Skip to the content
Menu

سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان یادی 121 ساڵه‌ی رۆژنامه‌گه‌ریى كوردى له‌ رۆژنامه‌وانان پیرۆز ده‌كات

به‌بۆنه‌ی یادى 121 ساڵه‌ی رۆژنامه‌گه‌ریى كوردى، سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م رۆژنامه‌وانانى كوردستان ده‌كات، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی: 
به‌بۆنه‌ی یادى 121 ساڵه‌ی رۆژنامه‌گه‌ریى كوردى گه‌رمترین پیرۆزبایی له‌ سه‌رجه‌م رۆژنامه‌وانانی كوردستان ده‌كه‌ین.
هه‌رێمی كوردستان له‌ رێگه‌ی یاسای كارى رۆژنامه‌وانی توانیویه‌تی هه‌نگاوی گرنگ به‌ ئاراسته‌ی فراوانبوونی مه‌وداكانی ئازادی و كارى میدیایی بهاوێژێت، ئازادیی رۆژنامه‌وانى و میدیایی، سیمای دیاری ئه‌زموونی كوردستانن و خوازیاری گه‌یشتنی زیاتری رۆژنامه‌وانانین به‌ زانیارییه‌كان و په‌یڕه‌وكردنی شه‌فافییه‌تین له‌ دامه‌زراوه‌ حكومییه‌كان بۆ رۆژنامه‌وانان و ده‌بێ رۆژنامه‌وانانیش رێزی ئازادیى تاكه‌كه‌سی و سنووره‌كانی كاركردنی میدیایی بگرن و په‌نا نه‌به‌نه‌ به‌ر هێرش و چه‌واشه‌كاریى نابه‌جێ له‌ دژی هیچ كه‌س و لایه‌نێك و رێز له‌ به‌ها پیرۆزه‌كانی گه‌لی كوردستان بگرن.
جارێكی تر گه‌رمترین پیرۆزبایی ئه‌م رۆژه‌ له‌ ته‌واوى رۆژنامه‌وانان به‌ گشتی ده‌كه‌ین، شاد و سه‌رفراز بن.
سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان
21.4.2019