Skip to the content
Menu

دانیشتنه‌کان

بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون له‌دانیشتنی كردنه‌وه‌ى خولی به‌هاره‌ى ساڵی دووه‌م له‌ خولى هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌مى په‌رله‌مان، له‌كاتژمێر 11ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژى یه‌كشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2020/3/1، ئه‌مه‌ش ده‌قی بانگهێشته‌كه‌یه‌:

په‌رله‌مانی كوردستان شایسته‌داراییه‌كانی جووتیارانی هه‌رێمی تاووتوێ كرد

سه‌عات 11ى پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ 2020/1/30، به‌سه‌رۆكایه‌تیی د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان و ئاماده‌بوونى هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان و منى نبى قه‌هوه‌چى سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره‌ (17)ى ئاسایی خولی پایزه‌ له‌ساڵی یه‌كه‌می خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌چوو.

بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون له‌دانیشتنی ژماره‌ (17)ی ئاسایی ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولى هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌مى په‌رله‌مان، له‌كاتژمێر 11ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژى پێنجشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2020/1/30، ئه‌مه‌ش ده‌قی بانگهێشته‌كه‌یه‌:

حكومه‌تى هه‌رێمی کوردستان ده‌ره‌نجامه‌كانى كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ په‌رله‌مانی کوردستان خستەروو

له‌ دانیشتنى ئه‌مڕۆدا شاندی دانوستاندكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌رئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی سه‌باره‌ت به‌ (پڕۆژه‌ بودجه‌ی ساڵی 2020 و كه‌یسی نه‌وت) بۆ په‌رله‌مانى كوردستان خسته‌ڕوو.

بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان

جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون له‌دانیشتنی ژماره‌ (16)ی ئاسایی ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولى هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌مى په‌رله‌مان، له‌كاتژمێر 11ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژى پێنجشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2020/1/23، ئه‌مه‌ش ده‌قی بانگهێشته‌كه‌یه‌:

په‌رله‌مانی كوردستان یاسای چاكسازیی ره‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم كرد

له‌چوارچێوه‌ی حوكمه‌كانی په‌یڕه‌وی ناوخۆو یاسابه‌ركاره‌كان، د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆکی په‌رله‌مانی كوردستان یاسای چاكسازی له‌خانه‌نشینی و مووچه‌و ده‌رماڵه‌و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی تر-ى ره‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم كرد.

پڕۆژه‌یاسای چاكسازی به‌كۆی ده‌نگی ئه‌ندامانى ئاماده‌بوو په‌سندكرا

په‌رله‌مانى كوردستان له‌دانیشتنی ئه‌مڕۆیدا كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای چاكسازی له‌ خانه‌نشینی مووچه‌و ده‌رماڵه‌و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی تر، به‌كۆی ده‌نگی ئه‌ندامانى ئاماده‌بوو پڕۆژه‌یاساكه‌ی په‌سندكرد.

بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون له‌دانیشتنی ژماره‌ (15)ی ئاسایی، ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولى هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌مى په‌رله‌مان، له‌كاتژمێر 11ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژى پێنجشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2020/1/16، ئه‌مه‌ش ده‌قی بانگهێشته‌كه‌یه‌:

خوێندنه‌وه‌ی دووه‌مى پڕۆژه‌یاسای چاكسازی كۆتاییهات و رۆژی پێنجشه‌مه‌ ده‌نگدانی بۆ ده‌كرێت

سه‌عات 04:30ی پاشنیوه‌رۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌‌ 13/1/2020، به‌سه‌رۆكایه‌تیی د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان و ئاماده‌بوونی هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان و منى نبى قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مان، به‌شی دووه‌می دانیشتنی ژماره‌ (14)ی ئاساییی خولی پایزه‌ له ساڵی یه‌كه‌می‌ خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌چوو.

خوێندنه‌وه‌ی دووه‌مى پڕۆژه‌یاسای چاكسازی به‌رده‌وامه‌

له‌به‌شى یه‌كه‌می دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌ماندا كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌ى دووه‌مى پڕۆژه‌یاسای چاكسازی ماده‌كانی پێنجه‌م و شه‌شه‌مى پڕۆژه‌یاساكه‌ كه‌تایبه‌ت بوون به‌ ده‌رماڵه‌كان و رێكخستنه‌وه‌ى هه‌ژماركردنی خزمه‌ت گفتوگۆیان له‌سه‌ر كرا.