سەرۆکی پەرلەمان پێشوازی لە شاندێکی نەتەوەیەکگرتووەکان ده‌كات
بەمەبەستی دروستکردنی هەماهەنگی و هاوکاری بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، سەعات ۲ى پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ۱٦/٤/۲۰۱۹، د.ڤالا فه‌رید ئیبراهیم، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پێشوازیی کرد لە مه‌سعود کەریمپوور، سەرۆکی بەشی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە نەتەوەیەکگرتووەکان و شاندی یاوەری.
لە دیدارێكدا سەرۆکی شاندەکە ڕۆڵی پەرلەمانی کوردستانی لە دەرکردنی ئەو یاسایانەی کە تایبەتمەندن بە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بەرزنرخاندو ئامادەیی خۆیانی بۆ هه‌موو جۆره هاوکارییه‌ك له‌و پێناوه‌دا بۆ پەرلەمانی کوردستان نیشاندا.
لە بەرامبەدا د.ڤالا فه‌رید ئیبراهیم، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان وێڕای بەخێرهێنانی شاندی میوان ڕایگەیاند: "یاسای بەڕەنگاربوونەوەی تیرۆر یەکێکە لەو یاسایانەی کە لە ساڵی ۲۰۰٦ دەرچووە و پەرلەمانی کوردستان شانازیی پێوە دەکات به‌وه‌ى كه یاساكه رۆلێكی گرنگی هه‌بووه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه و كه‌مكردنه‌وه‌ى كرده‌وه‌ى تیرۆریستی، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌به‌رئه‌وه‌ى تاوانه‌كانی تیرۆر به‌رده‌وام له نوێبوونه‌وه‌دان پێویسته یاساكه به‌شێوه‌یه‌ك هه‌موار بكرێته‌وه كه هاوشانى ئه‌و گۆڕانكارییانه بێ كه له‌و بواره‌دا له ئارادان".
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ئەوەی خستەڕوو کە لە ئێستادا لەناوچە کێشە لەسەرەکان جارێکی‌تر تیروریستان خەریکە تەراتێن دەکەن، بۆ ڕێگری‌کردن لەمەش پێویستە ماده‌ى 140ى دەستووری عێراق جێبەجێ بکرێت و هه‌لومه‌رجی ئەو ناوچانە ئاسایی بكرێته‌وه و هێزی پێشمەرگەی کوردستان بگەڕێنەوە ئەوناوچانە و ئارامی و سەقامگیرییان بۆ بگەڕێتەوە، هاوکات سوپاسی شاندی میوانیشی کرد لەسەر پێشکەشکردنی هاوکارییەکانیان کە لەداهاتوودا ڕاوێژکاری دەبێت بۆ هەموارکردنەوەی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ئەو یاسایانەی کە ڕێگە لە تاوان دەگرێت.
لەبەرامبەردا سەرۆکی بەشی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە نەتەوەیەکگرتووەکان و شاندی یاوەری، سوپاسی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانیان کرد بۆ ئه‌و پێشوازییه‌و رایانگه‌یاند: "خۆشحاڵین كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك په‌رله‌مانێكی یاساناس گفتوگۆ ده‌كه‌ین و ڕایانگەیاند: "بە خۆشحاڵییەوە هاوکار و هەماهەنگیی پەرلەمانی کوردستان و لێژنە تایبەتمەندەکان دەبین لە ڕووی ڕاوێژ و سیمینار و وۆڕکشۆپی تایبەت بەم بوارە".
هه‌روه‌ها به بایه‌خه‌وه باسیان له مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر و بڵاوبوونه‌وه‌ى بیرى توندڕه‌وى و چۆنیه‌تیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى و خستنه‌گه‌ڕی هه‌وڵه‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌ى میكانیزمێكی گونجاو بۆ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگی هه‌موو لایه‌ك كرد بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى و له‌ناوبردنی بیرى توندڕه‌وى.