لە كۆبوونەوەکەدا کە بەسەرپەرشتی سەوسەن محەمەد میرخان، سەرۆكی لیژنەی شەهیدان و قوربانیانی جینۆساید و زیندانیانی سیاسی لە پەرلەمانی كوردستان و بەئامادەبوونی جێگر و بڕیاردەری سەرۆكی لیژنەكەو ئەندامان و راوێژكارانی لیژنەكە بەڕێوەچوو، گفتوگۆی چۆنیەتی هەنگاوەكانی جێبەجێكردنی چاكسازیكرا، وەزیری شەهیدان میكانیزمی جێبەجێكردنەكەی بۆ لیژنەكە خستەڕوو، ئەوەشی پێ راگەیاندن كە لیژنەیەك لە بەڕێوەبەری پارێزگاكان پێكهێنراوە، تاوەكو كارەكان بەپێی یاسا بچنە بواری جێبەجێكردنەوە..
ههواڵى لێژنهكان
سەبارەت بەتۆپبارانکردنی هەرێمی کوردستان لەلایەن ئێران و تورکیا، سێ لێژنەی پەرلەمان کۆبوونەوەیەکی هاوبەشیان ئەنجامدا
سەبارەت بە تۆپبارانکردنی خاکی هەرێمی کوردستان لەلایەن هەردوو وڵاتی دراوسێ (ئێران و تورکیا)، و هەڵوێستی لێژنە تایبەتمەندەکانی پەرلەمانی کوردستان لەسەر ئەم بابەتە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ٣٠/٦/٢٠٢٠ کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لەلایەن لێژنەکانی پێشمەرگە و ناوخۆ و پەیوەندییەکانی پەرلەمانی کوردستان بەئامادەبوونی سەرۆک و جێگر و بڕیاردەر و ئەندامانی هەرسێ لێژنەکە بەڕێوەچوو...
رەوشی سزادراوان لەناو چاکسازییەکاندا تاووتوێ كرا
دوابەدوای سەردانی شانده جیاوازهكانی لیژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی و داکۆکیکردن لەمافی مرۆڤ له پهرلهمانی كوردستان بۆ چاکسازییەکانی پارێزگاکانی هەرێم لهماوهی رابردوودا، سهعات 9ى شهوى ئەمڕۆ سێشهمه 2020/6/30، لیژنهكه بەسەرپەرشتیی رۆمیۆ هەکاری سەرۆکی لیژنەو بەشداریی جێگرى سهرۆكی لیژنەو بڕیاردەرو ئەندامان و راوێژکارانی لیژنەكه بهشێوهی ئۆنلاین کۆبووەوە.
لیژنەی پەروەردە بەدواداچوون لەسەر پابەند نەبوونی بەشێک لەزانکۆ تایبەتەکان لە داشکاندنی کرێی خوێندن دەکات
دوای تەواو بوونی ماوەی کەرەنتین کردنی پەرلەمان کە بەھۆی توش بوونی پەرلەمانتارێک و چەند فەرمانبەرێک بەڤایرۆسی کۆڕۆنا کارەکانی بۆ ماوەی ھەفتەیەک ھەڵپەسارد بوو، نیوەڕۆێ ئەمڕۆ دووشەممە 29/6/2020 لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵا بەسەرپەرشتی عبدالسلام دۆڵەمەڕی سەرۆکی لیژنە و ئامادەبوونی بڕیاردەر و بەشێک لە ئەندامانی لیژنە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا..
لیژنەی دارایی: "پێویستە حكومەت بەچڕی چاودێریی بازاڕ بكات لەبەرژەوەندیی هاووڵاتییان"
بەمەبەستی هەڵسەنگاندنی دۆخی ئابووری و بڕیاری حكومەتى هەرێمی كوردستان سەبارەت بەبڕینی (21%) لە تەمویلكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەمە 2020/6/23، لیژنهى دارایى و كاروبارى ئابوورى له پهرلهمانى كوردستان بەسەرپهرشتیی...
شاندێكی لیژنهی كۆمهڵایهتی و داكۆكیكردن لهمافی مرۆڤ چاكسازییهكانی دهۆك بهسهر دهكاتهوه
لهدرێژهی سهردانه مهیدانییهكانیدا بەمەبەستی بەدوادچوون و لهنزیكهوه ئاگاداربوون لهڕەوشی مافی مرۆڤ لەگرتووخانەو چاكسازییهكان و گوێگرتن لەكێشەو داواكارییهكانیان و چۆنیەتیی جێبەجێكردنی رێنماییەكانی وەزارەتهكانی تەندروستی و ناوخۆ تایبەت بەرێكارەكانی خۆپارێزی لەپەتای ڤایرۆسی كۆڕۆنا، ئهمڕۆ دووشهمه 2020/6/22، شاندێكی لیژنەی...
لیژنەی کاروباری كۆمەڵایەتی و داكۆكیکردن لەمافی مرۆڤ سەردانی چاكسازییەکانی هەولێرو سلێمانی دەكات
بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ ڕەوشی مافی مرۆڤ لەچاكسازییەكان و لەنزیكەوە ئاگاداربوون لە كێشەو گرفتەكان و داواكارییەكانیان و چۆنیەتیی جێبەجێكردنی رێنماییەكانی تایبەت بەڕێكارەكانی خۆپارێزی لەپەتای ڤایرۆسی كۆڕۆنا COVID19، ئهمڕۆ یهكشهمه 2020/6/21، لیژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی و داكۆكیكردن لەمافی مرۆڤ له پهرلهمانى كوردستان بەدوو شاندی جیاواز سەردانی...
ڕاگەیاندراوێک لە لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەو ڕەوەندی کوردستانی سەبارەت بە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان
لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەو ڕەوەندی کوردستانی بە تووندی ئیدانەی ئەو پەلامارانەی وڵاتانی دراوسێ دەکات، بەتایبەتی هێرشی ئەو دووایەی تورکیا، کە بەداخەوە بەهۆی ئەو هێرشەوە بۆ سەر بنگەو بارەگاکانی پ.ک.ک چەندین هاوڵاتی بێی تاوان شەهیدو برینداربوون..
لێژنەی ئەوقاف پەیامێکی هاوخەمی ئاراستەی کوردانی ئێزیدی کرد
لیژنەی ئەوقاف وكاروباری ئایینی بۆكۆچی دوایی میركامیران خیری سەعیدبەگ پەیامێکی هاوخەمی ئاراستەی کوردانی ئێزیدی کرد..
لیژنەی ناوچە كوردستانییەكان: "بەرپرسیاریەتیی ئەو كردەوه تیرۆریستییانە دەخەینە ئەستۆی حكومەتی عێراق و ھێزەكانی سوپای عێراق"
لەبارەی هێرشەکەی شەوی رابردووی داعش بۆ سهر گوندێك له قهزای خانهقین، لیژنهی ناوچه كوردستانییهكانی دهرهوهى ههرێم راگهیهندراوێكى بڵاوکردەوە كه ئهمه دهقهكهیهتی: