Skip to the content
Menu

هه‌واڵى لێژنه‌كان

لیژنه‌ی ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و وه‌رزش و لاوان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی وه‌رزش له‌ هه‌رێمی كوردستان كۆبونه‌وه‌

 به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر ئاسته‌نگ و خستنه‌ڕوی چاره‌سه‌ری كێشه‌ وه‌رزشیه‌كانی كوردستان و بوجه‌ی ته‌رخان كراوی یانه‌كان پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 29/10/2019لیژنه‌ی ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و وه‌رزش و لاوان به‌سه‌ر په‌رشتی لوقمان وه‌ردی سه‌رۆكی لیژنه‌ و ئاماده‌ بونی ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی لیژنه‌ پێشوازیان له‌ شاندێكی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی وه‌رزش كه‌پێكهاتبون له‌ د. شاكر احمد سمۆ به‌ڕێوبه‌ری گشتی وه‌رزش له‌ وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ستافێكی یاوه‌ری كرد.

لیژنەی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە نوێنەرانی ئەو ناوچانە کرد

ئەمرۆ سێشەممە  ٢٩/١٠/٢٠١٩ لیژنەی ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم بە سەرپەرشتی جوان یونس ڕۆژبەیانی سەرۆکی لیژنە و بەیاوەری بریاردەری لیژنە و ژمارەیەک ئەندام و ڕاوێژکارانی لیژنە پێشوازیان لە نوێنەرانی ھەریەک لە ناوچەکانی مەندەلی ، خانەقین، بەدرە ، زۆرباتیە ، دەشتی نەینەوا و کەرکووک  کرد.

لیژنه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى تاوتوێى پێشنیازى هه‌موارى ماف و ئیمتیازاتى خاوه‌ن پێدوایستى تایبه‌ت ده‌كه‌ن

پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ ٢٩/١٠/٢٠١٩  لیژنه‌ى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى و داكۆكى كردن له‌مافى ئافره‌ت و داكۆكى كردن له‌مافى مرۆڤ به‌سه‌رپه‌رشتى رۆمیۆ هه‌كارى سه‌رۆكى لیژنه‌كه‌و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامان و راوێژكارانى لیژنه‌كه‌ كۆبوونه‌وه.

لیژنه‌ى پێشمه‌رگه‌ و ناوخۆ و ئاشسایش و ئه‌نجومه‌نه‌ خۆجێییه‌كان سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى كرد

رۆژى دووشه‌ممه‌ ٢٨/١٠/٢٠١٩  بەمەبەستی بەسەرکردنەوە و لە نزیکەوە ئاگادار بوون لە کێشە و گرفتەکان لیژنه‌ى پێشمه‌رگه‌ و ناوخۆ و ئاسایش و ئه‌نجومه‌نه‌ خۆجێییه‌كان بە سەرۆکایەتی ریڤینگ هروروی سەرۆکی لێژنە و بە یاوەری جێگری سەرۆکی لێژنە و ژمارەیەک لە ئەندامانی لێژنەکە سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌ى پێشمه‌رگه‌یان كرد.

"لیژنەی دارایی : "پێویستە لە هەردوو پارێزگای دهۆك‌و هەڵەبجە بەرێوەبەرایەتی دیوانی چاودێری دارایی بكرێتەوە

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ‌ شەممە ٢٩-١٠-٢٠١٩ لیژنەی دارایی‌و كاروباری ئابووری لەپەرلەمانی كوردستان بەسەرپەرشتی زیاد جەبار سەرۆكی لیژنە و بەئامادەبوونی جێگر و ئەندامان و راوێژكارانی لیژنەكە كۆبوونەوە.

لیژنه‌ى سامانه‌ سروشتیه‌كان بانگهێشتى لیژنه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان ده‌كات

پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ ٢٩-١٠-٢٠١٩ به‌سه‌رپه‌رشتى به‌ڵێن ئیسماعیل سه‌رۆكى لیژنه‌ى وزه‌ و سامانه‌سروشتیه‌كان و پیشه‌سازى و بازرگانى له‌ په‌رله‌مانى كوردستان و به‌ئاماده‌بوونى جێگر و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامان و راوێژكارانى لیژنه‌كه‌ كۆبۆوه.

لیژنه‌ى پێشمه‌رگه‌ و ناوخۆ و ئاسایش و ئه‌نجومه‌نه‌ خۆجێییه‌كان كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی خۆى ئه‌نجام دا

بەمەبەستی تاوتوێکردنی سەرجەم ئەو نوسراوانەی ئاراستەی لێژنەکەیان کراوە پێشنیوەرۆی ئەمڕۆ ٢٩-١٠-٢٠١٩ لێژنەی پێشمەرگەو ناوخۆ و ئەنجومەنە خۆجێییەکان بە سەرپەرشتی ریڤینگ هروری سەرۆکی لێژنە و بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی لێژنە و ئەندامان و راوێژکارانی لیژنەکە کۆبوونەوە.

لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و ره‌وه‌ندی كوردستانى ره‌شنووسی یاسای ڕەوەندی کوردستانی تاووتوێ ده‌كات

ئەمڕۆ دووشەمە ٢٨/١٠/٢٠١٩، لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیی د.ڕێبوار بابکەیی سه‌رۆكی لیژنه‌و ئامادەبوونی جێگری سەرۆکى لیژنەو ژماره‌یه‌ك لە ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه‌ کۆبوونەوەی ئاسایی خوی ئەنجامدا.

لیژنه‌ی كاروباری ته‌ندروستی چه‌ند پرسێك تاووتوێ ده‌كات

به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی دواین داڕشتنی پێشنیازی یاسای هێزكاری ته‌ندروستی و چه‌ند پرسێكی تر، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 28/10/2019، لیژنه‌ی كاروباری ته‌ندروستی و ژینگه‌ و مافی به‌كاربه‌ر له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیی د.سه‌باح مه‌حمود سه‌رۆكی لیژنه‌ و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌ و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌كه‌‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا.

لیژنەی كشتوكاڵ لەسەر نەهێشتنی رۆتینیاتی پڕۆژە كشتوكاڵییەكان كۆدەبێتەوە

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەمە 28/10/،2019 لیژنەی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە پەرلەمانی كوردستان بەسەرپەرشتیی عوسمان عەبدوڵا سەرۆكی لیژنەو ئامادەبوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌ و بڕیاردەر و ئەندامان و راوێژكارانی لیژنەكە كۆبووەوە.