Skip to the content
Menu

سەرۆکی پەرلەمان

د.رێواز فایه‌ق پرسەنامەیەك ئاراستەی هێمن هه‌ورامی دەكات

بۆ كۆچی دوایى مامى به‌ڕێزیان، د.رێواز فایه‌ق سەرۆكی په‌رله‌مانى كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان كرد كه‌ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازیی له‌هه‌ردوو ڕێكخراوی تێكۆشه‌رانی گوڵان و كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كان-لقی هه‌ولێر كرد

ئه‌مڕۆ سێشه‌مه‌ 2020/8/18، د.ڕێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ئاماده‌بوونی زیاد جه‌بار سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان و به‌همه‌ن كاك عه‌بدوڵا‌ بڕیارده‌ری فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان و ڕێڤینگ هروری سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌و سه‌روان هه‌ركی ئه‌ندامی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه و لوقمان وه‌ردى سه‌رۆكی لیژنه‌ى شاره‌وانى و گواستنەوەو گەیاندن و گەشت و گوزار‌ له‌په‌رله‌مانی كوردستان، له‌نوسینگه‌ی تایبه‌تیی خۆی پێشوازیى له...

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پێشوازیی له‌كونسوڵی گشتیی ئه‌مریكا له‌هه‌ولێر كرد

له‌دیداری نێوان سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و كونسوڵی گشتیی ئه‌مریكا له‌هه‌ولێر، دواین پێشهات و په‌ره‌سه‌ندنه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان وعێراق و دۆخی ئابووریی هه‌رێمی كوردستان و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا تاووتوێ كرا.

سه‌رۆكی په‌رله‌مان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كات

به‌بۆنه‌ی 74 مین ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان، په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی به‌ڕێزان سەرۆک و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموکراتی کوردستان كرد كه‌ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

پەیامی هاوخەميی سەرۆکی پەرلەمان بۆ کۆچی ناواده‌ى میدیاكار هونه‌ر ره‌سول

د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان بۆ كۆچی ناواده‌ى میدیاكار هونه‌ر ره‌سول، پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی خانەوادەو بنەماڵەو كه‌ناڵى ئاسمانیی گەلی كوردستان كردو تیایدا وێڕای ده‌ربڕینی هاوخه‌میی خۆی بۆ كۆچی ناواده‌ى ئه‌و میدیاكاره،‌ ئاماژه‌ی...

پەیامی هاوخەمی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بۆ کۆچیدوایی مامۆستا جەلیل گادانی

 د. ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، بەبۆنەی کۆچیدوایی مامۆستا جلیل گادانی پەیامێکی هاوخەمی ئاراستەی خانەوادە و بنەماڵەی خوالێخۆشبوو کرد..

په‌یامی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان له‌ساڵیادی كۆمه‌ڵكوژیی ئێزدییه‌كاندا

بەبۆنەی یادى 6 ساڵەی كۆمەڵكوژیی ئێزیدییەكان، سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانى كوردستان پەیامێكی بڵاوكردەوەو تیایدا داوا ده‌كات ئەو تاوانکارییە دۆکیۆمینت بکرێت و لەدادگا نێودەوڵەتییەکان بەرپرسیارانی ئەو تاوانکارییە دادگایی بکرێن و قەرەبووی قوربانیان بکرێتەوەو پەلە بکرێت له...

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆز

هیوادارم له‌م جه‌ژنه‌دا هێز و لایەنە سیاسیەکان ئامێزی ته‌بایی و برایه‌تی بۆ یه‌كتری بكه‌نه‌وه‌، وئارامی وسه‌قامگیری باڵبكێشێت به‌سه‌ر ‌هەرێمەکەماندا..

په‌رله‌مانى كوردستان كۆتاییهاتنی خولی به‌هاره‌ى خۆى راگه‌یاند

سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانى كوردستان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڕیارى راگه‌یاندنی كۆتاییهاتنی خولی به‌هاره‌ى خۆى راگه‌یاند، كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قى راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یه‌:

هەڵسەنگاندنێک بۆ کاروچالاکی لێژنە هەمیشەییەکانی پەرلەمانی کوردستان لە ماوەی ٧ مانگی ڕابردووی ساڵی ٢٠٢٠

لەهەڵسەنگاندنێکدا لە ماوەی نێوان  ١٥/١/٢٠٢٠ تاکو ٢٧/٧/٢٠٢٠ سەرەرای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا و قەدەغەی هاتووچۆ، چالاکی لێژنە هەمیشەییەکانی پەرلەمانی کوردستان خراونەتەڕوو کە لە ماوەی ٧ مانگی ڕابردوو بۆ ساڵی ٢٠٢٠ ئەنجامدراون،و هەڵسەنگاندن بۆ کۆبوونەوەکان و ڕیزبەندی و پلەی کاروچالاکی لێژنەکان بە پێوەرەکانی هەڵسەنگاندن بۆ سەرجەم لێژنەکانی پەرلەمانی کوردستان خراونەتەڕوو..