له ساڵیادی 121 ساڵه‌ى رۆژنامه‌گه‌ریى كوردی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان رێز له راگه‌یاندنكاران و رۆژنامه‌نووسانی په‌رله‌مان ده‌نێت
بەبۆنەی یادی 121 ساڵه‌ی ڕۆژنامەگەریی کوردی، سەعات ۱‌ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ۲۲/٤/۲۰۱۹، هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، بەئامادەبوونی مونا نه‌بی قه‌هوەچی، سکرتێری پەرلەمان و هیوا نەسرەدین، بەڕێوەبەری گشتیی دیوان، له‌گه‌ڵ ستافى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی كوردستان و به‌شی سایتی په‌رله‌مانی كوردستان كۆبۆوه و له مه‌ڕاسیمێكدا دیاریی ڕێزلێنان بەسه‌ر ڕۆژنامەنووسان و ڕاگەیاندنکارانی پەرلەمانی کوردستاندا دابه‌شكرا.
لە مەڕاسیمەکەدا، هێمن هه‌ورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لەوتەیەکیدا به‌و بۆنه‌یه‌وه ڕۆڵی ڕاگەیاندنی له رووماڵكردنی هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان بەرزنرخاندو ڕایگەیاند: "پێویستە بەشی ڕاگەیاندن لەخولی پێنجەمی پەرلەمان خۆیان لەگەڵ تەکنەلۆژیای سەردەم بگونجێنن و ڕەچاوی ڤێرژنە نوێکانی تەکنەلۆژیا بۆ ڕاگەیاندن بکه‌ن"، هاوکات جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە پەیوەندی و هەماهەنگیی زیاتر لەگەڵ دەزگاکانی ناوخۆ‌و دەرەوەو سەنتەرە جیهانییەکانی توێژینەوە بکرێت.
پاشان دیاریی ڕێزلێنان بەسەر سەرجەم فەرمانبەرانی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان دابەشکرا.