ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه 2019/10/2، شاندیكى لیژنه‌ى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى و داكۆكیكردن له مافى مرۆڤ و له مافى ئافره‌ت له په‌رله‌مانى كوردستان كه پێكهاتبوو له گوڵستان سه‌عید جیكرى سه‌رۆكى لیژنه‌و زانا مه‌لا خالد و شیرن یونس و شادى نه‌وزاد ئه‌ندامانى لیژنه‌كه‌و كامه‌ران محه‌مه‌د راویزكارى لیژنه‌كه سه‌ردانى سنوورى قه زاى كۆیه‌ى كرد.
هه‌واڵى لێژنه‌كان
پێشنیازه‌یاساى هه‌موارى هاورده‌كردن و فرۆشتنى به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان گفتوگۆى له‌سه‌ر كرا
بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پێشنیازه‌یاساى به‌كاركردن و هه‌موارى یاساى هاورده‌كردن و فرۆشتنى به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان، سه‌عات 11ى پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه 2/10/2019 لیژنه‌ى وزه‌و سامانە سروشتییه‌كان و پیشه‌سازى و بازرگانی له په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیى به‌ڵێن ئیسماعیل سه‌رۆكى لیژنه كۆبووه‌وه.
لیژنه‌ی ته‌ندروستی به‌دواداچوون بۆ شێوازی هاورده‌كردنی ده‌رمان له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێره‌وه ده‌كات
به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون و ئاگاداربوون له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی هێنانه‌ناوه‌ی ده‌رمان له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر، به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه 2/10/2019، شاندێكی لیژنه‌ی ته‌ندروستی و ژینگه‌و مافی به‌كاربه‌ر له په‌رله‌مانی كوردستان كه پێكهاتبوو له...
لیژنه‌ی ده‌سپاكی سه‌ردانی خاڵی گومرگیی ئیبراهیم خه‌لیل ده‌كات
لەدرێژەی سه‌ردانه مه‌یدانییه‌كانی بۆ خاڵە سنوورییە نێودەوڵەتییەکان بەمەبەستی بەدواداچوون و ئاگاداربوون له‌چۆنیه‌تیی كاره‌كان و راییكردنی مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتییان لە خاڵە گومرگییەکانى سنووری هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەمە 1-10-2019، شاندێكی لیژنەی دەسپاکی و كاروبارى په‌رله‌مان و سكاڵا له په‌رله‌مانی كوردستان كه پێکھاتبوو لە...
لێژنەی کاروباری شەهیدان بە جیا پێشوازیی لە دەزگای شەهیدانی کوردستان- سوریا، و نوێنەرانی قوتابیانی کور و کچی شەهیدان کرد
بەمەبەستی رادەستکردنی یاداشتنامەیەکیان پێشنیوەرۆی ئەمرۆ ١/١٠/٢٠١٩ لێژنەی کاروباری شەهیدان و قوربانیانی جینۆساید و زیندانیانی سیاسی لە پەرلەمانی کوردستان بە سەرپەرشتی سوسن محمد میرخان سەرۆکی لێژنە و بە ئامادبوونی جێگر و بریاردەر و ژمارەیەک لە ئەندامانی لێژنەکە، پێشوازییان لە دەزگای شەهیدانی کوردستان- سوریا کرد، کە بە نوێنەرایەتی شەهیدانی پێشمەرگەکانی رۆژ سەردانی پەرلەمانی کوردستانیان کردبوو.
لیژنه‌ی كاروباری ته‌ندروستی و ژینگه‌و مافی به‌كاربه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌مه 1/10/2019، لیژنه‌ی كاروباری ته‌ندروستی و ژینگه و مافی به‌كاربه‌ر له په‌رله‌مانى له په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیی د.سه‌باح مه‌حمود سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیارده‌رو ئه‌ندامانی لیژنه‌كه كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجام دا‌و تیایدا...
ره‌وشى كرێكاران گفتوگۆى له‌باره‌وه كرا
به‌مه‌به‌ستى تاووتوێكردنى ره‌وشى كرێكاران و كاراكردنى بیمه‌ى كار‌و چۆنیه‌تیى هه‌موارى یاساكانى په‌یوه‌ست به‌و توێژه، سه‌عات 10:30ى پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌مه 1/10/2019، لیژنه‌ی كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تی و داكۆكیكردن له مافى ئافره‌ت و له مافی مرۆڤ له په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیى...
هه‌ردوو لیژنه‌ی ڕۆشنبیری و لیژنه‌ی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئاژانسی سی ئێف ئای میدیا كۆبونه‌وه
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه 30/9/2019 بەمەبەستی داڕشتنەوەی پرۆگرامێکی تایبەت بە یەکسانی جێندەری و بەهێزکردنی رۆڵی ژن لە میدیا بەسەرپەرشتی لوقمان وه‌ردی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و وه‌رزش و لاوان ، ڕۆمیۆ هه‌كاری سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و داكۆكی كردن له مافی ئافره‌ت و مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی کوردستان ،و به‌شێك له ئه‌ندامانی پەرلەمان لە هه‌ردوو لیژنه پێشوازیان لە وەفدێکی نێردەی فەرەنسی كرد.
لیژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاودێری پێشوازی له وه‌زیرى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو ده‌كات
به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی هه‌ماهه‌نگیى زیاتر له‌نێوان لیژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاودێرى له په‌رله‌مانى كوردستان و وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێم و ئاگاداربوون له‌و پڕۆژه‌یاسایانه‌ى كه خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌میان بۆ كراوه‌و په‌یوه‌ستن به‌و كه‌رته‌و هه‌روه‌ها چۆنیه‌تیى رێكخستنه‌وه‌ى عه‌لوه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و به‌بازاڕكردنى به‌رووبوومى جووتیاران، سه‌عات 10ى به‌یانیی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2019/9/29،...
جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ وه‌زیرى داراییی عێراق كۆبووه‌وه
له‌درێژه‌ی دیدار‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌كانی له‌شارى به‌غدا، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ ۲۸‌ی ئەیلولی ۲۰۱۹، هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانى كوردستان به‌یاوه‌ریى هێڤیدار ئەحمه‌د جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی کوردستان و بەڵێن ئیسماعیل سەرۆکی لیژنەی وزەو سامانەسروشتییەکان و سەرکۆ ئازاد بڕیاردەری لیژنەکەو فارس عیسا نوێنه‌رى حكومه‌تی هه‌رێم له به‌غدا سەردانی د۰فوئاد حوسێن وەزیری داراییی عێراقى كرد.