Skip to the content
Menu

سکرتێری پەرلەمان

سەرۆکی پەرلەمان پێشوازی لە قوتابی مەنسوور قادر یەکەم له‌سەر ئاستی هەرێم کرد

ئه‌مڕۆ سێشه‌مه‌ 9/7/2019 د.ڤالا فەرید ئیبراهیم سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بەئامادەبوونی منی نبی قه‌هوەجی سکرتێری پەرلەمان له‌ نوسینگه‌ى خۆی له‌ ته‌لارى په‌رله‌مان پێشوازیی كرد لە قوتابی مەنسوور قادر یەکەمی سەرئاستی هەرێمی کوردستان لەپۆلی ١٢ی زانستی و ژمارەیەک لە کەسە نزیکەکانى.

مەسرور بارزانی لیستی پێکهاتەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانى ئاراسته‌ی په‌رله‌مان كرد

نوسینگه‌ى مەسرور بارزانی، راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لیستی پێکهاتەی کابینە پێشنیازکراوەکەی رەوانەی پەرلەمانی کوردستان کرد ئه‌مه‌ى خوراه‌وه‌ پێکهاتەی کابینەی پێشنیاز کراوە:

سه‌رۆكێكی نوێ بۆ لیژنەی پێشمەرگەو ناوخۆو ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێییەکان هەڵبژێردرا

بەمەبەستی ئالوگۆڕکردن له‌پۆستی سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگەو ناوخۆو ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێییەکان، ئەمڕۆ یەکشەممە ۷/۷/۲۰۱۹، بەسەرپەرشتیی هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کورستان و منی نبی قەهوەچی سکرتێری پەرلەمان و ئاماده‌بوونی...

ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێم داوایه‌ك پێشكه‌شی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ن

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2ی ته‌مووزی 2019، د.ڤالا فه‌رید ئیبراهیم، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ئاماده‌بوونی هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و منی نبی قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مان، سه‌رپه‌رشتیی كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی لیژنه‌ی كاروبارى یاسایی و لیژنه‌ی ناوخۆ و ئاسایش و ئه‌نجوومه‌نه‌ خۆجێییه‌كانى په‌رله‌مانی كوردستانى له‌گه‌ڵ...

جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان سه‌رپه‌رشتیی كۆبوونه‌وه‌ى فراوانی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان ده‌كات

به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له‌كارو چالاكییه‌كانی لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان و هه‌ڵسه‌نگاندنی كاره‌كانی سێ مانگی رابردوویان، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌مه‌ 25ی حوزه‌یرانی 2019، هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ئاماده‌بوونی منی نبی قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مان و هیوا نه‌سره‌دین، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی دیوانی په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌رپه‌رشتیی...

سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازی له‌ شاندێكی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا ده‌كات

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 23ی حوزه‌یرانی 2019، د.ڤالا فه‌رید ئیبراهیم، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ئاماده‌بوونی منی نبی قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مان، پێشوازیی كرد له‌شاندێكی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا كه‌ پێكهاتبوو له‌ چاك لێبرستی و ستیڤ رید و تۆبی هێركنیس و گاری كێنت، ئه‌ندامانى په‌رله‌مانی به‌ریتانیا، كه‌ به‌یاوه‌ریى...

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی ڕەمەزان سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان پیرۆزبایی لە خەڵكی كوردستان دەكات

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی ڕەمەزانى پیرۆز سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان پیرۆزبایی لە خەڵكی كوردستان دەكات

به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه‌، سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م موسڵمانان ده‌كات، كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی: