Skip to the content
Menu

جێگری سەرۆکی پەرلەمان

دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان سەردانی ئەنجوومەنی گەلی کلدانی سریانی ئاشووری دەکات

پاشنیوەرۆی ئەمرۆ ١٥/٩/٢٠١٩ د. رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و منی نبی قهوەچی سکرتێری پەرلەمان سەردانی ئەنجوومەنی گەلی کلدانی سریانی ئاشوورییان کرد و لەلایەن مامۆستا جەمیل زەیتۆ سکرتێری حیزبەکە و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی  پێشوازییان لێکرا.

دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان سەردانی بزووتنەوەی ئاشووری کرد

پاشنیوەرۆی ئەمرۆ ١٥/٩/٢٠١٩ د. رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ومنی نبی قهوەچی سکرتێری پەرلەمانی لە درێژەی سەردانەکانیان بۆ لای پێکهاتە و لایەنەسیاسیەکانی کوردستان بە مەبەستی بە دەستهێنای کۆدەنگی لەسەر نوسینەوەی دەستووری هەرێمی کوردستان و پرۆژەی چاکسازی و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، سەردانی بزووتنەوەی ئاشووری کرد و لەلایەن یەعقوب گۆرگیس جێگری سکرتێری گشتی حیزبەکە و ژمارەیەک لە ئەندامانی سەرکردایەتی پێشوازییان لێکرا.

دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان سەردانی هاوپەیمانییەتی یەکێتی نەتەوەیی کریستیانەکان کرد

لەمیانەی سەردانیکردنیان بۆ لای سەرجەم لایەنە سیاسی و پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان، پاشنیوەرۆی ئەمرۆ ١٥/٩/٢٠١٩ د. رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و منی نبی قهوەچی سکرتێری پەرلەمان، سەردانی هاوپەیمانییەتی یەکێتی نەتەوەییان لە شارۆچکەی عەنکاوە کرد کە پێکهاتووە لە سێ هێزی سیاسی کریستیان ، حیزبی بێت نەهرێنی دیموکراتی و ئەنجوومەنی نەتەوەیی کلدانی و رەوتی شلاما بۆ کاروباری مەسیحیەکان .

دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بەردەوامە لە سەردانیکردنی لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان

لە درێژەی سەردانەکانیان بۆلای سەرجەم لایەنە سیاسیەکانی کوردستان پاشنیوەرۆی ئەمرۆ ١٥/٩/٢٠١٩ د. رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ، هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و منی نبی قهوەچی سکرتێری پەرلەمان سەردانی پارتی چاکسازی تورکمانیان لە شاری هەولێر کرد و لەلایەن عبدالقادر بازرگان سەرۆکی پارتی چاکسازی تورکمان و ئەندامانی سەرکردایەتی پارتەکە پێشوازییان لێکرا.

هەردوو ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی کوردستان و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری كۆبوونه‌وه

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ١٥ی ئه‌یلولی ٢٠١٩  د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ، و هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان ومنی نبی قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مان وبە ئامادەبوونی ژماریه‌ك له‌ ئه‌ندامانی لیژنه‌ی یاسایی، پێشوازییان لە حاکم بەنگین سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری و جێگری سەرۆک و ئەندامانی ئەنجوومەنی دادوەری کرد .  

بڕیارى ژماره‌ (2)ى سه‌رۆكی هه‌رێم سه‌باره‌ت به‌دیاریكردنی رۆژی 3/8/2014 وه‌ك رۆژی كۆمه‌ڵكوژیی (جینۆساید) ئێزدییه‌كان

سه‌باره‌ت به‌دیاریكردنی رۆژی 3/8/2014 وه‌ك رۆژی كۆمه‌ڵكوژیی (جینۆساید) ئێزدییه‌كان، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بڕیارى ژماره‌ (2)ى ده‌ركرد كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی هه‌رێم كۆبوونه‌وه‌

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه‌ 15/9/2019 ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان كه‌ پێكهاتبوو له‌ د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مان و هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و منى نبی قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مان، سه‌ردانی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیان كردو له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا...

جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان كۆبووه‌وه‌

سه‌عات 10ى به‌یانیی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه‌ 15/9/2019، هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان سه‌رپه‌رشتیی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مانى كرد.

لە پەیوەندیيەکی تەلەفۆنیدا
هێمن هەورامی پیرۆزبایی لە رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆران دەکات

هێمن هه‌ورامی لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی ھەڵبژاردنی رێكخەر و ئەندامانی خانەی راپەراندنی لە بزووتنەوەی گۆڕان كرد.

جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازیی له راوێژكاری باڵا بۆ كاروبارى هه‌ڵبژاردن له‌ یۆنامی كرد
یۆنامی: "له‌ژێر هه‌ر بارودۆخێكدا بێ نابێت ئاواره‌كان به‌زۆر بگه‌ڕێنرێنه‌وه‌ شوێنی خۆیان"

ئه‌مڕۆ پێنچشه‌ممه‌ 12ی ئه‌یلولی 2019 هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ئاماده‌بوونی منی نبی قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مان و ژماره‌یه‌ك له‌ نوێنه‌ری...