Skip to the content
Menu

سەرۆکی پەرلەمان

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان سەردانی مەکتەبی سیاسی (پ.د.ک) دەکات

بەمەبەستی هەماهەنگی وبەهێزکردنی پەیوەندییەکان نێوان پەرلەمانی کوردستان و هێزە سیاسییەکانی کوردستان پێشنیوەرۆی ئەمرۆ ٢٨/٨/٢٠١٩ د.رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بە یاوەری هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و منی نەبی قەهوەچی سکرتێری پەرلەمان ، سەردانی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کردو...

به‌سه‌رپه‌رشتیى ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان
كۆبوونه‌وه‌ى فراوانی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كان به‌ڕێوه‌چوو

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 26ی ئابی 2019، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، د.رێوازفایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و منی نبی قه‌هوه‌جی سكرتێری په‌رله‌مان سه‌رپه‌رشتیی كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستانیان كرد.

سەرۆکی پەرلەمان پێشوازيی لە کۆنسوڵی نوێی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کرد

ئه‌مڕۆ پێنچ شه‌ممه‌ ٢٢ی ئابی ٢٠١٩ د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ، پێشوازیی له‌ جه‌یمس ثورنتۆن كۆنسوڵی گشتی به‌ریتانیا له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد.

سەرۆکایەتی پەرلەمان: "پێویستە سیاسەتی تەشریعی پەرلەمان هاوتەریب بێت لەگەڵ بەرنامەی کاری حکومەتی هەرێم"

به‌مه‌به‌ستی تاووتوێکردنی ژمارەیەک پڕِۆژەیاسا بۆئه‌وه‌ى له‌وه‌رزی نوێی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان خوێندنەوەی یەکەمیان بۆ بكرێت، سه‌عات ۱۰:۳۰ی بەیانیی ئەمڕۆ ۲۱ی ئابی ۲۰۱۹، دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان بەئامادەبوونی د.ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمان و منی نبی قه‌هوەچی سکرتێری پەرلەمان...

به‌بۆنه‌ی كۆتاییهاتنی كاره‌كانی
كونسوڵی فه‌ره‌نسا له‌ هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 20ی ئابی 2019 د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پێشوازیی له‌ دۆمنیك ماس كونسوڵی گشتیی فه‌ره‌نسا له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد.

د.رێواز فائق چاڵنجیی مه‌سرور بارزانی قبوڵ ده‌كات

ئەمڕۆ شەممە ۱۷ی ئابی ۲۰۱۹ د۰رێوازفائق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بە دروشمی دارێک بچێنە شارێک سەوزبکە وەک وەڵامێک بۆ داواكه‌ی بەڕێز سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان به‌شداریی له‌ چاڵنجی نه‌مامێك بچێنه‌ و شارێك سه‌وز بكه‌ كردو داواشی کرد...

به‌بۆنه‌ی یادی دامه‌زراندنییه‌وه‌
سه‌رۆكی په‌رله‌مان پیرۆزبایى له‌ پارتى دیموكراتی كوردستان ده‌كات

به‌بۆنه‌ی یادى 73 ساڵه‌ى دامه‌زراندنییه‌وه‌، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان كرد كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان جه‌ژنی قوربان له‌ موسڵمانان پیرۆز ده‌كات

به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربانی پیرۆزه‌وه‌، سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزباییی ئاراسته‌ی موسڵمانان كرد كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

سەرۆکایەتیی پەرلەمان و سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران کۆبوونەوە

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا هەردوو سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان و ئەنجوومەنی وەزیرانى هه‌رێمی كوردستان جه‌ختیان له‌سه‌ر خزمەتکردنی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان و هەماهەنگی و هاوکاری لە نێوان هەردوولا كرده‌وه‌.

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بەشداریی له‌ رێوڕه‌سمی ۳٦ ه‌مین ساڵەی جینۆسایدکردنی ئه‌نفالی بارزانییەکان کرد

ئەمڕۆ چوارشه‌مه‌ ۳۱ی تەمووزی ۲۰۱۹، د۰رێوازفائق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بەیاوەریی منی نبی قەهوەچی سکرتێری پەرلەمان و ژمارەیەک لەفراکسیۆنەکانی پەرلەمان له‌ گۆڕستانی جینۆسایدكراوانی بارزانییه‌كان له‌ بارزان بەشدارییان له‌ رێوڕه‌سمی ۳٦ ه‌مین ساڵەی جینۆسایدکردنی ئه‌نفالی بارزانییەکان کردو