Skip to the content
Menu

سەرۆکی پەرلەمان

د.ڕێواز فایه‌ق پێشوازى له‌وه‌زیرى دادى عێراق ده‌كات

دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2021/2/1، د.ڕێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له دادوه‌ر سالار عبدالستار محه‌مه‌د‌ وه‌زیری دادی عێراق و دیندار زێباری ڕێكخه‌ری ڕاسپارده‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ریان كرد.

په‌رله‌مان و ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی حزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان كۆبوونه‌وه‌

به‌مه‌به‌ستى تاووتوێكردن و یه‌كخستنی هه‌ڵوێست و شێوازی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عێراق و خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ واقیعی ناوچه‌ كوردستانییه‌كان و دۆزینه‌وه‌ى میكانیزمێكى گونجاو بۆ دروستكردنی یه‌كڕیزی و كۆده‌نگی له‌نێوان حزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانى كوردستان، بۆ...

د.ڕێواز فایه‌ق: "ڕه‌خساندنی زه‌مینه‌یه‌كی تۆكمه‌و گونجاو بۆ لاوان ئه‌ركی سه‌رشانی حكومه‌ت و داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌ بۆ پێگه‌یاندنیان"

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2021/1/26، د.ڕێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له...

د. ڕێواز فایه‌ق: هه‌موو ده‌ستكه‌وته‌ گرنگه‌كانی ڕاپه‌ڕین و ئازادی به‌ری ڕه‌نج و تێكۆشان و نه‌به‌ردییه‌كانی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كانی كوردستانه‌

پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 24/1/2021 د. ڕێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پێشوازی له‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كانی كوردستان جه‌میل هه‌ورامی و ژماره‌یه‌ك له‌  پێشمه‌رگه‌ی دێرین وئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كۆمه‌ڵه‌كه‌ كرد..

سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازیى له‌كونسوڵی گشتیی یۆنان له‌هه‌ولێر كرد

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2021/1/20، د.ڕێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له‌ئیفۆپیمۆس كۆستۆپۆڵۆس كونسوڵی گشتیی یۆنان له‌هه‌ولێر كرد.

سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان ساڵى نوێى زایینى له‌كوردستانیان و گه‌لانى عێراق پیرۆز ده‌كات

بەبۆنەی هاتنی سەری ساڵی نوێی زایینی، گه‌رمترین و جوانترین پیرۆزبایی لەکوردستانیان و تەواوی گه‌لانى عێراق دەکەین. هیواخوازین له‌ساڵی نوێدا ئارامی و تەبایی باڵ بەسەر هەرێمەکەماندا بکێشێت، و ساڵی چارەسەركردنی قەیرانەکان و پتەوکردنی متمانە بێت لەنێوان هاووڵاتییان ..