پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه 2019/11/14، به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون بۆ چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ندیدار به كارى لیژنه‌كه، شاندێكی لیژنه‌ی ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و وه‌رزش و لاوان له په‌رله‌مانى كوردستان كه پێكهاتبوو له فه‌یسه‌ل عه‌باس و ڕووپاك ئه‌حمه‌د و گۆران عومه‌رو مه‌م بورهان قانع ئه‌ندامانى لیژنه‌كه سه‌ردانی دیوانی چاودێریی دارایی هه‌رێمی كرد‌و له‌گه‌ڵ خالید چاوشلی سه‌رۆكی دیوان كۆبووه‌وه.
هه‌واڵى لێژنه‌كان
به‌دواداچوون بۆ چۆنیه‌تیی خه‌رجكردنى پێنج ملیۆن دۆلارى ته‌رخانكراو بۆ شارى هه‌ولێر وه‌ك پایته‌ختی گه‌شتیاریی وڵاتانى عه‌ره‌بى ده‌كرێت
به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون و ئاگاداربوون له چۆنیه‌تیی خه‌رجكردنی ئه‌و پێنج ملیۆن دۆلاره‌ى كه له‌ساڵی 2014 بۆ شارى هه‌ولێر وه‌ك پایته‌ختی گه‌شتیاریی وڵاتانى عه‌ره‌بى ته‌رخان كرابوو، رۆژی سێشه‌مه 2019/11/12، شاندێكی لیژنه‌ی ده‌سپاكی و كاروبارى په‌رله‌مان و سكاڵا له په‌رله‌مانی كوردستان كه پێكهاتبوو له...
لیژنەی پێشمەرگە و ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێ ییەکان بەدواداچوون بۆ هۆکاری شەهید بوونی ٢ پێشمەرگەی هێزەکانی یەکەی ٧٠ لە لیوای ١٢ سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دەکات
دوابەدوای روودانی رووداوێکی دڵتەزێن لەنێو هێزەکانی پێشمەرگە لەیەکەی ٧٠، سەر لەبەیانی رۆژی سێشەممە ١٢/١١/٢٠١٩ لیژنەی پێشمەرگە و ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێ ییەکان
لێژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەروەی ئیدارەی هەرێم پێشوازی لە نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری سیاسی کرد
ئەمرۆ سێشەمە ١٢/١١/٢٠١٩ بەمەبەستی گوێگرتن و وەرگرتنی زانیاری لەسەر ناوچە کوردستانییەکانی دەروەی ئیدارەی هەرێم لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم بە ئامادەبوونی جوان یونس رۆژبەیانی سەرۆکی لیژنە و جێگر و بریاردەری لیژنە لەگەڵ بەشێک لە ئەندام و ڕاوێژکارانی لیژنەکە پێشوازیان لە مۆنیا ئەتزی مۆتسی نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کارۆباری سیاسی لە نوسینگەی یونامی لە ھەولێر کرد.
لیژنەی ناوچەکانی دەرەوەی ئێدارەی ھەرێم بە بۆنەی بردنەوەی تانەی دادگای فیدراڵی لە سەر یاسایی ھەلبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق پیرۆزبایی لە خەڵکی ئەوناوچانە کرد
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ١٢/١١/٢٠١٩ لیژنەی ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دا بەبۆنەی تانەی دادگای باڵای فیدراڵی لە یاسای هەڵبژاردنی پارێزگاکان پیرۆزباییان لە خەڵکی ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم کرد
لیژنەی كشتوكاڵ تاوتوێی بەهەمیشەیی كردنی فەرمانبەرانی كشتوكاڵ دەكەن
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ شەممە 12/11/2019 بەسەرپەرشتی عوسمان عەبدوڵا سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ و ئاودێری لە پەرلەمانی كوردستان و بەئامادەبوونی جێگری سەرۆك لیژنەو بڕیاردەر و ئەندامان و راوێژكارانی لیژنەكە كۆبوونەوە.
لیژنه‌ی رۆشنبیری په‌رله‌مان وۆركشۆپێكی تایبه‌ت له‌سه‌ر ئاماده‌كردنی ره‌شنووسی پێشنیازه یاسای ریكلامی بازرگانی له‌هه‌رێم ئه‌نجامده‌دات
سه‌عات 10ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ 12.11.2019، لیژنه‌ی رۆشنبیری په‌رله‌مانی كوردستان به‌هه‌ماهه‌نگی سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی په‌رله‌مان و بە ئامادەبوونی نوێنەرانی وەزارەتی بازرگانی و رۆشنبیری و گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وۆركشۆپێكی تایبه‌ت له‌سه‌ر ئاماده‌كردنی ره‌شنووسی پێشنیازه یاسای ریكلامی بازرگانی له‌هه‌رێم به‌رێوه‌برد.
لێژنەی شەهیدان کۆبوونەوە و چەند بڕیارێکی گرنگیاندا
بەمەبەستی دانانی پلانی سترتیژی بۆ لێژنەکەیان و بە دواداچوون بۆ کێشە و گرفتەکانی بەردەم کەسوکاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ۲۰۱۹/۱۱/۱۲ لێژنەی شەهیدان و قوربانیانی جینۆساید و زیندانیانی سیاسی بە سەرپەرشتی سوسن محمد میرخان سەرۆکی لێژنە و جێگری سەرۆک و بڕیاردەر و ئەندامان و ڕاوێژکارانی لێژنە کۆبوونەوە.
وۆركشۆپێكی تایبه‌ت به‌یاسای ره‌وه‌ندی كوردستانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت
به‌مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر دوا ئامادەکارییەکان بۆ ئه‌نجامدانى وۆرکشۆپێكى تایبه‌ت به‌یاسای ڕەوەندی کوردستانی، پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ دووشه‌مه 2019/11/11، لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی له په‌رله‌مانى كوردستان بە سەرپەرشتیی د.ڕێبوار بابکەیی سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆکى لیژنەو بریاردەرو ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.
لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی چه‌ند پرسێكی تاووتوێ كرد
به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت به‌بواری په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا، به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه 2019/11/11، لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی له په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیی عبدالسلام دۆڵه‌مه‌ڕی سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیارده‌رو ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌كه كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خوی ئه‌نجامدا.