شاندێكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌شداریى له‌رێوڕه‌سمی 31همین ساڵیادی كاره‌ساتی ئه‌نفال له گه‌رمیان كرد
شاندێكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌فراكسیۆنه جیاوازه‌كان، به‌نوێنه‌رایه‌تیی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانى كوردستان، له گه‌رمیان به‌شدارییان له‌رێوڕه‌سمی 31-همین ساڵیادی كاره‌ساتی ئه‌نفال كرد‌و تاجه‌گوڵینه‌ی رێز‌و وه‌فایان له‌سه‌ر مه‌زارى قوربانیانی ئه‌نفال دانا.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه 2019/4/14، شاندێكی په‌رله‌مانی كوردستان، له فراكسیۆنه جیاوازه‌كانى په‌رله‌مان به‌نوێنه‌رایه‌تیی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانى كوردستان، له گه‌رمیان به‌شدارییان له رێوڕه‌سمی 31 ساڵه‌ی یادی كاره‌ساتی ئه‌نفال كرد.
له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا كه به‌ئاماده‌بوونی لێپرسراوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدڕالیی عێراق و ژماره‌یه‌ك له لێپرسراوانی حكومی و حزبی له هه‌رێمی كوردستان و عێراق به‌ڕێوه‌چوو، سه‌وسه‌ن محه‌مه‌د میرخان، سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروبارى شه‌هیدان و جینۆساید‌و زیندانیانی سیاسی له په‌رله‌مانى كوردستان، به‌ناوى سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد و تیایدا باسى له گه‌وره‌یی ئه‌و تاوانه كرد كه رژێمی عێراق 31 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر دژ به گه‌لی كورد ئه‌نجامیدا و رایگه‌یاند: "سی و یه‌ك ساڵ له‌مه‌وبه‌ر رژێمی عێراق به‌به‌رچاوی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه له‌ماوه‌ی حه‌وت مانگ و له‌چوارچێوه‌ی هه‌شت قوناغدا پرۆسه‌ی ئه‌نفالكردنی گه‌لی كوردی ئه‌نجامدا، ڕوونیشه تاكه هۆكاری ئه‌و ڕقه‌ی رژێم ته‌نها كوردبوون بوو نه‌ك هیچی تر، ڕوونه كه له‌و پرۆسه سه‌ربازییه‌دا رژێمی به‌عس زیاتر له چوار هه‌زار و پێنچ سه‌د گوندی كوردستان و زیاتر له سه‌ده‌ها شارۆچكه‌ی كوردستانی وێران كرد و له‌گه‌ڵ خاكدا یهكسانیكردن و دانیشتوانه‌كه‌ی بۆ چاره‌نووسێكی نادیار بردن".
هه‌ر له وته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌و كاولكاری و وێرانییه كرد كه به‌ده‌ستی به‌عسییه‌كان له كوردستاندا روویداو رایگه‌یاند: "ته‌واوی ژیان و سروشت و ژینگه‌ی پاكی كوردستان كه‌وته به‌ر شاڵاوێكی وێرانكهرو سه‌ره‌ڕای هه‌ڵته‌كاندنی ژێرخانی ئابووریی كوردستان و له‌ناوبردنی به‌رهه‌می كشتوكاڵی و سامانی ئاژه‌ڵیی كوردستان، به‌فه‌رمانی ئه‌نجوومه‌نی باڵای شۆڕش و فه‌رمانده‌ی باكووری هێزه چه‌كداره‌كان به سه‌ركردایه‌تیی تاوانباری گۆڕبه‌گۆڕ (عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید)، ژینگه‌و ئاسمانی كوردستانیان به‌ته‌واوی بارگاوی به‌چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراوی كیمیاوی كرد، كوردیش وه‌ك گه‌لێكی له مێژینه‌ی نیشته‌جێ له‌خاكی خۆی كوردستان، له‌زێدی باوباپیرانی خۆی راگوێز كرا بۆ باشووری عێراق و به‌شێكیش له سنووره‌كانی كوردستانی رۆژهه‌ڵات و باكوور و رۆژئاوا ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر بوون، ئه‌م هه‌موو تاوان و یاسا به‌زاندنه نێوده‌وڵه‌تی و ئاسمانییانه‌ش به‌به‌رچاوی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و وڵاتانی جیهانی ئیسلامی و وڵاتانی دیموكراتخوازی جیهان بوون".
