Skip to the content
Menu

دانیشتنه‌کان

په‌رله‌مانی كوردستان خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای چاكسازی ده‌كات

سه‌عات 3:30ی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه‌‌ 2020/1/12، به‌سه‌رۆكایه‌تیی د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان و بەئاماده‌بوونی هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان و منى نبى قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مان، به‌شی دووه‌می دانیشتنی ژماره‌ (13)ی ئاساییی خولی پایزه‌ له ساڵی یه‌كه‌می‌ خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌چوو.

پڕۆژه‌یاسای ماده‌هۆشبه‌ره‌كان و كارتێكاره‌ عه‌قڵییه‌كان په‌سندكرا

له‌به‌شی یه‌كه‌می دانیشتنی ئه‌مڕۆیدا په‌رله‌مانی كوردستان پرۆژه‌یاسای ماده‌هۆشبه‌ره‌كان و كارتێكاره‌ عه‌قلییه‌كان و پرۆژه‌بریاری رۆژانی بۆنه‌ فه‌رمییه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی توركمانى په‌سندكرد.

بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون له‌دانیشتنی ژماره‌ (13)ی ئاسایی، ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولى هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌مى په‌رله‌مان، له‌كاتژمێر 11ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژى یه‌كشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2020/1/12، ئه‌مه‌ش ده‌قی بانگهێشته‌كه‌یه‌:

خولی پایزەی پەرلەمان بۆ 30 رۆژى تر درێژکرایه‌وه‌

له‌دانیشتنی ئه‌مڕۆیدا په‌رله‌مانی كوردستان خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می بۆ پێشنیازه‌بڕیاری رۆژانی بۆنه‌ فه‌رمییه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی توركمان كردو خولی پایزه‌ى خۆیشی بۆ 30 رۆژی تر درێژ كرده‌وه‌.

بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان

جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون له‌دانیشتنی ژماره‌ (12)ی ئاسایی، ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولى هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌مى په‌رله‌مان، له‌كاتژمێر 11ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژى سێشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2019/12/24، ئه‌مه‌ش ده‌قی بانگهێشته‌كه‌یه‌:

خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای ماده‌هۆشبه‌ره‌كان كۆتایی هات

سه‌عات ١٠ی سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌‌ ١٨/١٢/٢٠١٩، به‌سه‌رۆكایه‌تیی د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و ئاماده‌بوونی هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان و منى نبى قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره‌ (١١)ی ئاساییی خولی پایزه‌ له ‌ساڵی یه‌كه‌می‌ خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌چوو.

خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای چاكسازی كراو پێشنیازه‌یاسای رێكلامی بازرگانى-یش په‌سندكرا

له‌دانیشتنی ئه‌مڕۆیدا په‌رله‌مانی كوردستان خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى بۆ پڕۆژه‌یاسای چاكسازی كردو پێشنیازه‌یاسای رێكلامی بازرگانى-یشى په‌سندكرد.
سه‌عات 11ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ 16/12/2019، به‌سه‌رۆكایه‌تیی د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و ئاماده‌بوونی هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان و منى نبى قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره‌...

بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون له‌دانیشتنی ژماره‌ (10)ی ئاسایی، ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولى هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌مى په‌رله‌مان، له‌كاتژمێر 11ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژى دووشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2019/12/16، ئه‌مه‌ش ده‌قی بانگهێشته‌كه‌یه‌:

په‌رله‌مانی كوردستان كێشه‌ی كه‌میى كاره‌باى نیشتیمانی تاووتوێ ده‌كات

سه‌عات 11ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌مه‌ 2019/12/10، به‌سه‌رۆكایه‌تیی هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان و ئاماده‌بوونی منى نبى قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره‌ (9)ی ئاساییی خولی پایزه‌ له ‌ساڵی یه‌كه‌می‌ خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌چوو.

پێداچوونه‌وه‌ى چه‌ند ماده‌و بڕگه‌یه‌كى یاسای به‌خاوه‌نكردنی زه‌وییه‌ زێده‌ڕۆكان په‌سندكرا

سه‌عات 11ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌ 2019/12/04، به‌سه‌رۆكایه‌تیی د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و ئاماده‌بوونی هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان و منى نبى قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره‌ (8)ی ئاساییی خولی پایزه‌ له ‌ساڵی یه‌كه‌می‌ خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌چوو.