاروبارى یاسایی و لیژنه‌ی رۆشنبیری و لیژنه‌ی شاره‌وانی و گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی له‌ په‌رله‌مانى كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی...

هێمن هه‌ورامی پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ى شه‌هیدانی گه‌رمیان ده‌كات

هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان له‌ پرسه‌نامه‌یه‌كدا سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی هه‌رسێ پێشمه‌رگه‌ى شه‌هید (لوقمان نه‌جم، زیاد خه‌لیفه‌، مه‌عروف محه‌مه‌د) ده‌كات كه‌ شه‌وی رابردوو له‌ گوندی ده‌ككه‌-ى نێوان شارى خانه‌قین و كوله‌جۆ له‌ئه‌نجامى په‌لامارى تیرۆریستانی داعش بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان شه‌هیدبوون، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌یه‌:

هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پێشوازی لە نووسینگەی ڕزگارکراوانی دەستی داعش کرد

پاشنیوەرۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ٤/١١/٢٠١٩ هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بە ئامادەبوونی جوان یونس ڕۆژبەیانی سەرۆکی لێژنەی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێم و ژمارەیەک لە ئەندامان و راوێژکاری لێژنەکە پێشوازییان لە حوسێن قائیدی بەرپرسی نووسینگەی ڕزگارکراوانی دەستی داعش کرد.