هه‌ر له وته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌و مه‌ترسییانه كرد كه تائێستاش له‌لایه‌ن دوژمنان و ناحه‌زانی كورد دژ به كوردستان به‌رده‌وامن كه مه‌ترسیی دووباره‌بوونه‌وه‌ى جینۆسایدى گه‌له‌كه‌مانى لێده‌كرێت و داواى له‌سه‌رجه‌م حزب و هێزه سیاسییه‌كان كرد یهكڕێزو یه‌كهه‌ڵوێست بن و رایگه‌یاند: "دوژمنان لهقڕكردنی گه‌لی كورددا هه‌موومان به‌یه‌ك چاو ته‌ماشا ده‌كه‌ن و هیچ جیاوازییه‌ك له‌نێوانماندا ناكه‌ن، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات ئێمه وه‌ك په‌رله‌مانی كوردستان داوای یه‌كده‌نگی و ته‌بایی له‌ته‌واوی هێزه‌كان بكه‌ین، چونكه ته‌نیا یه‌كگرتووییمان زامنی دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی مه‌رگه‌ساته‌كانی وه‌ك ئه‌نفالی بارزانییه‌كان و گه‌رمیان و كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌یه، بۆیه لێره‌وه داوا له‌سه‌رجه‌م حزب و هێزه سیاسییه‌كان ده‌كه‌ین له‌هه‌مبه‌ر داوا و مافه ره‌واكانی گه‌لی كورد و له‌به‌رامبه‌ر پێشهاته‌كاندا یهكڕيز و یه‌كهه‌ڵوێست بن، چونكه ته‌نها ته‌بایی زامنی سه‌ركه‌وتنمانه".
له درێژه‌ی وته‌كه‌دا وێڕای ستایشكردنی هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ خزمه‌تكردنى به‌كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌و ناوچانه شیاوی كاری مه‌زنتر و خزمه‌تی زیاترن، داواشی له حكومه‌تی ئێستای عێراق كرد قه‌ره‌بووی ته‌واوی زیانه‌كان بكاته‌وه‌و رایگه‌یاند: " لێره‌وه به ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غداد ده‌ڵێین:
1- پێویسته قه‌ره‌بووی زیانلێكه‌وتووانی ئه‌نفال و ناوچه زیانلێكه‌وتووه‌كان بكه‌نه‌وه‌و به‌رپرسیارێتیی مێژوویی و یاسایی ئه‌نفال هه‌ڵگرن به‌پشتبه‌ستن به‌بڕیاری دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراق كه ئه‌نفالى وه‌ك جینۆسایدناساندووه و حوكمه‌كه‌ش پله‌ی بنبڕی وه‌رگرتییه.
2- پێویسته ده‌سه‌ڵاتی به‌غدا به‌شێك له بودجه‌كه‌ی بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ژینگه‌ی ناوچه زیانلێكه‌وتووه‌كانی كوردستان ته‌رخان بكات.
3- داواكارین بابه‌تی جینۆساید بكرێته بابه‌تێكی گشتگیر‌و له هه‌موو ناوه‌نده‌كانی خوێندن و زانكۆكانی سه‌رانسه‌ری عێراقدا بخوێندرێت".
له‌كۆتاییدا وتهكهشدا كه به‌ناوی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانه‌وه پێشكه‌شى كرد، سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروبارى شه‌هیدان و جینۆساید‌و زیندانیانی سیاسی له په‌رله‌مانی كوردستان، رایگه‌یاند: "په‌رله‌مانی كوردستان ئاماده‌ی هه‌موو خزمهتكردنێكه به‌م دۆزه‌و پشتیوانیی هه‌موو پڕۆژهیاساو بیرۆكه‌یه‌ك ده‌كات كه‌خزمه‌ت به‌كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان و دۆزی ئه‌نفال بكات له‌ڕووی یاسایی و دیپلۆماسی و سیاسییه‌وه".