Skip to the content
Menu

هه‌واڵى لێژنه‌كان

لیژنه‌ی داكۆكیكردن له‌ مافى ئافره‌ت تاووتوێى پلانى شه‌ش مانگى خۆى ده‌كات

به‌مه‌به‌ستى تاووتوێكردنى پلانى شه‌ش مانگى داهاتووی لیژنه‌كه‌و چۆنیه‌تیى دروستكردنى هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانى تایبه‌ت به‌داكۆكیكردن له‌مافى ئافره‌ت، سه‌عات 11ى پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌ 2019/12/11، لیژنه‌ی داكۆكیكردن له‌ مافى ئافره‌ت له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیى...

لیژنه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى پێشنیازه‌یاساى ماده‌هۆشبه‌ره‌كان تاووتوێ ده‌كات

به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی پێشنیازه‌یاساى ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان و ئه‌و كێشه‌و داواكارییانه‌ى هاووڵاتییان كه‌ ئاراسته‌ى لیژنه‌كه‌ كراون، سه‌عات 12:30ى پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌ 2019/12/11، لیژنه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و داكۆكیكردن له‌ مافى مرۆڤ له‌ په‌رله‌مانى كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیى...

لیژنه‌ى دارایی ئاماده‌كارى بۆ هاتنى پڕۆژه‌پێشنیازى چاكسازى ده‌كات

به‌مه‌به‌ستى گفتوگۆكردن له‌سه‌ر میوانداریكردنى چه‌ند به‌رپرسێكى حكومه‌تى هه‌رێم و تاووتوێكردنى ئه‌و نوسراوانه‌ى ئاراسته‌ى لیژنه‌كه‌ كراون، سه‌عات 10:30ى پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌ 11/12/2019، لیژنه‌ی دارایی و كاروبارى ئابوورى له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیى زیاد جه‌بار سه‌رۆكى لیژنه‌و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌و بڕیارده‌رو ئه‌ندامان و راوێژكارانى لیژنه‌كه‌ كۆبووه‌وه‌.

لیژنەی ناوچە کوردستانیەکان پێشوازی لە وەزیری هەرێم بۆ کاروباری ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم کرد

 پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ١٠/١٢/٢٠١٩ بە مەبەستی وەرگرتنی دوا زانیاری لەسەر گفتوگۆکانی نێوان ھەرێم و بەغدا لەسەر ڕەوشی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بە سەرپەرشتی جوان یونس ڕۆژبەیانی سەرۆکی لیژنە و بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی لیژنە و بریاردەر و ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەکە، پێشوازیان لە خالید شوانی وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئێدارەی ھەرێم و د.عبدالحکیم جوزل سەرۆکی دەستەی ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم کرد.

لیژنه‌ی كاروباری په‌رله‌مان و سكاڵا كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ 2019/12/9، لیژنه‌ی كاروباری په‌رله‌مان و سكاڵا له‌ په‌رله‌مانى كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیی د.ئیسماعیل سگێری سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیارده‌رو ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا.

لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا

به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی چه‌ند پرسێكی په‌روه‌رده‌یی، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ 9/12/2019، لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ په‌رله‌مانى كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیی عبدالسلام دۆڵه‌مه‌ڕی سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیارده‌رو ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌كه‌‌ كۆبووه‌وه‌.

لیژنه‌ی ڕۆشنبیری گفتوگۆ له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی ڕۆشنبیری و كلتووری ده‌كات

به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنى چه‌ند پرسێكی ڕۆشنبیری و فه‌رهه‌نگی و كلتووری، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ 2019/12/9، لیژنه‌ی ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و وه‌رزش و لاوان له‌ په‌رله‌مانى كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیی سه‌لمه‌ فاتح سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی بڕیارده‌ر و ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌كه‌ كۆبووه‌وه‌.

لیژنه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ڕێگه‌ی نوێنه‌رى پارتی دیموکراتی کوردستان له‌یۆنان به‌دواداچوون بۆ كێشه‌ى په‌نابه‌رانى کوردستان له‌و وڵاته‌ دەکات

به‌مه‌به‌ستى به‌دواداچوون بۆ كێشه‌ى په‌نابه‌رانى كورد له‌وڵاتى یۆنان، ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ 2019/12/9، لیژنه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كان و ڕه‌وه‌ندى كوردستانى له‌ په‌رله‌مانى كوردستان بەسەرپەرشتیی د.ڕیبوار بابکەیی سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی...

لە مەڕاسیمێکدا یادی ڕۆژی جیهانيی جینۆساید کرایەوە

ئەمڕۆ دووشه‌مه‌ 2019/12/9، لیژنەی کاروباری شەهیدان و قوربانیانی جینۆسایدو زیندانیانی سیاسی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان بەئامادەبوونی سوسن محه‌مه‌د میرخان سەرۆکی لیژنەو جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیاردەرو ئەندامانی لیژنەکە لەمەڕاسیمێکدا یادی ڕۆژی جیهانیی جینۆساید کرایەوە.

لیژنه‌ی ته‌ندروستی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و سه‌ندیكای ده‌رمانسازان كۆده‌بێته‌وه‌

به‌مه‌بەستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر هه‌مواری یاسای ده‌رمانسازان نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2019/12/9، لیژنه‌ی كاروباری ته‌ندروستی و ژینگه‌و مافی به‌كاربه‌ر له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیی...