Skip to the content
Menu

هه‌واڵى لێژنه‌كان

جێگری سەرۆکی پەرلەمان لەکۆنفڕانسی پەرلەمانی ئەڵمانیا لەبارەی پرسی کورد لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وتارێکی پێشکەشکرد

ئەمڕۆ هه‌ینی 2020/3/6، شاندی باڵای پەرلەمانی کوردستان بەسەرۆکایەتیی هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و ئه‌ندامیه‌تیی هەریەک لە د.ڕێبوار بابکەیی سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و ره‌وه‌ندى كوردستانى له‌په‌رله‌مانى كوردستان و کاروان گەزنەیی جێگرى...

لیژنەی تەندروستی به‌دواداچوون بۆ رێوشوێنه‌كانى خۆپارێزی له‌ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌فڕۆکەخانەی ھەولێر دەکات

بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون و به‌دواداچوون بۆ جێبەجێکردنی ڕێکارە خۆپارێزییەکان بۆ ڕێگریکردن لەبڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا، بەیانیی ئەمڕۆ سێشەمە 2020/3/3، شاندێکى لیژنەی کاروباری تەندروستی و ژینگەو مافی بەکاربەر له‌ په‌رله‌مانى كوردستان بەسەرۆکایەتیی...

لیژنه‌ى ئه‌وقاف پشتیوانى له‌داواكاریى ده‌رچووانى كۆلێژى زانسته‌ ئیسلامییه‌كان ده‌كات

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2020/3/2، لیژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی له‌ په‌رله‌مانى كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیی د.هه‌ورامان گه‌چێنه‌یی سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیارده‌رو ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌كه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا.

لیژنه‌ى داكۆكیكردن له‌مافى ئافره‌ت چالاكییه‌كانى له‌ده‌ره‌وه‌ى په‌رله‌مان راگرت

به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی راگرتنى چالاكییه‌كانى لیژنه‌كه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان له‌مانگى ئاداردا، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ 2020/3/2، لیژنه‌ی داكۆكیكردن له‌مافی ئافره‌ت له‌په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیی...

لیژنه‌ی ڕۆشنبیری ڕه‌شنووسی كۆتایی پێشنیاره‌یاسای ڕێكخستنی میدیای ئه‌لیكترۆنی ئاماده‌ ده‌كات

به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن و ئاماده‌كردنی ڕه‌شنووسی كۆتایی ڕێكخستنی میدیای ئه‌لیكترۆنی، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ 2020/3/2، لیژنه‌ی ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و وه‌رزش و لاوان له‌په‌رله‌مانى كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیی...

لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان چه‌ند پرسێكی گرنگ تاووتوێ ده‌كات

بەمەبەستی تاووتوێکردنی چەند پرسێکی پەیوەست بەكارى لیژنەكه‌، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشه‌مه‌ 2020/3/2، لیژنەى پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی لەپەرلەمانی کوردستان بەسەرپەرشتیی...

لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانی له‌وه‌رزی تازه‌ی یاسادانان تاووتوێ ده‌كات

به‌مه‌به‌ستی دانانی پلانی كاركردن بۆ وه‌رزی یاسادانان، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ 2020/3/2، لیژنه‌ی په‌روه‌ده‌یو خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌په‌رله‌مانى كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیی...

لیژنه‌ی یاسایی راپۆرت له‌باره‌ی پێشنیاره‌یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى به‌قاچاغبردنی نه‌وت و لێده‌رهێنراوه‌كانى ئاماده‌ ده‌كات

به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی دواین راپۆرت له‌باره‌ی پێشنیاره‌یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى به‌قاچاغبردنی نه‌وت و لێده‌رهێنراوه‌كانى له‌هه‌رێمی كوردستان، سه‌عات 11:30ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ 2020/3/2، لیژنه‌ی كاروبارى یاسایی و لێژنەی وزە و سامانە سروشتییەکان له‌په‌رله‌مانی كوردستان كۆبوونەوه‌.

سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تی لەگەڵ هه‌رسێ سەرۆکى ئەنجوومەنى ئەعیان و ئەنجوومەنى نوێنەران و ناوەندى کاسۆلیکیى ئوردن کۆبووه‌وه‌

ڕۆژانى 18و 19و 2020/2/22، رۆمیۆ هەکاری ىسەرۆکى لیژنه‌ی كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تی و داكۆكیكردن له‌ مافى مرۆڤ له‌ په‌رله‌مانى كوردستان و سه‌رۆكی فراكسیۆنی هاوپەیمانیى یەکێتیى نەتەوەیى لەپەرلەمانى کوردستان، لەعەمانى پایتەختى ئوردن لەسێ دیدارى جیادا لەگەڵ...

شاندێکی پەرلەمانی کوردستان سەردانی کەمپی پەنابەرانی کوردانی رۆژئاوا ده‌كات

به‌مه‌به‌ستی گەیاندنی کۆمەکی کۆکراوەی (هه‌ڵمه‌تی نیشتیمانی پەرلەمانی کوردستان بۆ كۆكردنه‌وه‌ى كۆمه‌ك و پشتیوانی بۆ خه‌ڵكى رۆژئاوای كوردستان)، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه‌ 2020/2/27، شاندێکی پەرلەمان کوردستان سەردانی کەمپی بەردەرەش-ی کرد.