Skip to the content
Menu

سەرۆکی پەرلەمان

سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان هاتنه‌وه‌ى مانگى ره‌مه‌زان له‌ موسڵمانان پیرۆز ده‌كات

د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ى مانگى پیرۆزى ره‌مه‌زان په‌یامێكی پیرۆزبایى ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م موسڵمانان له‌ كوردستان و عێراق و جیهان كرد كه‌ ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌یه‌تی:

پەیامی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە ساڵیادی بۆردومانکردنی قەڵادزێ

بۆردومانی شاری شیرینی قەڵادزێ لە ١٩٧٤/٤/٢٤ جگە لەوەی بەشێکە لە پرۆسەی جینۆسایدکردنی میللەتەکەمان،هاوکات ھەوڵێکیش بوو بۆ لەناوبردنی توانا مرۆیی و زانستیەکانی گەلەکەمان بەوەی زانکۆ و مامۆستاو خوێندکارانی زانکۆکە یەکێک بوو لە ئامانجەکانی بۆردومانەکە..

په‌یامی سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌ ساڵیادی رۆژنامه‌گه‌ریى كوردیدا

له‌یادی 122 ساڵه‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردیدا، د.رێوازفایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایى ئاراسته‌ی رۆژنامه‌نووسان كردو تیایدا پاڵپشتیی خۆى بۆ هه‌موو ئه‌و قه‌ڵه‌مه‌ ڕاستگۆو ھەقبێژانه‌ ‌دووپات كرده‌وه‌ كه‌ داكۆكیكاری سه‌رسه‌ختی ماف و ئازادی و داوا ڕه‌واكانی میلله‌ته‌كه‌مانن، كه‌‌ ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ بۆردی ڕاوێژکارانی یاسایی سەرۆکایەتی پەرلەمان کۆدەبێتەوە

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 19/4/2020 سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ڕاوێژكارانی یاسایی په‌رله‌مان و بۆردی ڕاوێژكاری سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ئه‌نجامدا به‌ مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی ئه‌و لێكه‌وته‌ یاساییانه‌ی كه‌ له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا به‌ هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ دروستبوون..

په‌یامی سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌یادی كیمیابارانكردنی بالیسان و شێخ وه‌سانان
د.رێواز فایه‌ق: "داواكارین حكومه‌تی عێڕاق ئه‌م ڕۆژه‌ ڕه‌شه‌ له‌مێژووی عێراق له‌گه‌ڵ تاوانه‌كانی تری ئه‌نفال و كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌و بادینان به‌جینۆساید بناسێنێت"

لەیادی 33 ساڵەی كیمیابارانكردنی بالیسان و شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان په‌یامێكی بڵاوكردەوە كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین ده‌كات

له‌درێژه‌ی چاودێری و به‌دواداچوونه‌كانیدا بۆ ئاگاداربوونی زیاتر له‌ڕەوشی ته‌ندروستیی هاووڵاتییانی ده‌ڤه‌ره‌ جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌ 2020/4/15، د.ڕێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌یاوه‌ریی ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له‌ فراكسیۆنه‌ جیاوازه‌كان و سه‌رۆكی دیوانی په‌رله‌مان، سه‌ردانی...

سەرۆكی پەرلەمان جەژنی "چارشه‌مبا سۆر" لەكوردانی ئێزدی پیرۆز دەكات

به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی سه‌ری ساڵی ئاینی ئێزدی، ناسراو به‌ "چارشه‌مبا سۆر"، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م ئێزدییه‌كانی كوردستان و جیهان كرد، كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی قه‌زای كۆیه‌ی كرد

له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كانیدا بۆ شارو شارۆچكه‌كانی كوردستان به‌مه‌به‌ستی له‌نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌ ڕه‌وشی ته‌ندروستیی هاووڵاتییان و رێكاره‌كانى خۆپارێزی له‌ڤایرۆسی كۆڕِۆنا، ئه‌مڕۆ سێشه‌مه‌ 2020/4/14، د.ڕێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌یاوه‌ریی...

د.رێوازفایه‌ق: "باشترین خزمەت بەكەسوكاری ئەنفالكراوان هێنانەوەی رووفاتی قوربانیانی ئەو پرۆسە بەدناوەیە"

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان به‌یاوه‌ریى ژمارەیەک لە ئه‌ندامانى په‌رله‌مان سەردانی قه‌زاى چەمچەماڵی کردو بەئامادەبوونی بەڕێز د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی تاجەگوڵینەى لەسەر گڵکۆی شەهیدانی ئەنفال داناو رایگه‌یاند: "باشترین خزمەتێك كە بەكەسوكاری ئەنفالكراوان بكرێت هێنانەوەی سەرجەم رووفاتی قوربانیانی ئەو پرۆسە بەدناوەیە".