Skip to the content
Menu

سەرۆکی پەرلەمان

دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان سەردانی بزووتنەوەی گۆڕانی کرد

پاش نیوەرۆی ئەمرۆ ٩-٩-٢٠١٩ شاندی باڵای پەرلەمانی کوردستان بە مەبەستی دروستکردنی کۆدەنگی  لەسەر کۆمەڵێك بابەتی چارەنوسساز لەگەڵ هێز و لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی د. رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ،هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و منی نبی قهوەچی سکرتێری پەرلەمان  سەردانی بزووتنەوی گۆڕان- یان لە شاری سلێمانی کرد و لەلایەن عمر سەید علی رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان و...

شاندی هەدەپە سەردانی پەرلەمانی کوردستان دەکات

بەمەبه‌ستی دیالۆگ لەسەر رەوشی کورد لەتورکیاو دروستکردنی په‌یوه‌ندی و هەماهەنگی بۆ بنیادنانی یەکێتیی نەتەوەیی، سه‌عات ١٢ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ ٨/٩/٢٠١٩، شاندێکی هەدەپە بەسەرۆکایەتیی سەزای تەمه‌للی هاوسەرۆکی هەدەپە و بەیاوەریی بەردان ئۆزتورک هاوسەرۆکی کەجەدەو پەرلەمانتاری ئاگری و فاتما کۆرتلان پەرلەمانتار و وتەبێژی فراکسیۆنی هەدەپە و...

نوێنەرانی فراکسیۆنە کوردستانییەکان سەردانی پەرلەمانی کوردستانیان کرد

بەمەبەستی تۆکمەکردنی پەیوەندی و هەماهەنگییەکانیان، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ٨/٩/٢٠١٩، دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان بەئامادەبوونی د.رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمان و منی نبی قه‌هوەچی سکرتێری پەرلەمان و ئاماده‌بوونی...

سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازی له‌ شاندێكی هه‌ده‌په‌ ده‌كات

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 4ی ئه‌یلول 2019، د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پێشوازیی كرد له‌ شاندێكی هه‌ده‌په‌ كه‌ پێكهاتبوو له‌ سه‌میره‌ گوزال و نوران ئیمیر ئه‌ندامانى په‌رله‌مان له‌سه‌ر فراكسیۆنی هه‌ده‌په‌ و نالان ئۆزادین هاوسه‌رۆكی شاره‌وانیی شه‌مره‌خ.

سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازیی له‌ كونسوڵی گشتیی كۆریای باشوور له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 3ی ئه‌یلول 2019 د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پێشوازیی له‌ چۆی كوانژین كونسوڵی گشتیی كۆریای باشوور له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد.

سه‌رۆك و جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌جیا پێشوازییان له‌مامۆستا مه‌زهه‌ری خالقی كرد

ئه‌مڕۆ سێشه‌مه‌ 3ى ئه‌یلولى 2019، هه‌ریه‌ك له‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌جیا پێشوازییان له‌ هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی كورد مامۆستا مه‌زهه‌ری خالقی كرد.

سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازیی له‌ باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌ عێراق كرد

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2ی ئه‌یلولى 2019، د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پێشوازیی له‌ جۆن ویلیكس باڵیوزی به‌ریتانیا و جه‌یمس سۆرۆنتن كونسوڵی گشتیی به‌ریتانیا له‌ هه‌ولێر كرد.

ده‌قی وتارى سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌ دانیشتنی كردنه‌وه‌ى خولی پایزه‌

له‌دانیشتنی كردنه‌وه‌ى خولی پایزه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه‌ 2019/9/1 سه‌عات 11ی پێشنیوه‌ڕۆ به‌ڕێوه‌چوو، د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ وتارێكی پێشكه‌شكرد كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازی له‌ شاندێكی باڵای شانشینى نه‌رویژ ده‌كات

سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان پێشوازیى له‌ شاندێكی باڵای ولاتی نه‌رویژ كرد و له‌دیدارێكدا چه‌ند ته‌وه‌رێك تاووتوێكران و جه‌خت له‌سه‌ر پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتى نه‌رویژ كرایه‌وه‌.

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی کوردستان سه‌ردانی رێزدار جەنابی کاک مسعود بارزانی كرد

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ٢٨ی ئابی ٢٠١٩ د. رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بەیاوەری هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمان و منی نبی قهوەچی سکرتێری پەرلەمان ، سه‌ردانی رێزدارجەنابی کاک (مسعود بارزانی) یان كرد