ئهمڕۆ چوارشهممه 18/9/2019، فهخامهتی د.بهرههم ئهحمهد ساڵح سهرۆككۆماری عێراق سهردانی پهرلهمانی كوردستانی كردو لهلایهن د.رێواز فایهق سهرۆكی پهرلهمانی كوردستان پێشوازیی لێكرا.
سکرتێری پەرلەمان
دەستەی سەرۆکایەتيی پەرلەمان لەگەڵ چوار پارتی تورکمان کۆبووەوە
پاشنیوەرۆی ئەمرۆ ١٦/٩/٢٠١٩ د. رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و منی نبی قهوەچی سکرتێری پەرلەمان سەردانی چوار پارتی سیاسی پێکهاتەی تورکمانیان لە شاری هەولێر کرد و لەلایەن کەنعان شاکر سەرۆکی بێلایەنی تورکمان و دڵشاد چاوشلی سەرۆکی دیموکراتی تورکمانی کوردستان و عیرفان کەرکوکی سەرۆکی پارتی گەلی تورکمان و کاوە محمد ئیبراهیم جیگری سەرۆکی پارتی گەشەپێدانی تورکمان و بە ئامادەبوونی سارا دڵشاد ئەندامی پەرلەمانی کوردستان و ژمارەیەک لە سەرکرایەتی پارتەکان پێشوازییان لێکرا و لەبارەگای پارتی گەشەپێدانی تورکمان کۆبوونەوە.
دەستەی سەرۆکایەتيی پەرلەمان لەگەڵ بەرەی تورکمانی کۆبووەوە
نیوەرۆی ئەمرۆ ١٦/٩/٢٠١٩ د. رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و منی نبی قهوەچی سکرتێری پەرلەمان سەردانی بەرەی تورکمانی-یان لە شاری هەولێر کرد و لەلایەن ئایدن مەعروف لێپرسراوی بارەگای سەرەکی بەرەی تورکمانی لە هەرێمی کوردستان وهیمداد صباح سەرۆکی فراکسیۆنی بەرەی تورکمانی لە پەرلەمانی کوردستان و بەشێک لە سەرکردایەتی پارتەکە پێشوازییان لێکرا.
پەیامی ماتەمینيی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بەبۆنەی یادی پەنجا ساڵەی قوربانیانی گوندی صوریا لە بادینان
لە رۆژێکی وەکو ئەمرۆ لە ساڵی ١٩٦٩ و پێش نیو سەدە ، لە کوشتارگەیەکی خوێناویدا بەدەستی رژێمی بەعس لە گوندی صوریا لە بادینان خوێنی پاکی دەیان هاووڵاتی ژن و پیاو و گەنج و پیر لە مەسیحی و موسڵمان، لە کلدان سریان ئاشوور و کورد بەبێ تاوان ڕژا و شەهید کران....
دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان سەردانی ئەنجوومەنی گەلی کلدانی سریانی ئاشووری دەکات
پاشنیوەرۆی ئەمرۆ ١٥/٩/٢٠١٩ د. رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و منی نبی قهوەچی سکرتێری پەرلەمان سەردانی ئەنجوومەنی گەلی کلدانی سریانی ئاشوورییان کرد و لەلایەن مامۆستا جەمیل زەیتۆ سکرتێری حیزبەکە و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی پێشوازییان لێکرا.
دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان سەردانی بزووتنەوەی ئاشووری کرد
پاشنیوەرۆی ئەمرۆ ١٥/٩/٢٠١٩ د. رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ومنی نبی قهوەچی سکرتێری پەرلەمانی لە درێژەی سەردانەکانیان بۆ لای پێکهاتە و لایەنەسیاسیەکانی کوردستان بە مەبەستی بە دەستهێنای کۆدەنگی لەسەر نوسینەوەی دەستووری هەرێمی کوردستان و پرۆژەی چاکسازی و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، سەردانی بزووتنەوەی ئاشووری کرد و لەلایەن یەعقوب گۆرگیس جێگری سکرتێری گشتی حیزبەکە و ژمارەیەک لە ئەندامانی سەرکردایەتی پێشوازییان لێکرا.
دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان سەردانی هاوپەیمانییەتی یەکێتی نەتەوەیی کریستیانەکان کرد
لەمیانەی سەردانیکردنیان بۆ لای سەرجەم لایەنە سیاسی و پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان، پاشنیوەرۆی ئەمرۆ ١٥/٩/٢٠١٩ د. رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و منی نبی قهوەچی سکرتێری پەرلەمان، سەردانی هاوپەیمانییەتی یەکێتی نەتەوەییان لە شارۆچکەی عەنکاوە کرد کە پێکهاتووە لە سێ هێزی سیاسی کریستیان ، حیزبی بێت نەهرێنی دیموکراتی و ئەنجوومەنی نەتەوەیی کلدانی و رەوتی شلاما بۆ کاروباری مەسیحیەکان .
دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بەردەوامە لە سەردانیکردنی لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان
لە درێژەی سەردانەکانیان بۆلای سەرجەم لایەنە سیاسیەکانی کوردستان پاشنیوەرۆی ئەمرۆ ١٥/٩/٢٠١٩ د. رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ، هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و منی نبی قهوەچی سکرتێری پەرلەمان سەردانی پارتی چاکسازی تورکمانیان لە شاری هەولێر کرد و لەلایەن عبدالقادر بازرگان سەرۆکی پارتی چاکسازی تورکمان و ئەندامانی سەرکردایەتی پارتەکە پێشوازییان لێکرا.
هەردوو دهستهی سهرۆكایهتی پهرلهمانی کوردستان و ئهنجومهنی دادوهری كۆبوونهوه
ئهمڕۆ یهكشهممه ١٥ی ئهیلولی ٢٠١٩ د.رێواز فایهق سهرۆكی پهرلهمانی كوردستان ، و هێمن ههورامی جێگری سهرۆكی پهرلهمان ومنی نبی قههوهچی سكرتێری پهرلهمان وبە ئامادەبوونی ژماریهك له ئهندامانی لیژنهی یاسایی، پێشوازییان لە حاکم بەنگین سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری و جێگری سەرۆک و ئەندامانی ئەنجوومەنی دادوەری کرد .
بڕیارى ژماره (2)ى سهرۆكی ههرێم سهبارهت بهدیاریكردنی رۆژی 3/8/2014 وهك رۆژی كۆمهڵكوژیی (جینۆساید) ئێزدییهكان
سهبارهت بهدیاریكردنی رۆژی 3/8/2014 وهك رۆژی كۆمهڵكوژیی (جینۆساید) ئێزدییهكان، سهرۆكی ههرێمی كوردستان بڕیارى ژماره (2)ى دهركرد كه ئهمه دهقهكهیهتی: