Skip to the content
Menu

هه‌واڵى لێژنه‌كان

لیژنەی یاسایی تاووتوێی پێشنیازەیاسایەک سه‌باره‌ت بەخاوەنکردنی ئەو زەوییانەى کە زێدەڕۆییان لەسەر کراوە دەکات

بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر پێشنیازی یاسای به‌خاوه‌نكردنی ئه‌و زه‌وییانه‌ی له‌سنووری شاره‌وانییه‌كان زێده‌ڕۆییان له‌سه‌ر كراوه‌، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٠/١٠/٢٠١٩، لیژنەی كاروبارى یاسایی له‌ پەرلەمانی کوردستان بە سەرپەرشتیی بژار کۆچەر سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆکى لیژنه‌ و ئەندامان و راوێژکارانی لێژنەکە کۆبووەوە.

راگەیاندراوێك لە لیژنەی رۆشنبیریی و كۆمەڵگەی مەدەنیی و وەرزش و لاوان لە پەرلەمانی كوردستان

لیژنەی رۆشنبیریی و كۆمەڵگەی مەدەنیی و وەرزش و لاوان لە پەرلەمانی كوردستان، ڕاگەیاندراوێکی لەبارەی رووداوی گیان لە دەستدانی هەردوو رۆژنامەنووس (ئامانج بابانی) و (لانە محمد) و منداڵەکەیان بڵاوکردەوە..

لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و ڕەوەندی کوردستانی سەردانی فەرمانگەی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات

 بە مەبەستی توندوتۆڵکردنی پەیوەندیەکانیان و هێنانەکایەوەی هەماهەنگی زیاتر، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ۱۷/۱۰/۲۰۱۹ لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و ڕەوەندی کوردستانی بە سەرۆکایەتیی د. ڕێبوار بابکەیی سەرۆکی لێژنە ، و بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆک و ژمارەیەک لە ئەندامان و ڕاوێژکاری لێژنەکە سەردانی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان کرد و لەلایەن سەفین دزەیی سەرۆکی فەرمانگەکە پێشوازییان لێکرا..

لیژنه‌ی ته‌ندروستی پێشنیازی یاسای ماف و ئه‌ركی نه‌خۆش ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان دەکات

به‌مه‌به‌ستی دواین داڕشتنی پڕۆژه‌پێشنیازی یاسای ماف و ئه‌ركی نه‌خۆش، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌ ١٦/١٠/٢٠١٩، لیژنه‌ی كاروباری ته‌ندروستی و ژینگه‌و مافی به‌كاربه‌ر له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیی د.سه‌باح مه‌حمود سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌ و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌کە كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا.

لیژنه‌ى وزه‌ پێشنیازى یاسای به‌ركاركردنى یاساى هاورده‌كردن و فرۆشتنى به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كان تاووتوێ ده‌كات

به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پێشنیازى یاسای به‌ركاركردنى (یاساى هاورده‌كردن و فرۆشتنى به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كان)و وه‌ڵامى حكومه‌تى هه‌رێم له‌سه‌ر ئه‌م پێشنیازه‌یاسایه‌، سه‌عات 10:30ى پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌ 16/10/2019، لیژنه‌ى وزه‌و سامانه‌سروشتییه‌كان و پیشه‌سازى و بازرگانى له‌ په‌رله‌مانى كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیى به‌ڵێن ئیسماعیل سه‌رۆكى لیژنه‌كه‌ كۆبووه‌وه‌.

لیژنەی یاسایی لەبارەی سێ پڕۆژەیاسای نوێ کۆبووەوە

بەمەبەستی تاوزتوێکردنی سێ پێشنیازی پرۆژەیاسای نوێ سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشه‌مه‌ ١٦/١٠/٢٠١٩، لیژنەی كاروبارى یاسایی له‌ په‌رله‌مانى كوردستان بەسەرپەرشتیی بژار کۆچەر سەرۆکی لیژنە و ئاماده‌بوونی جێگری سەرۆکی لیژنەو بریاردەر و ئەندامان و راوێژکارانی لیژنەکە کۆبووەوە.

د. رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی لێژنەی یاسایی کرد

ئه‌مڕۆ 14/10/ 2019  د. رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان سەرپەرشتی کۆبوونەوەی لێژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستانی کرد، کە بە ئامادەبوونی بژار کۆچەر سەرۆکی لێژنەی یاسایی و جێگر و بریاردەری لێژنەکە پێشوازییان لە خه‌سره‌و كه‌مال وه‌كیل وه‌زیری وه‌زاره‌تی شاره‌وانی وگه‌شت و گوزار و موفیده‌ یونس راوێژكاری یاسایی و به‌ڕێوه‌به‌ری چه‌سپاندن له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی زه‌وی و زار له‌ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ سه‌باره‌ت به‌ زێده‌ڕۆیی له‌سه‌ر  ئه‌و زه‌وییانه‌ی كه‌ ده‌كه‌ونه‌ سنوری شاره‌وانیه‌كانه‌وه‌ کۆبوونەوە .

لیژنه‌ی یاسایی گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیه‌كان ده‌كات

به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و بۆشاییه‌ یاسایی كه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیه‌كان دا هه‌یه، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 14/10/2019 لیژنه‌ی كاروباری یاسایی به‌سه‌ر په‌رشتی بژار كۆچه‌ر سه‌رۆكی لیژنه‌ و ئاماده‌بونی جێگر و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌ پێشوازی كرد له‌گروپی سه‌كۆی سلێمانی كه‌ له‌بواری كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی كار ده‌كه‌ن.

لێژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەروەی ئیدارەی هەرێم کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا

بە مەبەستی تاوتوێکردنی چەند پرسێک ئەمرۆ دوشەممە ١٤/١٠/٢٠١٩ لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوە ئیدارەی ھەرێم بەسەرپەرشتی جوان یونس رۆژبەیانی سەرۆکی لێژنە و بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی لێژنە و بریاردەرو ئەندامانی لێژنەکە کۆبوونەوەی ئاسای خوی ئەنجامدا.

لیژنه‌ی كاروباری ته‌ندروستی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی كوالێتی كۆنتڕۆڵی ده‌رمان كۆبونه‌وه‌

 به‌مه‌به‌ستی ئاگادار بوون له‌ چۆنیه‌تی كاركردنی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی كوالێتی كۆنتڕۆڵی ده‌رمان نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ 14/10/2019لیژنه‌ی كاروباری ته‌ندروستی و ژینگه‌ و مافی به‌كاربه‌ر به‌سه‌رپه‌رشتی د.صباح محمود سه‌رۆكی لیژنه‌ و ئاماده‌بونی جێگر و بڕیار ده‌ر و ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌ له‌ گه‌ڵ ستافی كارگێڕی كوالێتی كۆنتڕۆلی ده‌رمان كۆبونه‌وه‌..