Skip to the content
Menu

هه‌واڵى لێژنه‌كان

لیژنەی دارایی لەگەڵ چەند بەڕێوەبەرێكی گشتی وەزارەتی دارایی كۆدەبێتەوە

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە١١/١١/٢٠١٩  بەسەرپەرشتی زیاد جەبار سەرۆكی لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووری لە پەرلەمانی كوردستان و بە ئامادەبوونی هێڤیدار ئەحمەد جێگری سەرۆكی لیژنەو بڕٍیاردەر و ئەندامان و راوێژكارانی لیژنەكە لەگەڵ یاسین عبدالواحید  بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان و ساماڵ عبدالرحمن بەڕێوەبەری گشتی گومرگەكانی هەرێم  لە وەزارەتی دارایی كۆبوونەوە.

لیژنه‌ی ده‌سپاكی له‌گه‌ڵ دیوانی چاودێريی دارايی كۆ ده‌بێته‌وه‌

به‌مه‌به‌ستی به‌رچاوڕوونی و شێوازی سه‌رفكردنی پێنج ملیۆن دۆلاری پایته‌ختی گه‌شتیاری ، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ 11/11/2019لیژنه‌ی ده‌سپاكی و كاروباری په‌رله‌مان و سكاڵا به‌سه‌رپه‌رشتی شیرین ئه‌مین سه‌رۆكی لیژنه‌ و به‌ئاماده‌بوونی جێگرو ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌ له‌گه‌ڵ شاندێكی دیوانی چاودێريی دارايی كه‌ پێكهاتبوو له‌ سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی مه‌ڵبه‌ندی دوو له‌ دیوانی چاودێری دارای و به‌ڕێوبه‌ری به‌ڕێوبه‌رایه‌تی یاسایی دیوانی چاودێری كۆبونه‌وه‌.

لیژنەی وزە لەگەڵ وەزیری کارەبا کۆدەبێتەوە

 نیوەڕۆ ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠١٩/١١/٧ بەڵێن ئیسماعیل سەرۆکی لیژنەی وزە و سامانە سروشتیەکان و پیشەسازی و بازرگانی لە پەرلەمانی کوردستان بەیاوەری جێگری سەرۆکی لێژنە و ژمارەیەک لە ئەندامان و راوێژکاری لیژنەکە سەردانی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستانیان کرد و لەلایەن کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەری گشتی و راوێژکاران پێشوازیان لێکرا .

ڕاگەیه‌ندراوی ليژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی و داکۆکیکردن لە مافی ئافرەت و مافی مرۆڤ تایبەت بە کەیسی میدیاکاران ئامانج بابانی و لانە محه‌مه‌د و جگەرگۆشەکەیان

سه‌باره‌ت به‌كه‌یسى گیانله‌ده‌ستدانی میدیاكاران ئامانج بابانی و لانه‌ محه‌مه‌د و جگه‌رگۆشه‌كه‌یان، لیژنه‌ی کاروباری کۆمەڵایەتی و داکۆکیکردن لە مافی ئافرەت و مافی مرۆڤ له‌ په‌رله‌مانى كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

لیژنه‌ی ده‌سپاكی و كاروباری په‌رله‌مان و سكاڵا به‌رده‌وامه‌ له‌ به‌دواداچوونه‌كانى له‌سه‌ر سكاڵا جۆراوجۆره‌كانی هاووڵاتییان

به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی ئه‌و سكاڵاو و داواكارییانه‌ی ئاراسته‌ى لیژنه‌كه‌یان كرابوون، دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌ 6/11/2019، لیژنه‌ی ده‌سپاكی و كاروباری په‌رله‌مان و سكاڵا له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیی شیرین ئه‌مین سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌ و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌كه‌ كۆبووه‌وه‌.

لیژنەی ناوچە كوردستانییه‌کانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم پێشوازی له‌شاندێكى كونسوڵخانەی بەریتانیا له‌ هه‌رێم ده‌كات

سه‌عات 10ى به‌یانیی ئەمڕۆ چوارشەمە ٦/١١/٢٠١٩، لیژنەی ناوچە كوردستانییه‌کانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم لە پەرلەمانى كوردستان بەسەرپەرشتیی جوان یونس ڕۆژبەیانی سەرۆکی لیژنەو ئاماده‌بوونی جێگری سەرۆکى لیژنەو ژماره‌یه‌ك لەئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه‌ پێشوازیی لە شاندێكى كونسوڵخانەی بەریتانیا له‌ هه‌رێم کرد.

لیژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی چه‌ند پرسێك تاووتوێ ده‌كات

به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌ 2019/11/6، لیژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیی د.هه‌ورامان گه‌چێنه‌یی سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیارده‌رو ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌كه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامداو چه‌ند پرسێكی تاووتوێ كرد.

لیژنەی كۆمەڵایەتی تاوتوێی پێشنیازە یاسای ئەرك و مافی نەخۆش دەكات

سەعات ١١ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ٥/١١/٢٠١٩  لیژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی و داكۆكی كردن لەمافی ئافرەت و داكۆكی كردن لە مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی كوردستان بەسەرپەرشتی رۆمیۆ هەكاری سەرۆكی لیژنەكە كۆبۆوە.

لێژنەی یاسایی لە دوو کۆبوونەوەدا تاوتوێی ئامادەکردنی پیشنیازی یاسایەک دەکات

بەمەبەستی تاوتوێی ئامادەکردنی پێشنیازی یاسای بەرەنگاربوونەوەی بە قاچاغ بردنی نەوت و لێدەرهێندراوەکان لە هەرێمی کوردستان، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ٥/۱۱/۲۰۱۹ لێژنەی یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان

شاندێكی لیژنەی پێشمەرگه‌ سەردانی هێزه‌كانی یەکەی ٨٠ی کرد

سه‌عات١٠:٣۰ى پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشەمە ‌٤/١١/۲۰۱۹، شاندێكی لیژنەی پێشمەرگەو ناوخۆو ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێیەکان له‌ په‌رله‌مانى كوردستان كه‌ پێكهاتبوو له‌ رێڤنگ هروری سەرۆکی لیژنەو عوسمان سێده‌رى جێگری سەرۆکی لیژنەو ژماره‌یه‌ك له‌ ئەندامان و راوێژکارانی لیژنەكه‌ سەردانی هێزه‌كانی یەکەی ٨٠ی کردو لەگەڵ نەجات عەلی بەرپرسی یەکەکەو لیواکانی سەربەیەکەکە کۆبووەوە.