Skip to the content
Menu

هه‌واڵى لێژنه‌كان

لیژنه‌ی ته‌ندروستی پێشنیازی یاسای هێزكاری ته‌ندروستی پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان كرد

به‌مه‌به‌ستی دواین داڕشتنی پێشنیازی یاسای هێزكاری ته‌ندروستی، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ 4/11/2019، لیژنه‌ی كاروباری ته‌ندروستی و ژینگه‌و مافی به‌كاربه‌ر له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیی د.سه‌باح مه‌حمود سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی جێگرو بڕیارده‌رو ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌كه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا.

لیژنه‌ى وزه‌و سامانە سروشتییه‌كان و پیشه‌سازى و بازرگانی دەستی بەنوسینی راپۆرتی پێشنیازەیاسای كۆنتڕۆڵی جۆریی دڵنیایی كرد

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەمە 2019/11/4، لیژنه‌ى وزه‌و سامانە سروشتییه‌كان و پیشه‌سازى و بازرگانی له‌ په‌رله‌مانى كوردستان بەسەرپەرشتیی بەڵێن ئیسماعیل سەرۆكی لیژنەو ئاماده‌بوونی جێگری سەرۆكی لیژنەو بڕیاردەرو ئەندامان و راوێژكارانی لیژنەكە كۆبووه‌وه‌.

سكاڵاو داواكاریی هاووڵاتییان سه‌باره‌ت به‌پرسی وه‌به‌رهێنان گه‌یه‌ندرایه‌ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان

به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی سكاڵاو داواكاریی هاووڵاتییان، ئەمڕۆ پێنجشەمە 2019/10/31، شاندێكی لیژنەی دەسپاکی و کاروباری پەرلەمان و سکاڵا له‌ په‌رله‌مانى كوردستان کە پێکھاتبوو لە شیرین ئەمین سەرۆکی لیژنەو سەعید مسته‌فا جێگری سه‌رۆكی لیژنەو ڕۆبینا ئەوملیک بڕیاردەری لیژنەكه‌و وەیسی سەعید ئەندامی لیژنەكه‌و سۆزان خالید ڕاوێژکاری لێژنەكه‌، سەردانی دکتۆر محه‌مه‌د شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان-ى کرد.

لیژنەی دارایی و تیمێكی كونسوڵخانەی بەریتانیا كۆبوونەوە

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەمە 2019/10/31، لیژنه‌ی دارایی و كاروبارى ئابوورى له‌ په‌رله‌مانى كوردستان به‌ سه‌رپه‌رشتیی زیاد جەبار سەرۆكی لیژنە و ئاماده‌بوونی بڕیاردەرو ژمارەیەك لە ئەندامان و راوێژكارانی لیژنەكە، پێشوازیی لە ڤینێتی ئانیكات بەرپرسی تیمی سیاسیی كونسوڵخانەی گشتیی بەریتانیا لەهەولێر كرد.

ڕاگەیاندراوی لیژنەی ڕۆشنبیریی پەرلەمان، بەبۆنەی ناساندنی سلێمانی وەك یەكێك لە شارە داهێنەرەكانی جیهان

ڕێكخراوی "یۆنیسكۆ"ی سەر بە نەتەوەیەكگرتوەكان، كە بایەخ بە پەروەردە و زانست و رۆشنبیریی دەدات، بە فەرمیی شاری "سلێمانی" وەكو یەكێك لە شارە داهێنەرەكانی جیهان لە بواری ئەدەب دا ناساند و لەم چوارچێوەیەدا و لەسەر ئاستی جیهان دا، سلێمانی بووە ئەندامێكی تۆڕی جیهانیی 246 شاری داهێنەری یۆنیسكۆ.

لیژنه‌ی ناوچه‌كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم كاریگه‌رییه‌كانی دۆخی عێراق له‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ تاووتوێ ده‌كات

به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر دواین پێشهاته‌كان و كاریگه‌رییه‌كانى ده‌رئه‌نجامى خۆپیشاندانه‌كانی عێڕاق له‌سه‌ر ناوچه‌كوردستانیبه‌كان، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌ 2019/10/30، لیژنه‌ی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم له‌ په‌رله‌مانى كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیی جوان یونس ڕۆژبه‌یانی سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌ و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌كه‌ كۆبووه‌وه‌.

لیژنەی وزه‌ و سامانە سروشتییه‌كان و كونسوڵخانەی بەریتانیا كۆبوونه‌وه‌

دوای نیوەڕۆی ڕۆژی سێشەمە 2019/10/29، لیژنه‌ى وزه‌ و سامانە سروشتییه‌كان و پیشه‌سازى و بازرگانی له‌ په‌رله‌مانى كوردستان به‌ سه‌رپه‌رشتیی بەڵێن ئیسماعیل سەرۆكی لیژنەو و ئاماده‌بوونی جێگیری سەرۆكى لیژنه‌و ژمارەیەك لە ئەندامانى لیژنه‌كه‌ تەلاری پێشوازیی لە ڤینێتی ئانیكات بەرپرسی تیمی سیاسیی كونسوڵخانەی گشتیی بەریتانیا لە هەولێر كرد.

لێژنەی کاروباری شەهیدان و قوربانیانی جینۆساید و زیندانیانی سیاسی کۆبوونەوە

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ۳۰/۱۰/۲۰۱۹ لێژنەی کاروباری شەهیدان و قوربانیانی جینۆساید و زیندانیانی سیاسی بە سەرپەرشتی سوسن محمد میرخان سەرۆکی لێژنە، و بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی لێژنە ، بڕیاردەر و ئەندامانی لێژنەکە کۆبوونەوە.

لێژنەی یاسایی پێشوازی لە دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان کرد

بەمەبەستی هەموارکردنەوەی یاسای دەستەی دەستپاکی پێش نیوەرۆی ئەمڕۆ ٢٩/١٠/٢٠١٩ لێژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان بە سەرپەرشتی بژار کۆچەر سەرۆکی لێژنە و بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆک و ئەندامان و راوێژکارانی لێژنەکە پێشوازییان لە د. ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکی دەستەی دەسپاکی هەرێمی کوردستان کرد.

ڕاپۆرتی کۆتایی لەبارەی پێشنیازی یاسای بە خاوەنکردنی ئەو زەویانەی لە سنوری شارەوانیەکان زێدەرۆییان لەسەر کراوە پێشکەش بە سەرۆکایەتی پەرلەمان کرا

لە دوو کۆبوونەوەی جیادا بەمەبەستی نووسینەوەی راپۆرتی هاوبەش لەبارەی پێشنیازی یاسای بە خاوەنکردنی ئەو زەویانەی لە سنوری شارەوانیەکان زێدەرۆییان لەسەر کراوە رۆژی دووشەممە ٢٨/١٠/٢٠١٩ هەردوو لێژنەی یاسایی و لێژنەی شارەوانی و گەشت و گوزار بە ئامادەبوونی بژار کۆچەر سەرۆکی لێژنەی یاسایی و هاوڕێ مەلا ستار سەرۆکی لێژنەی شارەوانی و گەشت و گوزار و جێگری سەرۆک و بڕیاردەر و ئەندامان و راوێژکارانی هەردوو لێژنە کۆبوونەوە.