لەچوارچێوەی کارەکانی سەنتەری توێژینەوەی پەرلەمانی کوردستان بۆ پەرەپێدانی توانای کاری پەرلەمانی، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٩، سەنتەری توێژینەوەی پەرلەمان بەهاوکاریی ئۆفیسی مافەکانی مرۆڤ لە یۆنامی وۆرکشۆپێکى لەبارەی (پرۆسە تایبەتەکان و دەستەی پەیماننامەکان) بۆ لیژنەکانی (مافی مرۆڤ) و (كاروبارى یاسایی) و (کۆمەڵی مەدەنی) و (ناوخۆ)ى په‌رله‌مانی كوردستان رێكخست.
هه‌واڵى لێژنه‌كان
لیژنه‌ی كاروباری ته‌ندروستی و ژینگه له به‌دواداچوون بۆ پرسه ته‌ندروستی و ژینگه‌ییه‌كان به‌رده‌وامه
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٩، لیژنه‌ی كاروباری ته‌ندروستی و ژینگه و مافی به‌كاربه‌ر له په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیی د.سه‌باح مه‌حمود سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌كه كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامداو تاووتوێی پرسه ژینگه‌یی و ته‌ندروستییه‌كانی كرد.
لیژنه‌ی ده‌ستپاكی به‌دواداچوون بۆ كارى خاڵه گومرگییه‌كان ده‌كات
بەمەبەستی بەدواداچوون و ئاگاداربوون له چۆنیه‌تیی كاره‌كان و راییكردنی مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتییان لە خاڵە گومرگییەکانى سنووری هەرێمی کوردستان، رۆژی ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠١٩، شاندێكی لیژنه‌ى ده‌ستپاكى و کاروباری پەڕلەمان و سکاڵا لە پەرلەمانی کوردستان كه پێكهاتبوو له سەعید هەرکی جێگری سەرۆکى لێژنەو شنۆ ئەشقی ئەندامی لیژنه‌و ڕاوێژکارانى لیژنه‌كه، سەردانی مەرزی حاجی ئۆمەرانى کرد
لیژنه‌ی ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیی كۆیه‌و گه‌رمیان كۆبووه‌وه
به‌یانیی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه 22/9/2019، لیژنه‌ی ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و وه‌رزش و لاوان له په‌رله‌مانى كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیی لوقمان وه‌ردی سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتارانی لیژنه‌كانی ناوخۆ و مافی مرۆڤ پێشوازیی...
شاندێكی باڵای لیژنه‌ی کاروباری کومەڵایەتی و داکوکیکردن لە مافی ئافرەت و مافی مرۆڤ سه‌ردانی پارێزگای دهۆك ده‌كات
بەپێی بەرنامەیەکی داڕێژڕاوی لیژنەی کاروباری کومەڵایەتی و داکوکیکردن لە مافی ئافرەت و مافی مرۆڤ له په‌رله‌مانی كوردستان، ڕۆژی چوارشەممە ۱۸ـ۹ـ۲٠۱۹، شاندێکی باڵاى لیژنەی ناوبڕاو بەسەرۆکایەتیی ڕۆمیو هەکاری سەروکی لیژنەو گوڵستان سه‌عید جێگری سه‌رۆكی لیژنەو بەدریە ئیسماعیل بڕیاردەری لیژنە و ئەندامێتیی هەریەک لە...
لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و ڕه‌وه‌ندی كوردستانی چه‌ند پرسێكی گرنگی تاووتوێ كرد
سه‌عات ١١ی پێشنیوەرٍۆى ئەمڕۆ پێنچشەمە ١٨/٩/٢٠١٩ لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی له په‌رله‌مانى كوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خوی ئەنجامدا.
لیژنه‌ی ته‌ندروستی له‌گه‌ڵ ستافی سه‌نته‌رى هێلیناو نوێنه‌رانی په‌یمانگه‌ی پزیشكی دادوه‌رى كۆبووه‌وه
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 18/9/2019، لیژنه‌ی كاروباری ته‌ندروستی و ژینگه‌و مافی به‌كاربه‌ر له په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیی د.سه‌باح مه‌حمود سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بونی ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌كه به‌جیا پێشوازیى له ستافی سه‌نته‌ری هێلینا و نوێنه‌رانی په‌یمانگه‌ی پزیشكى دادوه‌ری كرد.
لیژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی پارێزگای دهۆک بەسەر دەکاتەوە
سەعات ١٠ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ١٦/٩/٢٠١٩ لیژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی و داکۆکی کردن لە مافی ئافرەت و داکۆکی کردن لە مافی مرۆڤ بەسەرپەرشتی رۆمیۆ هەکاری سەرۆکی لیژنەکەو بەئامادەبوونی جێگر‌و بڕیاردەر و ئەندامان و راوێژکارانی لیژنەکە کۆبوونەوە، لەم کۆبوونەوەیە تاوتوێی سەرەنج و تێبینییەکانی لیژنەکە کرا..
لیژنه‌ی ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی وه‌رزش و لاوان له‌گه‌ل ژماره‌یه‌ك ڕۆشنبیر و هونه‌رمه‌ند كۆده‌بێته‌وه
سه‌ره‌له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه ١٦/٩/٢٠١٩ لیژنه‌ی ڕۆشنبیری به‌سه‌رپه‌رشتی لوقمان وه‌ردی سه‌رۆكی لیژنه و ئاماده‌بونی ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی لیژنه پێشوازیان كرد له ژماره‌یه‌ك ڕۆشنبیر و هونه‌رمه‌ندی شاری هه‌ولێر
لیژنه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم چه‌ند پرسێكی گرنگى تاووتوێ كرد
به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی چه‌ند پرسێكی گرنگی په‌یوه‌ست به‌كارى لیژنه‌كه، سه‌عات ١ی پاشنیوەڕۆى ئه‌مڕۆ دووشەمە ١٦/٩/٢٠١٩، لیژنەی ناوچە كوردستانییه‌کانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم بەسەرپه‌رشتیی جوان یونس ڕۆژبەیانی سه‌رۆكی لیژنه‌و ئامادەبوونی جێگرى سه‌رۆكی ليژنه‌و بڕیاردەرو ئەندامان و راوێژکارانی لیژنەكه کۆبوونەوەی ئاسایی خوی ئەنجامدا.