وۆركشۆپ سه‌باره‌ت به رێساكانى سه‌ركه‌وتن له ژیانی پیشه‌ییدا به‌ڕێوه‌چوو
![](/media/8558/reserch_center_konfrans.jpg?crop=0.29998467339409723,0,0.000015326605902828305,0&cropmode=percentage&width=800&height=600&rnd=132633880780000000)
سەنتەری تۆێژینەوەی پەرلەمانی کوردستان، بههاوكاریى سەنتەری تۆێژینەوەی زانکۆی نۆلج، ڕۆژانی دووشەممە ١٣/٨/٢٠١٨ و سێشەممە ١٤/٨/٢٠١٨، له هۆڵی په‌ناگیری له ته‌لاری په‌رله‌مان، وۆركشۆپێكی دووڕۆژەی له‌ژێر ناوونیشانی "ڕێساکانی سەرکەوتن لە ژیانی پیشەیی"، بەوانەبێژیی مامۆستا خالق عه‌بدوڵا، پسپۆڕ له بوارى كۆمه‌ڵناسی، بۆ کارمەندانی دیوانی پەرلەمان رێكخست.
لەو وۆركشۆپه‌دا باسی ٨ ڕێسای گرنگی دەستەبەرکردنی سەرکەوتن لەژیانی پیشەیی کرا، سەرکەوتنی پیشەیی لە ڕوانگەی وانەبێژەوە پرۆسە (نەک پڕۆژە)یەکە پێویستیی بە ئیرادەی گۆڕانکاری، دەستنیشانکردنی ئامانجەکان و جیاکردنەوەیان لە ئارەزووەکان، پلانی کورت و درێژخایه‌ن بۆ گەیشتن بە ئامانجەکان، خۆشەویستی بۆکاری بێبڕانەوە، دیاریکردنی ئەرکە لەپێشینەکانە.
لەکۆتایی وۆرکشۆپەکەدا ئامادەبووان بەسەرنج و تێبینیی خۆیان ۆرکشۆپەکەیان دەوڵەمەندتر کرد.