له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ وڵاتی ئه‌ڵمانیا به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له دیدارى به‌رلین بۆ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمیی دامه‌زراوه‌ى كۆربه‌ر و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و وڵاته، ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه 27/11/2019، هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی...
جێگری سەرۆکی پەرلەمان
لەسەر بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا هێمن هەورامی بەشداری لە دیداری ساڵانەی سیاسەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە کرد
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ٢٦/١١/٢٠١٩ هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لەسەر بانگهێشتی فەرمی دامەزراوەی کۆربەر و وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا بەشداری لە دیداری ساڵانەی سیاسەتی دەرەوە لە وڵاتی ئەڵمانیا کرد.
ئینستیوتی حوكمرانی كه‌نه‌دی وۆركشۆپێكی تایبه‌ت به یاسایی ئیداره‌ی مالی فیدراڵی بۆ هه‌ردوو لیژنه‌ی یاسایی و لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان رێكخست
سه‌عات 11ی پێشنیوه‌رۆی ئه‌مرۆ 24/11/2019، له‌ژێرچاودێری هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، ئینستیوتی حوكمرانی كه‌نه‌دی وۆركشۆپێكی تایبه‌ت به‌شێوازه‌كانی دابه‌شكردن ودانانی بودجه و یاسایی ئیداره‌ی مالی فیدراڵی بۆ هه‌ردوو لیژنه‌ی یاسایی و لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان رێكخست.
پەیامی ماتەمینی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی شێخ عوسمان سیرێ
هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ،بە بۆنەی کۆچی دوایی کەسایەتی ناسراوی کوردستان شێخ عوسمان سێرێ، پەیامێکی ماتەمینی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری و مورید و شوێنکەوتوانی کرد
هەڵبژاردن بۆ دەستەی سەرۆکایەتی چوار لێژنەی نوێ و حەوت لێژنەی تری پەرلەمان ئەنجامدرا
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ٢٠/١١/٢٠١٩ بەسەرپەرشتی هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و بە ئامادەبوونی مونا نەبی قەهوەچی سکرتێری پەرلەمانی کوردستان و نوێنەری لێژنەی یاسایی پەرلەمان هەڵبژاردن بۆ دەستەی سەرۆکایەتی چوارلێژنەی نوێ و ئاڵگۆڕ بۆ دەستەی سەرۆکایەتی حەوت لێژنەیتر کرا.
جێگری سەرۆکی پەرلەمان بەشداری لە کۆنفرانسێکی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەراست کرد
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ١٩/١١/٢٠١٩ هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بەشداری لە کۆنفرانسێکی زانکۆی ئەمریکی لە شاری دهۆک کرد لە ژێر ناونیشانی ئاشتی و ئاسایش لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
له‌ژێر سه‌رپه‌رشتیی هێمن هه‌ورامی
وۆرکشۆپێکى تایبەت بەئاماده‌كردنی ڕەشنووسی پێشنیازه‌یاسای ڕەوەندی کوردستانی به‌ڕێوه‌چوو
سه‌عات ٩:٣٠ی سه‌رله‌بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەمە ١٧/١١/٢٠١٩، له‌ژێر سه‌رپه‌رشتیی هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی لە پەرلەمانی کوردستان لە ھۆڵی پەناگیری لە ته‌لاری پەرلەمان وۆرکشۆپێکى تایبەت بەئاماده‌كردنی ڕەشنووسی پێشنیازه‌یاسای ڕەوەندی کوردستانی سازكرد.
له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ کۆنسوڵی هیندستان
هێمن هەورامی: "لەم خولەی پەرلەمان دەستووری هەرێمی کوردستان دەنووسرێتەوە"
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ١٤/١١/٢٠١٩، هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە نوسینگەی تایبەتیی خۆی لە ته‌لارى پەرلەمان پێشوازیی کرد لە چاندراموولی کۆمار کۆنسوڵی هیندستان لە هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری.
جێگری سەرۆکی پەرلەمان و کونسوڵی هۆڵەندا پرسی پڕۆژەی چاکسازییان تاووتوێکرد
پێشنیوەرۆی ئەمڕۆ ١٤/١١/٢٠١٩، هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پێشوازیی کرد لە ولیام کۆسین کونسوڵی گشتیی شانشینی هۆڵەنداو شاندی یاوەری.