Skip to the content
Menu

هه‌واڵى لێژنه‌كان

لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی چه‌ند لیژنه‌یه‌كی لاوه‌كی بۆ چه‌ند پرسێك پێكده‌هێنیت

به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی چه‌ند پرسێكی په‌روه‌رده‌یی، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 2019/11/27 لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیی عبدالسلام دۆڵه‌مه‌ڕی سه‌رۆكی لیژنه‌ و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌ و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانى لیژنه‌كه‌ كۆبووه‌وه‌.

لیژنه‌ى ناوخۆ و ئاسایش و ئه‌نجوومه‌نه خۆجییه‌كان یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ى خۆى ئه‌نجامدا

به‌مه‌به‌ستی دانانى میكانیزمى كاركردنى لیژنه‌كه‌و گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پڕۆژه‌پێشنیازى یاساى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى به‌قاچاغبردنى نه‌وت و لێده‌رهێنراوه‌كان، سه‌عات 11ى پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌ 27/11/2019، لیژنه‌ى ناوخۆ و ئاسایش و ئه‌نجوومه‌نه‌ خۆجێیه‌كان له‌ په‌رله‌مانى كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیى...

لیژنه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى سه‌ردانى گرتووخانه‌كان ده‌كات

به‌مه‌به‌ستى تاووتوێكردنى ئه‌و كێشه‌و داواكارییانه‌ى هاووڵاتییان ئاڕاسته‌ى لیژنه‌كه‌یان كردووه‌، سه‌عات 10:30ى به‌یانیى ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌ 27/11/2019، لیژنه‌ى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى و داكۆكیكردن له‌ مافى مرۆڤ به‌سه‌رپه‌رشتیى رۆمیۆ هه‌كارى سه‌رۆكى لیژنه‌و...

لیژنه‌ى وزه‌و سامانه‌ سرووشتییه‌كان به‌دواداچوون بۆ به‌شه‌ نه‌وتى سپیى هاووڵاتییان ده‌كات

به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون و هۆكاره‌كانی دابه‌شنه‌كردنی نه‌وتی سپی به‌سه‌ر هاووڵاتییان، سه‌عات 10:30ى به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌ 27/11/2019، لیژنه‌ى وزه‌و سامانه‌سروشتییه‌كان و پیشه‌سازى و بازرگانى له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیى عه‌لى حه‌مه‌ ساڵح سه‌رۆكى لیژنه‌و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامان و راوێژكارانى لیژنه‌كه‌ كۆبووه‌وه‌.

لیژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینی كێشه‌ی خوێندنگه‌ ئاینییه‌كان تاووتوێ ده‌كات

به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی چه‌ند پرسێكى گرنگی په‌یوه‌ست به‌كارى لیژنه‌كه‌، به‌یانیی ئه‌مڕۆ سێشه‌مه‌ 2019/11/26، لیژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیی د.هه‌ورامان گه‌چێنه‌یی سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیارده‌رو ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌كه‌ كۆبووه‌وه‌.

لیژنه‌ی كاروباری ته‌ندروستی تاووتوێی داواكاریی هه‌موارى یاسای ده‌رمانسازان ده‌كات

به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر داواكاری بۆ هه‌مواری یاسای ده‌رمانسازان و چه‌ند پرسێكی تر، پێشنیوه‌ڕی ئه‌مڕۆ سێشه‌مه‌ 26/11/2019، لیژنه‌ی كاروباری ته‌ندروستی و ژینگه‌و مافی به‌كاربه‌ر له‌ په‌رله‌مانى كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیی د.صباح محمود سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیارده‌رو ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌كه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا.

لیژنه‌ی ده‌سپاكی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌مه‌ 2019/11/26، لیژنه‌ی ده‌سپاكی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیی سه‌عید هه‌ركی جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌كه‌ كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامداو لیژنه‌یه‌كی به‌دوادواچونی پێكهێنا.

لیژنه‌ى وزه‌ تاوتوێى به‌شه‌ نه‌وتى سپى هه‌رێم ده‌كات

بۆ تاوتوێكردنى ئه‌و به‌شه‌ نه‌وته‌ى هه‌رێم كه‌ له‌ عیراقه‌وه‌ دێت و گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پێشنیازه‌ یاساى پاراستنى به‌رهه‌مه‌ خۆماڵیه‌كان، سەرلەبه‌یانى ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ ٢٦/١١/٢٠١٩ به‌سه‌رپه‌رشتى عه‌لى حمه‌ ساڵح سه‌رۆكى لیژنه‌، لیژنه‌ى وزه‌ و سامانه‌سروشتیه‌كان و پیشه‌سازى و بازرگانى كۆبۆوه.‌

سێ لیژنه‌ی په‌رله‌مانی راپۆرتی هاوبه‌ش له‌سه‌ر پێشنیازه‌ یاسای ریكلامی بازرگانی له‌هه‌رێم ئاماده‌ ده‌كه‌ن

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ  26.11.2019 هه‌رسێ لیژنه‌ی یاسایی و لیژنه‌ی رۆشنبیری و لیژنه‌ی شاره‌وانی په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ ئاماده‌كردنی راپۆرتی كۆتایی له‌سه‌ر ره‌شنووسی پێشنیازه‌ یاسای ریكلامی بازرگانی له‌هه‌رێم، كۆبوونه‌وه.

لیژنه‌ى ره‌وه‌ندى كوردستان تاتوێى ده‌ره‌نجامى پێشنیازه‌ یاسایه‌ك ده‌كات

بۆ تاوتوێكردنى ئاماده‌كردنى پێشنیازه‌ یاساى ره‌وه‌ندى كوردستان، پێشنیوه‌ڕرى ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ ٢٦/١١/٢٠١٩ به‌سه‌رپه‌رشتى د.رێبوار عه‌بدولره‌حمان بابكه‌یی لیژنه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كان و ره‌وه‌ندى كوردستان له‌ په‌رله‌مانى كوردستان كۆبۆوه.‌