Skip to the content
Menu

هه‌واڵى لێژنه‌كان

لیژنەی دارایی پڕۆژەیاسای بەکرێدان و فرۆشتنی مایەکانی دەوڵەت لەگەڵ حکومەت تاووتوێ ده‌كات

بەمەبەستی وه‌رگرتنی راو سه‌رنج و تێبنیی و پێشنیازه‌كانی حكومه‌ت بۆ ئامادەكردن و دەوڵەمەندکردنی راپۆرتى لیژنه‌كه‌ سه‌باره‌ت به‌پڕۆژەیاسای فرۆشتن و بەكرێدانی مایەكانی دەوڵەت، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەمە 2020/10/1، لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووری لەپەرلەمانی كوردستان، بەسەرپەرشتیی...

لیژنەی دارایی راپۆرتێك سه‌باره‌ت به‌دەروازە سنوورییەكان دەداتە سەرۆكایەتیی پەرلەمان

به‌مه‌به‌ستی ئامادەكردنی راپۆرتێك سه‌باره‌ت به‌سەردانە مەیدانییەكانی لیژنەكه‌ بۆ دەروازە سنوورییەكان، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەمە 2020/9/30، لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووری لەپەرلەمانی كوردستان، بەسەرپەرشتیی هێڤیدار ئەحمەد جێگری سەرۆكی لیژنەو ئاماده‌بوونی ئەندامان و راوێژكارانى لیژنەكە كۆبوه‌وە.

لیژنەی كشتوكاڵ بەدواداچوون بۆ كێشەو گرفتەكانی كه‌رتى كشتوكاڵ له‌دەڤەری گەرمیان دەكات

بەمەبەستی تاووتوێكردنی كێشەو گرفتەكانی كشتوكاڵی و دانانی كارگەی چەوو لم لەسەر رووباری سیروان، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەمە 2020/9/29، لیژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاودێری له‌په‌رله‌مانى كوردستان بەسەرپەرشتی عەبدولستار مەجید سەرۆكی لیژنه‌و ئامادەبوونی...

لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوه‌ی ھەرێم چه‌ند پرسێكی گرنگی تاووتوێ كرد

بەمەبەستی تاووتوێکردنی چەند پرسێکی گرنگی تایبەت بەكارى لیژنەكه‌، پێشنیوەرۆی ئەمڕۆ سێشه‌مه‌ 2020/9/29، لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوه‌ی ئیداره‌ى ھەرێم له‌په‌رله‌مانى كوردستان، بەسەرپەرشتیی جوان یونس رۆژبەیانی سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی...

لیژنەی پێشمەرگە به‌دواداچوون بۆ پرسی چاكسازی له‌چه‌ند به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كى سه‌ر به‌‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ده‌كات

بەمەبەستی تاووتوێکردنی چەند پرسێکی تایبەت بەكارى لیژنەكه‌، سه‌عات 10ى به‌یانیی ئەمڕۆ سێشەمە 2020/9/29، لیژنەی کاروباری پێشمەرگە له‌په‌رله‌مانی كوردستان، بەسەرپەرشتی ڕێڤینگ ھروری سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیاردەرو ئەندامان و راوێژکارانی لیژنەكه‌ کۆبووەوە.

لیژنەی شەهیدان خوێندنەوە بۆ پڕۆژەیاسای منداڵە ونبووەكان دەكات

بەمەبەستی خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای منداڵە ونبووەكان، ئەمڕِۆ سێشەمە 2020/9/29، لیژنەی كاروباری شەهیدان و جینۆسایدو زیندانیانی سیاسی لەپەرلەمانی كوردستان، بەسەرپەرشتیی...

لیژنه‌ی یاسایی راپۆرت له‌سه‌ر دوو پێشنیازه‌یاسا ئاماده‌ ده‌كات

ئەمڕۆ دووشه‌مه‌ 2020/9/28، لیژنەی كاروبارى یاسایی لەپەرلەمانی کوردستان، بەسەرپەرشتیی بژار کۆچەر سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی ليژنەو ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەکە کۆبووەوە.

لیژنەی دارایی و وەزیری هەرێم تاووتوێی راپۆرتی پڕۆژەیاسای فرۆشتن و بەكرێدانی مایەكانی دەوڵەت دەكەن

له‌درێژه‌ى كۆبوونەوەكانیدا بەمەبەستی ئامادەكردنی راپۆرت لەسەر پڕۆژەیاسای فرۆشتن و بەكرێدانی مایەكانی دەوڵەت، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەمە 2020/9/28، لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووری لەپەرلەمانی كوردستان، بەسەرپەرشتیی...

لیژنەی كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تی و داكۆكیكردن له‌مافی مرۆڤ كێشەو گرفتەكانی بەندكراوان دەگەیەنێتە لایەنە پەیوەندیدارەكان

بەمەبەستی هەڵسەنگاندن و تاووتوێكردنی سەردانه‌ مه‌یدانییه‌كانی لیژنە لاوەكییەكانى بۆ بەڕێوەبەرایەتییەكانی گرتن و گواستنەوەی شارەكان و ژنان و نەوجەوانان و خوێندنەوەو خستنەڕووی راپۆرتی لیژنە لاوه‌كییه‌كان سەبارەت بەڕەوشی چاكسازییەكان لەهەرێمی كوردستان، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەمە 2020/9/28، لیژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی و داكۆكیكردن لەمافی مرۆڤ لەپەرلەمانی كوردستان، بەسەرپەرشتیی...