لیژنەی كۆمەڵایەتی ره‌وشی گرتووخانەكان تاووتوێ ده‌كات
بۆ ئاگاداربوون لە رەوشی گرتووخانەكان و چاودێریكردنی جێبەجێكردنی یاساكان، سەعات 10ی بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 29/4/2019، لیژنه‌ی كاورباری كۆمه‌ڵایه‌تی و داكۆكیكردن له مافی ئافره‌ت و له مافی مرۆڤ له په‌رله‌مانی كوردستان، بەسەرپه‌رشتیی رۆمیۆ هەكاری، سەرۆكی لیژنە و ئاماده‌بوونی جێگر‌و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامانى لیژنه‌كه كۆبۆوه.
لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر رەوشی گرتووخانەكانی هەرێم و چاودێریكردنی جێبەجێكردنی یاساكان كرا‌و تیشك خرایە سەر كێشە كۆمەڵایەتییەكان و چۆنیەتیی چارەسەركردنیان لەرێگەی یاساوە.
لەبەشێكی دیكه‌ى كۆبوونەوەكەدا بڕیاردا لیژنەیەكی لاوەكی لە پێنج ئەندامی لیژنه‌ی كاورباری كۆمه‌ڵایه‌تی و داكۆكیكردن له مافی ئافره‌ت و له مافی مرۆڤ پێكبهێندرێت بۆ سەردانیكردنی نەتەوەیەكگرتووەكان و رێكخراوەكانی مافی ئافرەت و گرتووخانەكانی تایبەت بەچاكسازی.