Skip to the content
Menu

هه‌واڵى لێژنه‌كان

شاندێكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و ره‌وه‌ندى كوردستانى سه‌ردانی فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێرى كرد

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەمە 27/10/2019، شاندێكی لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی لە پەرلەمانی کوردستان بە سەرۆکایەتیی د.ڕێبوار بابکەیی سەرۆکی لیژنەو بە یاوەریی  ژمارەیەک لە ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه‌ سەردانی فڕۆکه‌خانەی نێودەوڵەتیی ھەولێرى کردو لەلایەن...

سەبارەت بە کێشە و گرفتەکانی ئەو قوتابیانەی کوڕ و کچی شەهیدن، لێژنەی شەهیدان سەردانی وەزارەتی پەروەردەیان کرد

پاش نیوەرۆی ئەمڕۆ ٢٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٩ بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ کێشە و گرفتەکانی ئەو قوتابیانەی کە کوڕ و کچی شەهیدانن، لێژنەی کاروباری شەهیدان و قوربانیانی جینۆساید و زیندانیانی سیاسی بە سەرۆکایەتی سوسن محمد میرخان سەرۆکی لێژنە و بە یاوەری ژیان تاهیر جێگری سەرۆکی لێژنە و ژمارەیەک لە ئەندامان و راوێژکارانی لێژنەکە سەردانی وەزارەتی پەروەردەیان کرد و لەلایەن ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازییان لێکرا.

لیژنه‌ی ڕۆشنبیری دواین ڕاپۆرت له‌سه‌ر 20 ملیار دیناره‌كه‌ی پایته‌ختی ڕۆشنبیری ده‌داته‌ سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان

به‌مه‌به‌ستی ڕاده‌ستكردنی ڕاپۆرتی كۆتایی به‌دواداچوونه‌كانی لیژنه‌ بۆ شێوازی سه‌رفكردنی 20 ملیار دیناره‌كه‌ی پایته‌ختی ڕۆشنبیری و چه‌ند پرسێكی تر، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌مه‌ 2019/10/22، لیژنه‌ی ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و وه‌رزش و لاوان له‌ په‌رله‌مانی به‌سه‌رپه‌رشتیی لوقمان وه‌ردی سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی...

لیژنه‌ی ده‌سپاكی و كاروباری په‌رله‌مان و سكاڵا تاووتوێی چه‌ند پرسێك ده‌كات

به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردن و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی چه‌ند نوسراوێك، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 2019/10/22، لیژنه‌ی ده‌سپاكی و كاروباری په‌رله‌مان و سكاڵا له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیی شیرین ئه‌مین سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌كه‌ كۆبووه‌وه‌.

لێژنەی شەهیدان سەبارەت بە کرێی خوێندنی کچ و کوڕی شەهید و زیندانیانی سیاسی لەگەڵ وەزیری دارایی کۆبووەوە

بەمەبەستی گەیاندنی کێشە و گرفتەکانی قوتابیانی کەس و کاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی سەرلەبایەنی ئەمڕۆ ٢٢-١٠-٢٠١٩ لێژنەی کاروباری شەهیدان و قوربانیانی جینۆساید و زیندانیانی سیاسی بە سەرۆکایەتی سوسن محمد میرخان سەرۆکی لێژنە و بەیاوەری هەژان حەسەن کوێستانی بڕیاردەری لێژنە و ژمارەیەک لە ئەندامان و راوێژکاری لێژنەکە ، سەردانی وەزارەتی داراییان کرد و لەلایەن ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیشوازییان لێکرا.

لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی سەردانی وەزارەتی ناوخۆ دەکات

پێشنیوەڕۆی ئەمرۆ ۲۰۱۹/۱۰/۲۲ لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و ڕەوەندی کوردستانی بە سەرۆکایەتی  د. رێبوار بابکەیی سەرۆکی لێژنە و بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی لێژنە و ژمارەیەک لە ئەندامانی لێژنەکە بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر بابەتەکانی  بەقاچاغ گەشتکردن لە فرۆکەخانەکان، تەعداد فەرعی و ڤیزەی هەرێمی کوردستان سەردانی وەزارەتی ناوخۆیان کرد و لە لایەن ڕێبەر ئەحمەد  وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازییان لێکرا.

لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا جه‌خت له‌ بوونی هه‌ماهه‌نگیی زیاتر له‌گه‌ڵ هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵا ده‌كاته‌وه‌

به‌مه‌به‌ستی خستنه‌ڕووی ده‌ره‌نجامی سه‌ردانی لیژنه‌كه‌ بۆ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو وه‌زراه‌تی په‌روه‌رده‌، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ 2019/10/21، لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیی عه‌بدولسه‌لام دۆڵه‌مه‌ڕی سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی بڕیارده‌رو ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌كه‌ كۆبووه‌وه‌.

پڕۆژه‌پێشنیازی بووژاندنه‌وه‌ی حوجره‌كان تاووتوێ كرا

به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن و تاووتوێكردنی پرسی بووژاندنه‌وه‌ى حوجره‌كانی كوردستان، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ 21/10/2019، لیژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی له‌ په‌رله‌مانى كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیی د.هه‌ورامان گه‌چێنه‌یی سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی جێگر و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا.

پرسی بەقاچاخ گەشتکردن بۆ دەرەوەی وڵات لە ڕێی فڕۆکه‌خانەکانى هه‌رێمه‌وه‌ تاووتوێ كرا

بەمەبه‌ستی بەدواداچوون بۆ بابەتی بەقاچاخ گەشتکردن بۆ دەرەوەی وڵات لە ڕێگەی فڕۆکه‌خانەکانی ھەرێمه‌وە، پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ 2019/10/21، لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی له‌ په‌رله‌مانى كوردستان بە سەرپەرشتیی د.ڕێبوار بابکەیی سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی لیژنەو بریاردەرو ئەندامان و راوێژكارانی لیژنەكه‌ کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.

به‌كارهێنانى ئافره‌ت له‌ بواى رێكلامكردندا تاووتوێ كرا

بۆ تاووتوێكردنى به‌كارهێنانى ئافره‌ت له‌ بوارى رێكلامكردن و كاریگه‌رییه‌كانى له‌سه‌ر ئافره‌تان، سه‌عات 11ى پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ 2019/10/21، لیژنه‌ى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى و داكۆكیكردن له‌مافى ئافره‌ت و له‌مافى مرۆڤ له‌ په‌رله‌مانى كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیى رۆمیۆ هه‌كارى سه‌رۆكى لیژنه‌و ئاماده‌بوونی...