Skip to the content
Menu

هه‌واڵى لێژنه‌كان

شاندێكی كونسوڵخانه‌ى ئه‌مریكا سه‌ردانی په‌رله‌مان ده‌كات

سه‌عات ١١ی پێشنیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ چوارشەمە ٤/٩/٢٠١٩، دەستەی سەرۆکایەتیی لیژنەی وزەو سامانە سروشتییەکان و بازرگانی و پیشەسازی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان پێشوازییان لە شاندێکی کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لەھەولێر کرد کە پێکھاتبوو لە ئاندر وێلتنز بەرپرسی بەشی کاروباری سیاسی و ئابووری و د.ماریسا سمیپ بەر پرسی بەشی ئابووری لە کۆنسولخانەی ئەمریکا.

لیژنه‌ی دارایی داوای تۆماركردنی سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر یاسای "الاداره‌ المالیه‌ العراقیه‌" ده‌كات

به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی پرسی تۆماركردنی سكاڵاى یاسایی سه‌باره‌ت به‌یاسای "الاداره‌ المالیه‌ العراقیه‌"، ئه‌مڕۆ سێشه‌مه‌ 3/9/2019، لیژنه‌ی دارایى و كاروبارى ئابوورى له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیى هێڤیدار ئه‌حمه‌د جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌ و ئاماده‌بوونی ئه‌ندامان و راوێژكارانی لیژنه‌كه‌ كۆبووه‌وه‌.

لیژنه‌ی ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و وه‌رزش و لاوان سه‌ردانی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپیی كوردستانی كرد

به‌مه‌به‌ستی له‌نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌ ره‌وشی وه‌رزش و كار و چالاكییه‌كانیان و گوێگرتن له‌ داواكارییه‌كانیان، به‌یانیی ئه‌مڕۆ سێشه‌مه‌ 3/9/2019، شاندێكی لیژنه‌ی ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و وه‌رزش و لاوان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تیی لوقمان وه‌ردی سه‌رۆكی لیژنه‌و یاوه‌ریی...

لیژنەی پێشمەرگەو ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێییەکان پێشوازیی لە ژماره‌یه‌ك له‌ کارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ کرد

رۆژی سێشه‌مه‌ 2019/9/3، لیژنەی پێشمەرگەو ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجۆمەنە خۆجێییەکان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیى رێڤینگ محه‌مه‌د هروری سه‌رۆكی لیژنه‌و ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی لیژنە و ئەندامان و راوێژكارانی لیژنەكه‌، له‌هۆڵی لیژنه‌ له‌ ته‌لاری په‌رله‌مان پێشوازیی لە ژماره‌یه‌ك له‌ کارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ له‌ سەرجەم پارێزگاکانی هه‌رێمی کوردستان و رێکخراوی لاوانی بەخشندە كرد.

لیژنەی پێشمەرگەو ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێیەکان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا

سه‌عات ۱۰ى به‌یانیی ڕۆژی سێشەمە ‌۳/۹/۲۰۱۹، لیژنەی پێشمەرگە و ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێیەکان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان بە سەرپەرشتیی رێڤینگ محه‌مه‌د هروری سەرۆکی لیژنە و ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی لیژنە و بڕیاردەرو ئه‌ندامان و راوێژكارانى لیژنه‌كه‌ کۆبووەوە.

لیژنەی كاروباری کۆمەڵایەتی و داکۆکیکردن لەمافی ئافرەت و لەمافی مرۆڤ بۆ تاووتوێکردنی چەند پرسێک کۆبووەوە

پێشنیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ سێشه‌مه‌ ٣/٩/٢٠١٩، لیژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی و داکۆکیکردن لەمافی ئافرەت و لەمافی مرۆڤ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان بە سەرپه‌رشتیی ڕۆمیو حوزه‌یران نیسان سه‌رۆكی لیژنه‌ و ئامادەبوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌ و بڕیاردەر و ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه‌ کۆبوونەوەی ئاسایی خویی ئەنجامدا.

لیژنەی شارەوانی چه‌ند پرسێكی گرنگى تاووتوێ كرد

سه‌عات 11ى پێشنیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ دووشەمە ٢/٩/٢٠١٩، لیژنەی شارەوانی و گواستنەوەو گەیاندن و گەشتوگۆزار و ئاوەدانکردنەوە و وەبەرھێنان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌ سه‌رپه‌رشتیى ھاوڕێ مەلا ستار سه‌رۆكی لیژنه‌ و ئامادەبوونی جێگر و بڕیاردەر و ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه‌ کۆبوونەوەی ئاسایی خویی ئەنجامدا.

لیژنەی ناوچە كوردستانییه‌کانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم له‌گه‌ڵ نوێنەرانی خه‌ڵكی زیانلێکەتووی دووزخورماتوو كۆبووه‌وه‌

پێشنیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ دووشەمە ٢/٩/٢٠١٩ لیژنەی ناوچە كوردستانییه‌کانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم له‌ په‌رله‌مانی كوردستان بەسەرپه‌رشتیی جوان ڕۆژبەیانی سه‌رۆكی لیژنه‌و ئامادەبوونی...

لیژنه‌ی ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و وه‌رزش و لاوان پلانی وه‌رزی یاسادانانی پایزه‌ داده‌ڕێژێت

به‌مه‌به‌ستی دانانی به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه‌و پلانی كاركردن له‌وه‌رزی تازه‌ی یاسادانان و چه‌ند پرسێكی تر، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ 2/9/2019، لیژنه‌ی ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و وه‌رزش و لاوان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیی لوقمان وه‌ردی سه‌رۆكی لیژنه‌ و ئاماده‌بوونی جێگر و ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌كه‌ كۆبووه‌وه‌.

لیژنەی ده‌ستپاكی و كاروباری په‌رله‌مان و سكاڵا بەدواداچوون بۆ کێشەی پێوەری ئاوی ماڵان دەکات

بەمەبەستی تاووتوێکردنی چەند پرسێک و به‌دواداچوون بۆ سكاڵای هاووڵاتییان لەسەر سکاڵای ھاووڵاتییان سه‌باره‌ت به‌ کێشەی پێوەری ئاوی ماڵان، نیوەڕۆی ئه‌مڕۆ یەکشه‌ممه‌ ١/٩/٢٠١٩، لیژنەی ده‌ستپاكی و كاروباری په‌رله‌مان و سكاڵا به‌سه‌رپه‌رشتیی...