Skip to the content
Menu

هه‌واڵى لێژنه‌كان

لیژنه‌ی كشتوكاڵ به‌دواداچوون بۆ پرسی ساغنه‌بوونه‌وه‌ی به‌رهه‌می جووتیاران ده‌كات

به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی پرسی ساغنه‌بوونه‌وه‌ى به‌رهه‌مى جووتیاران، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌مه‌ 2020/7/7، لیژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاودێرى له‌ په‌رله‌مانى كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیى عەبدولستار مەجید سەرۆکی لێژنەو ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیارده‌رو ئه‌ندامان و راوێژكارانی لیژنه‌كه‌ كۆبووه‌وه‌.

شاندێكی لیژنەی کاروباری كۆمەڵایەتی و داكۆكیکردن لەمافی مرۆڤ سەردانی سەرۆکایەتیی دادگای تێهەڵچوونەوەی سنووری پارێزگای هەولێر ده‌كات

دوای سەردانه‌ مه‌یدانییه‌كانی لیژنه‌كه‌ بۆ چاكسازییەكانی گەوران و ژنان و منداڵانی له‌ پارێزگاكانی هه‌رێم بەمەبەستی بەدواداچوون و له‌نزیكه‌وه‌ اگاداربوون له‌کێشەو گرفته‌كانیان و داواکاریی راگیراوان و بەندکراوان کەكێشەو گرفتی زۆریان بۆ دروست بووەو بووەتەهۆی ئەوەی کەکه‌یسەکانیان لەدادگاکان دوابکەوێت بەهۆی جێبەجێكردنی رێنماییەكانى خۆپارێزی له‌پەتای ڤایرۆسی كۆڕۆنا COVID19، سه‌عات۱۰ی بەیانیى ئەمڕۆ سێشه‌مه‌ ۷/۷/٢٠٢٠، شاندێکی...

سێ لیژنەی په‌رله‌مان به‌دواداچوون بۆ دۆخى ناوچه‌ سنوورییه‌كانى هه‌رێم ده‌كه‌ن

لەڕۆژانی 4، 5، 6ى ته‌مووزى 2020، سێ شاندى جیاواز له‌ لیژنەكانى (پێشمه‌رگه‌، ناوخۆو ئاسایش و ئه‌نجوومه‌نه‌ خۆجێییه‌كان، په‌یوه‌ندییه‌كان و ره‌وه‌ندى كوردستانی) له‌ په‌رله‌مانى كوردستان له‌ پارێزگاکانی هەولێرو سلێمانی و دهۆک، سەردانی مەیدانیان بۆ ناوچە سنوورییەکانى هه‌رێم دەستپێکرد کە لەلایەن...

راپۆرتێك له‌سه‌ر ره‌وشى ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم ئاماده‌ ده‌كرێت

بەمەبه‌ستی تاووتوێكردن و ئاماده‌كردنی راپۆرتێك سه‌باره‌ت به‌ره‌وشی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم، رۆژی یەکشەمە 2020/7/5، لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم له‌ په‌رله‌مانی كوردستان بەسەرپەشتیی جوان یونس ڕۆژبەیانی سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی...

لیژنەی ئەوقاف و کارباری ئاینیکۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا

ئەمرۆ دوشەممە ٦/٧/٢٠٢٠  لیژنەی ئەوقاف و کارباری ئاینی بەمەبەستی تاوتوێکردنی چەند پرسێکی پەیوەست بە کاری لیژنە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا..

لیژنەی دەستپاکی کۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا

نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە٦/٧/٢٠٢٠ لیژنەی دەسپاکی بەسەرپەرشتی شیرین ئەمین سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگرو ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەکە کۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و چەند بڕیارێکیان دەرکرد...

پرسەنامەیەک لە لێژنەی ئەوقاف و کاروباری ئایینی پەرلەمانی کوردستان بۆ کۆچی دوایی شێخ محەمەد شێخ عبدالكریم كەسنەزانی

لێژنەی ئەوقاف و کارباری ئایینی لە پەرلەمانی کوردستان بەبۆنەی کۆچیدوایی شێخ محەمەد شێخ عبدالكریم كەسنەزانی رابەری تەریقەتی قادری، پرسەنامەیەکی ئاراستەی کەس وکارو خانەوادە و دەروێشانی تەریقەتی قادری کەسنەزانی کرد..

لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌ داواى یه‌كڕیزیی نێوان ‌لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێم ده‌كات

به‌مەبه‌ستی تاووتوێکردنی چەند پرسێکى گرنگی هه‌نووكه‌یى و په‌یوه‌ست به‌كارى لیژنه‌كه‌، پێشنیوڕۆی ئەمرۆ سێشه‌مه‌ 2020/6/30، لیژنەی كاروبارى پێشمەرگە لەپەرلەمانی کوردستان بەسەرپەرشتیی...

لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان داواى وەگەڕخستنی کەناڵە دیپلۆماسی و سیاسییەکان بۆ راگرتنی له‌شكركێشى و تۆپبارانكردنی سنووره‌كان ده‌كات

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشه‌مه‌ 2020/6/30، لیژنەی پەیوەندییەکان و رەوەندی کوردستانی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان بەسەرپەشتیی د.ڕێبوار بابکەیی سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی...

لیژنه‌ی ناوخۆى په‌رله‌مان له‌شكركێشییه‌كانى توركیاو تۆپبارانكردنی سنووره‌كانى هه‌رێم تاووتوێ ده‌كات

بەمەبه‌ستی تاووتوێکردنی له‌شكركێشییه‌كانى توركیاو تۆپبارانكردنی سنووره‌كانى هه‌رێمى كوردستان، سه‌عات١٠ی بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە 2020/6/30، لیژنەی ناوخۆو ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێییەکان لەپەرلەمانی کوردستان بەسەرپەرشتیی...