Skip to the content
Menu

هه‌واڵى لێژنه‌كان

لێژنەی یاسایی هەڵسەنگاندنی بۆ ١٠ پێشنیازە یاسا کرد

بەمەبەستی هەڵسەنگاندن و گفتوگۆکردن لەسەر چەند پێشنیازەیاسایەک، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 2020/10/18، ليژنەی یاسایی لەپەرلەمانی کوردستان بەسەرپەرشتيی د.بژار کوچەر سەرۆکی ليژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی ليژنەو بڕیاردەرو ئەندامان و ڕاوێژکارانی لێژنەکە کۆبووەوە.

بەیاننامەیەک لە لیژنەی پێشمەرگەی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی رووداو و پەرەسەندنەکانی چەند رۆژی رابردوو

لێژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان، لەبارەی ڕووداو و پەرەسەندنەکانی ئەمڕۆ و چەند ڕۆژی ڕابردوو، بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە، ئەمەی خوارەوە دەقی بەیاننامەکەیە..

لیژنەی كاروبارى شەهیدان سەردانی بەغدا دەکات

بەمەبەستی ئامادەكردنی یاداشتێك بۆ لایەنه‌ پەیوەندیدارەکان و سەردانیكردنی بەغداو تاووتوێكردنی سەردانە مه‌یدانییه‌كانی لیژنه‌كه‌ بۆ بەرێوه‌بەرایەتییه‌ گشتییه‌كانى شەهیدان لەپارێزگاكانی هەرێم، ئەمڕِۆ چوارشەمە 2020/10/14، لیژنەی...

لێژنه‌ په‌روه‌رده‌ و خوێندنى باڵا به‌دواداچوون بۆ‌ كێشه‌کانی كۆلیژى پۆلیته‌كنیكى ئاكرێ دەکات

بەمەبەستی بەدواداچوون بۆکێشە و گرفتەکانیان، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٤/١٠/٢٠٢٠ لێژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، به‌سه‌رۆكایه‌تى د.عبدالسلام دۆله‌مه‌رى و به‌یاوه‌رى گلاوێژ عبید و ئاشنا عبدالله ئه‌ندامانى لێژنه‌کە، سه‌ردانى كۆلیژى پۆلیته‌كنیكى ئاكرێیان كرد، وله‌لایه‌ن راگر و ده‌سته‌ى كارگێرى كولیژه‌كه‌ پێشوازیان لێ كرا..

لیژنەی كۆمه‌ڵایه‌تی و داكۆكیكردن له‌مافی مرۆڤ چاكسازیی نەوجەوانان و ژنان-ی هەولێر بەسەردەكاتەوە

به‌مه‌به‌ستی لەنزیكەوە ئاگاداربوون لەڕەوشی مافی مرۆڤ و بەدواداچوون بۆ كەیسی چەند بەندكراوێك، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەمە 2020/10/14، شاندێكی لیژنه‌ى...

لیژنه‌ی ڕۆشنبیری به‌دواداچوون بۆ به‌كرێدانی پارچه‌ زه‌وییه‌كی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ده‌كات

به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی زانیاری له‌سه‌ر به‌كرێدانی پارچه‌ زه‌وییه‌كی موڵكی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌ 2020/10/14، له‌سه‌ر بانگهێشتی لیژنه‌ى...

لیژنه‌ى شاره‌وانى و گواستنەوەو گەیاندن و گەشتوگوزار كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا

به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ندیدار به‌كارى‌ لیژنه‌كه‌، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌ 2020/10/14، لیژنه‌ى شاره‌وانى و گواستنەوەو گەیاندن و گەشتوگوزار له‌په‌رله‌مانى كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتیی...

لەسەر مووچە لیژنەی دارایی پەرلەمان و وەزیری دارایی كۆبوونەوە

 بەمەبەستی روونكردنەوە لەسەر مووچەو چۆنیەتی رێككەوتنیان لەگەڵ بەغدا، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ‌ شەمە 13/10/2020، لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووری پەرلەمانی كوردستان، بەسەرپەرشتی زیاد جەبار سەرۆكی لیژنەكە،و بەئامادەبوونی جێگر و بڕیاردەر و ئەندامان و راوێژكاران، لەگەڵ ئاواتی شێخ جەناب وەزیری دارایی..

لیژنەی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم کۆبوونەوە

پێش نیوەرۆ ئەمرۆ ١٣/١٠/٢٠٢٠ بەمەبەستی تاوتوێکردنی چەند پرسێکی پەیوەست بە کاروباری لیژنە، لێژنەی ناوچەکوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، بە سەرپەرشتی جوان یونس ڕۆژبەیانی سەرۆکی لیژنە، و ئەندام و ڕاوێژکارانی لیژنەکە، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا..

لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا

پێش نیوەڕۆ ١٣/١٠/٢٠٢٠ بەمەبەستی تاوتوێکردنی چەند پرسێکی پەیوەست بە لیژنە،لێژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی بە سەرپەرشتی د. ڕێبوار بابکەی سەرۆکی لیژنە، و بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی لیژنە و بریاردەر و ئەندام و ڕاوێژکارانی لیژنەکە، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا..